سكرتێری ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری هیلال كه له كه‌ركوك ده‌ره‌چێت ڕایگه‌یاند كه گۆڤاره‌كه هه‌وڵ ده‌دات بچێته نێو مه‌وسوعه‌ی گینیس له ڕێگای گه‌یشتنی به ژماره‌ی 102 به‌هه‌مان ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له ساڵی 1996ه‌وه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
سكرتێری ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاره‌كه عه‌دنان قوتب گوتی، \"گۆڤاری هیلال كه كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوور لقی كه‌ركوك ده‌ری ده‌كات، توانی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕێژه‌یی له‌و گۆڤارانه بشكێنێت كه‌ساڵانێكه له كه‌ركوك ده‌رده‌چن\".
گوتیشی، \"ژماره‌ی ڕێژه‌یی كه ئێمه پێی گه‌یشتووین یه‌كه‌م ژماره‌یه له‌سه‌ر ئاستی شاری كه‌ركوك\".
به‌رده‌وام بو گوتی \"گۆڤاری هیلال 13 ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك، به‌هاوکاری هه‌مان ئه‌و كرێكارانه‌ی ئێستای كاری تێداده‌كه‌ن ده‌رده‌چێت، ئێستاش وا ژماره‌ی 102 ده‌رده‌كه‌ین".
قوتب ڕوونی كرده‌وه، \"گۆڤاری هیلال یه‌كه‌م گۆڤاره له كه‌ركوك به‌هه‌مان كادر كار ده‌كات و له ده‌رچوونی ژماره‌كانیشدا ژماره‌ی ڕێژه‌یی بشكێنێت\"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، \" گۆڤار‌كه هه‌وڵی تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌یه ده‌دات له مه‌وسوعه‌ی گینیس بۆ ژماره ڕێژه‌ییه‌كان\".
شایه‌نی گوتنه كه گۆڤاری هیلال ڕۆشنبیری وێژه‌یی و ڕه‌نگاوڕه‌نگه، كۆمه‌ڵه‌ی هیلالی عێراقی له ساڵی 1996ه‌وه ده‌ریده‌كات، یاسه‌مین عه‌بدولواحید سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نوسه‌رانییه‌تی، هه‌روه‌ها گرنگی به چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هیلالی سووری عێراق ده‌دات.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




