وته‌بێژی پلانی سه‌پاندنی یاسا لیوا قاسم عه‌تا ڕایگه‌یاند که بارودۆخی ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت ئێستا چاکبوونێکی به‌رچاو به خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه سه‌رباری هه‌وڵی نائومێدانه‌ی تاقمه تێرۆریستییه‌کان که له ڕێگه‌ی هێرشکردنه سه‌ر منداڵان و ژنان و ته‌مه‌نداران ده‌یانه‌وێت ترس و تۆقین له ناو دڵی هاوڵاتیاندا بچێنن. له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ی تشرینی یه‌که‌م به‌سترا و 'مه‌وتنی' ئاماده‌ی بوو، لیوا قاسم عه‌تا هه‌روه‌ها گووتی که ئه‌و ڕێکخراوانه هه‌ره‌سیان هێناوه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاندنی ترس له ناو دڵی خه‌ڵکدا شکستی هێناوه، چونکه به گوێره‌ی ئاماره‌کانی شاره‌وانیی گشتیی به‌غدا له ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتیان سه‌ردانی شوێنه‌کانی حه‌وانه‌وه‌یان له به‌غدا کردووه و ژماره‌که نزیکه‌ی سێ ملیۆن که‌سه، که له پاش ڕووخانی ڕژێمی پێشووه‌وه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ژماره‌ی تۆمارکراوه.
وته‌بێژی پلانی سه‌پاندنی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا به‌ده‌ستیهێناوه وه‌های کردووه که ڕووبه‌ری به‌رپرسیاریی فه‌رمانده‌ییه‌که‌ی فراوانتر ببێت و جگه له به‌رپرسیاریی شاره‌وانیی به‌غدا به‌رپرسیاریی هه‌ندێك له ناوچه‌کانی ناو چوارچێوه‌ی پارێزگای به‌غداش بگرێته ئه‌ستۆ، له‌وانه ناوچه‌کانی نه‌هره‌وان، حه‌ی وه‌حده، سیافیه، تارمیه، نه‌سر، سه‌لام، موشاهه‌ده و باکووری ناوچه‌ی حه‌سوه.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ڕابوون (سه‌حوه‌کان)، لیوا قاسم عه‌تا دووپاتی کرده‌وه که له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ست کراوه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی سه‌حوه‌کانی به‌غدا له هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌کان، و ژماره‌ی خۆبه‌شه‌کانی که خۆیان ناونووس کردووه له 49 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕیوه و حکومه‌ت پابه‌نده به پێدانی مووچه‌کانیان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بیست له سه‌دی ئه‌وان له داموده‌زگاکانی ئاسایش‌دا داده‌مه‌زرێندرێن و پاشماوه‌که‌ی تری به گوێره‌ی بواری شاره‌زایی و پسپۆڕییان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی تری ده‌وڵه‌ت ده‌کرێن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که حکومه‌ت لێبوردنێك بۆ داواکراوه‌کانی سه‌حوه ده‌رده‌کات به مه‌رجێك که ده‌ستیان به خوێنی ڕۆڵه‌کانی عێراق سوور نه‌بووبێت.
له لایه‌کی تره‌وه، وته‌بێژی پلانی سه‌پاندنی یاسا ڕایگه‌یاند که فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا به هاوکاریی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پلانێکی چڕوپڕی داڕشتووه بۆ پارێزگاریکردن له بنکه‌کانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان که ده‌که‌ونه ناو چوارچێوه‌ی ناوچه‌کانی که ئه‌مان لێیان به‌رپرسیارن، که ژماره‌یان نزیکه‌ی 140 بنکه‌ی ده‌نگدانه و 72 له ئه‌وانه ده‌که‌وێته به‌ری ڕه‌سافه و 56ی له به‌ری که‌رخه. جه‌ختیشی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بارودۆخه‌که ئێستا له‌بار و گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له سه‌رتاسه‌ری به‌غدای پایته‌خت و سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی تر، چونکه ده‌نگده‌ران ده‌توانن له هه‌لومه‌رجێکی ئاسایش‌دا و له ژێر سایه‌ی پارێزگاریی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقدا بچن بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان.
