"سوپای ئیسلامی" و "که‌تیبه‌کانی ته‌وحید" و "سوپای عه‌ده‌ن" و ئه‌و ناوانه‌ی تر که له وڵاتانی جیهان ده‌ره‌که‌ون، به‌تایبه‌ت له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا، ئاماژه‌یه‌کن بۆ پاشه‌کشه‌ی هزری و مرۆیی که هاوکاته له‌گه‌ڵ زیادکردنی توندوتیژی و نه‌مانی گفتوگۆ و بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر و پێکانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ بیروبۆچون و هه‌ڵوێستی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌دا یه‌کترناگرنه‌وه. پێکانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن، رۆژی چوارشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه، به‌شێکه له‌و کارانه‌ی که ئه‌م رێکخراوانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست و سه‌رکرده‌که‌ی بن لادن که به‌ره‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نیه.
به‌پێی سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کان که له سه‌رجه‌م سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ندا بیستراوه ئاماژه‌ی ڕووداوێکی گه‌وره بووه، ئاماژه‌یه‌که که رێکخراوی جیهادی ئیسلامی، که دواتر به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌که راگه‌یاند، هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی ئه‌م کاره‌وه ترس له‌نێو هاوڵاتییه یه‌مه‌نیه ئاساییه‌کاندا بڵاوکاته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌که‌ن که رێکخراوی قاعیده هه‌ر جاره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌گۆڕێت و به‌ناوێکی تره‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام له‌راستیدا هه‌مان شێواز به‌کاردێنێت له له‌ناوبردنی هه‌موو ئاماژه‌کانی ژیاندا، ته‌قینه‌وه‌که‌ی سه‌نعا له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان رێباز و بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانه له ره‌تکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جیهانێکی تردا که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له پێشکه‌وتنی وڵات و کۆمه‌ڵگای یه‌مه‌ندا، هه‌روه‌ها له له‌ناوبردنی رۆشنبیری له‌رێگه‌ی کو‌شتنی ئه‌و به‌ها مرۆییانه‌وه که کۆمه‌ڵگا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای یه‌مه‌نی که چه‌ندین ساڵه هه‌وڵی گۆڕان و گه‌شه‌کردن و ده‌رچون له‌و بارودۆخه خێڵه‌کیه ده‌دات که کۆنتڕۆڵی کۆمه‌ڵگای یه‌مه‌نی کردوه، وه‌ك چۆن سڵیان نه‌کرده‌وه له هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك له بێگوناهان له شوێنی رودوه‌که‌دا و ئاماده‌بوون بۆ به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌وه‌ی که هه‌یانه له چه‌کی له‌ناوبه‌ر به‌بێ سڵه‌مینه‌وه، نه‌مرۆیی و نه مه‌زهه‌بی و نه هزری، ڕووداوی پێکدادانه‌که‌ش له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی بووه هۆی کو‌شتنی چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی که پیاوێك و هاوسه‌ره‌که‌ی بوون له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێکی ئاسایش به جلکی مه‌ده‌نیه‌وه و هاوڵاتیه‌کی هندی که له‌وکاته‌دا به شه‌قامی به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌که‌دا تێپه‌ڕی بوو، سه‌ره‌رای کوژرانی شه‌ش سه‌ربازی ئاسایش که ئه‌رکی پاسه‌وانی باڵیۆزخانه‌که‌یان گرتبووه ئه‌ستۆ له‌گه‌ڵ برینداربوونی سیانی تر.
له لێکدانه‌وه‌ی سه‌ربازیدا، ئه‌و کاره‌ی که توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان ئه‌نجامیان دا شکه‌ستی هێنا، سه‌ره‌ڕای کوژرانی ژماره‌یه‌ك له پیاوانی ئاسایش و هاوڵاتیان به‌ڵام نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی بپێکێت، ئه‌مه له‌و شڵه‌ژاویه‌وه ئاشکرا بوو که له کاتی ئه‌نجامدانی ڕووداوه‌که ڕوویدا کاتێك ویستیان جه‌خت له‌سه‌ر بونی خۆیان بکه‌نه‌وه له گۆڕه‌پانی یه‌مه‌ندا به‌ڵام شێواو و په‌شۆکاو ده‌رکه‌وتن.
