سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئیبراهیم باجه‌لان ڕایگه‌یاند، كه "كۆتاییمان به‌زیاتر له 800 دۆسیه‌ی ئه‌و خێزانه كۆچپێكراوانه هێناوه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ربگرن كه ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر خێرانێك".
باجه‌ڵان له وته‌یه‌كی تایبه‌تدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه بیست و پێنجی ئه‌و مانگه‌ی ئه‌یلولدا گوتی، "زیاتر له 1800 خێزانی كۆچپێكراو گه‌ڕاونه‌ته‌وه نا‌وچه بنه‌ڕه‌تییه هه‌مه‌جۆره‌كانیان له پارێزگادا، هه‌روه‌ها كۆتایی به كاری 800 دۆسیه‌ی تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه هێنراوه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و دوو ڕۆژانه‌ی داهاتوودا به‌سه‌ر 200 دۆسیه‌ی فایله‌كاندا بڕۆینه‌وه".
باجه‌لان گوتی، "وه‌زیری كۆچ و كۆچپێكراوان، عه‌بدولسه‌مه‌د سولتان، له‌سه‌ردانێكی خێرخوازیدا مانگێك پێش ئێستا بڕه‌پاره‌ی یه‌ك ملیار دۆلاری به‌خشیوه‌ته پارێزگا، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی خێرخوازییه له چوارچێوه‌ی به‌خشینی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خێزانه كۆچپێكراوه‌كان".
باجه‌ڵان ڕوونی كرده‌وه كه، "پارێزگا چاوه‌ڕوانی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ده‌كات كه ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كۆی ئه‌و بڕه‌پارانه‌ی كه ته‌رخان كراون له‌چوارچێوه‌ی به‌خشینی سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌گاته 25 ملیار دینار، به ئاگاداری ئه‌وه‌ش كه 25 خێزانی كۆچپێكراو له سه‌رتاپای دیاله‌دا هه‌ن".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، به‌رپرسێك له سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی دیاله، ڕایگه‌یاند كه، "40 خانووی خێزانه كۆچپێكراوه‌كان له‌وانه‌ی تیایدا ده‌ژین چۆڵكراون، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پلانی چۆڵكردنی زۆربه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژئاوای شاری باقوبه".
ئه‌و له وته‌یه‌كی تایبه‌تدا گوتی، "سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی دیاله، مۆڵه‌تێكی كاتی، كه ده‌گاته یه‌ك مانگ، به‌و كه‌سانه داوه كه له‌خانووی خێزانه كۆچپێكراوه‌كاندا دانیشتوون، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری خۆیان ڕێك بخه‌ن، به چۆڵكردنی خانووه‌كه یاخود دروستكردنی كۆنتراكتێكی یاسایی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی شه‌رعی خانووه‌كه له‌پێناو به‌كرێدانی".
به‌رپرسه‌كه به‌رده‌وام بوو و گوتی، "هێزه‌كانی هاوبه‌شی ئاسایش له سوپا و پۆلیس ڕۆژی پێنجشه‌ممه پڕۆسه‌ی به‌تاڵكردنی 40 خانووی له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه داڕێژراوه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی ڕۆژئاوای شاری باقوبه ده‌ستپێكردووه، كه له سێ كۆڵانی نیشته‌جێی گه‌وره پێكدێن"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه 300 خانووی تر هه‌ن موڵکی خێزانه به‌زۆر كۆچپێكراوه‌كانن، زۆربه‌شیان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه بێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی بۆ مانه‌وه‌یان له‌و خانوانه‌دا".
سه‌رچاوه‌که هه‌روه‌ها گوتی، "قۆناغی چؤڵکردنی خانووه‌كان وه‌كو قۆناغێكی سه‌ره‌تایی دێت بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان بۆ خاوه‌نه شه‌رعیه‌كانیان، به‌ئامانجی هاندانی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ خانوه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه، به‌رپرسه خۆجێییه‌كان له پارێزگای دیاله (55 كم له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) ئاماژه به 25 هه‌زار خێزانی به‌زۆر كۆچپێكراو ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی دیاله، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌تاڵبوونی هه‌زاران خانووی نیشته‌جێ بوون که ئێستا له‌لایه‌ن خێزانی تره‌وه به‌كار ده‌هێنرێن و ژیانیان تێدابه‌سه‌ر ده‌به‌ن بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی یان پاساوێك".
سه‌رنجی خوێنه‌ران
بوجى خاكى كوردان داكير ئه كه ن نه تان ديت صدامي خوينمز وباله وان جي لى هات نا زانن(ان الله يمهل ولا يهمل )ئه كه ر خوتان به موسلمان داده نيين خاكه كه بكه ريننه وه بو خاوه نه كه ي كه كوردن وبرسياريكم هه يه بوتان مادام ئه زانن ئه و خاكه خاكي كورده وهه ر ئه بى بكه ريته وه سه ر كو ردستان و هه ر ئه شكه ريته وه بو جي واز له غه در ناهينن .
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌و كاره‌ی كه ده‌وڵه‌ت پێی هه‌ستاوه كارێكی عادیلانه‌یه بۆ هه‌ردوو لایه‌ن و پیرۆزه.