بێگومان سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته‌کانی که له بواری ئاسایش‌دا به‌ده‌ستهێنراون پێویستیان به هه‌وڵ و کۆششی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پارێزگاری‌یان لێبکرێت و پاشماوه‌ی شانه تێرۆریستییه‌کانی که لێره و له‌وێ ماون له‌ناوببرێن و بنبڕ بکرێن. ئه‌مه‌و لێپرسراوانی ئاسایش ئه‌و ڕاستیه‌یان دووپات کردۆته‌وه که هێزه سه‌ربازییه‌کان ئێستاکه له قۆناغی سوودوه‌رگرتن و وه‌به‌رهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتن و ده‌ستکه‌وتانه‌ن و به هیچ جۆرێك ڕازی نابن که دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغی پێشوو.





سڵاو، به‌ڕاستى به لای منه‌وه شتيَكى سه‌يره به‌غداد وه‌هاى لێهاتووه زۆرم پێ خۆشه.
له ڕاستیدا ئه‌مه ماڵپه‌ڕێکی نایابه که تێیدا بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌بینین، ئه‌گه‌رچی من عێراقی نیم به‌ڵام شه‌یدای خاکی عێراق و عێراقییه‌کانم چونکه ماوه‌ی 8 ساڵی ته‌مه‌نم تێیدا ژیاوم و ڕه‌سه‌نایه‌تی گه‌لی عێراقی ڕه‌سه‌ن و کانزاکه‌ی ده‌زانم. خوایه عێراق و عێراقییه‌کان له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت و سوپاس بۆ ئه‌م کاره‌تان. هاوڕێیه‌کم له باقوبه هه‌یه به ناوی تاریق عه‌بدولحه‌سه‌ن جاسم دوجه‌یلی و ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بریتی‌بوو له 255450 و به‌ڕێوه‌به‌ری چالاکیی وه‌رزشی بوو له په‌روه‌رده‌ی دیاله و، خوا ده‌ست به باڵتانه‌وه بگرێت حه‌ز ده‌که‌م هه‌واڵی بزانم و خوا چاکترین پاداشتتان بداته‌وه.
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، سوپاس بۆ خوا که که‌سانێکی له نێوانماندا دروست کردووه که نیشتمانه‌که‌ی خۆیان خۆش بووێت و بایه‌خ به ڕۆڵه‌کانی بده‌ن. سوپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که به‌شدارییان له سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و پلانی ئاسایش‌دا کردووه و خوا هاوکاریان بێت. پارێزه‌ر له‌یس زوهێری.
ئه‌ی عێراقیی شه‌رافه‌تمه‌ند سه‌رچاوان به‌خێرهاتیت و جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌موو ساڵێك به خۆشی و به ئومێدی خوا زۆرداران و به‌کرێگیراوان ده‌ڕۆن، چونکه عێراق که‌سێك قبوڵ ناکات که وڵاتی خۆش نه‌وێت. له عێراق گۆرانییه‌کم بیستووه که ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی دیناری ونکردبێت له‌وانه‌یه ڕۆژێك بیدۆزێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیشتمانی ونکردبێت ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره و بێده‌ره‌تان ده‌بێت و برسی و بێکاره ده‌بێت و نامرێت.
هیواخوازم بۆ گه‌لی عێراق كه ئاشتی و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه و خودا خاوه‌ن هه‌وڵه‌كان تێكۆشه‌ره‌كان بپارێزێت بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان—خالید، ئو‌ردون.
سڵاوتان لێبێت... داوا له ئێوه و له فه‌رمانبه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌م كه راستگۆ بن له بابه‌ته‌كانیاندا و خزمه‌تی گه‌ل بكه‌ن و سوپاس.
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که