ئه‌مه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به رێکخراوی قاعیده پێشووتر به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشه‌ش راگه‌یاند که تیایدا له ئازاری رابردوودا له رێگه‌ی موشه‌کی مۆتۆرزه‌وه هه‌مان باڵوێزخانه‌یان پێکا له سه‌نعا به‌ڵام موشه‌که‌که به‌هه‌ڵه قوتابخانه‌یه‌کی نزیكی پێکا که بووه هۆی کو‌شتنی سیانزه کچه قوتابی.
هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که هه‌رکارێکی تاوانکاری که کو‌شتنی بێگوناهانی lێده‌که‌وێته‌وه جا چ به پشتێنی بۆمبڕێژ بێت یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو کارێکی ره‌تکاراوه‌یه، و هه‌موو عورف و به‌ها مۆرۆییه‌کان و ئایینه ئاسمانییه‌کان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، و کۆتایی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه و کاره قێزوه‌نانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نها دۆزه‌خ و چاره‌نوسی ڕه‌شه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیان وریاتر بن و چالاک‌تر بن و هه‌رده‌م هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌کانی ئاسایش و حکومه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له‌و تاوانبارانه ڕاماڵدرێت و ئاشکرا بکرێن.
ئه‌ڵبه‌ته حکومه‌تی یه‌مه‌نی چه‌ند ساڵێکه به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست ده‌کات له پارێزگاکانی حه‌زه‌رموت و مه‌کلا و ئابین له به‌شی باشووری یه‌مه‌ندا که به ژینگه‌یه‌کی له‌بار داده‌نرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی لایه‌نگرانی توندوتیژیی ئاینی که له زۆربه‌ی کاره‌کانیاندا هه‌وڵی وێرانکردنی ژێرخان و کو‌شتنی زۆرترین ژماره له هاوڵاتیانی بێگوناه ده‌دات به‌بێ هیچ ره‌چاوکردنێکی مرۆیی و هزری که سڵی لێبکاته‌وه. ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی ئه‌و کاره دڕندانه‌وه ده‌رکه‌وتن که له ژماره‌یه‌ك شاری جیهاندا ئه‌نجامیان دابوو به‌تایبه‌تی له عێراقدا که ئه‌م رێکخراوه توانی پێگه‌ی جوگرافی له وڵاته‌که‌دا داگیربکات و بارودۆخێکی شێواوی ئاسایش بخوڵقێنێت و ترس له‌نێوان گه‌لی عێراقیدا بڵاوبکاته‌وه به‌ڵام پشتبه‌ستنی حکومه‌تی عێراقی به چالاککردنی پره‌نسیپی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌لای نه‌وه‌کانی گه‌ل و هێزه‌کانی ئاسایش توانی که خانه‌کانی ئه‌م رێکخراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه که ئه‌مڕۆ وای لێهاتووه به دوای په‌نجه‌ره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ده‌رچون له‌و ته‌نگه‌شه‌یه‌ی که تێیکه‌وتووه دوای پلانی ئاسایش و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه چڕه‌کان که ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له دژی رێخراوی قاعیده و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی له یاسا به‌ده‌ر ئه‌نجامیان دابوو.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئه‌وه‌ی كه چاڵ بۆ براكه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێت ئه‌وا خۆی تێی ده‌كه‌وێت، ئه‌وان دڵشادبوون كاتێك كه بێگوناهان له عێراق ده‌كوژران، ئه‌مڕۆ له یه‌مه‌ن و سبه‌ی له سوریا و دوێنێش له سعودیه و به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌شكێته‌وه كه ده‌ستیپێكرد وه‌ك ده‌ڵێن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌مه وتارێکی چاکه به‌ڵام تکایه ده‌مه‌وێت بزانم ئایا ئوسامه بن لادن تێرۆریسته یان نا، تکایه له‌سه‌ر ئیمێڵی تایبه‌تیم وه‌ڵامم بده‌نه‌وه و پێم بڵێن به‌ڵگه‌تان بۆ ئه‌وه چی‌یه؟