به‌رنامه‌ی 'تاراتاتا' وه‌رزی سێیه‌می به ئه‌ڵقه‌یه‌کی تایبه‌تی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌ستپێکرد، که تێیدا هه‌ردوو ئه‌ستیره هونه‌رمه‌ندی سوری مه‌یاده حه‌ناوی و ئه‌ساڵه پێکه‌وه به‌شدارییان تێدا کرد.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی 'ئیلاف'، ئه‌ڵقه‌که به هاتنه ژووره‌وه‌ی مه‌یاده حه‌ناوی و ئه‌ساڵه بۆ ناو ستۆدیۆی 'تاراتاتا' له‌سه‌ر فه‌رشێکی سوور ده‌ستیپێکرد، که هه‌ردووکیان ده‌ستیان له ناو ده‌ستی یه‌کتردا بوو و به ئه‌وه کۆتای‌یان به ئه‌و قسه‌وباسانه هێنا که گوایه ئه‌و دوو خانمه هونه‌رمه‌نده ناکۆکییان له نێواندا هه‌یه، دواتر ئه‌وان ده‌ستپێکردنی وه‌رزی سێیه‌می ئه‌م به‌رنامه سه‌رکه‌وتووه‌یان ڕاگه‌یاند ، ئه‌م دوو ئه‌ستێره هونه‌رمه‌نده شۆخه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی 'ئه‌لحوب ئلی کان- ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی جاران'ی میاده حه‌ناوی گۆرانییه‌کی دووقۆڵییان چڕی، دواتریش دووباره پێکه‌وه گۆرانیی دێرینی ئه‌ساڵه‌یان 'سامه‌حته‌ك- لێتخۆشبووم'یان به دووقۆڵی گووت.
ئه‌ڵبه‌ته پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌ی دیداری ئه‌م دوو ئه‌ستێره هونه‌رمه‌نده بریتی‌بوو له بێژه‌ری لوبنانیی خۆشه‌ویست میشال قه‌زی و ژماره‌یه‌ك میوانی تریش له ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا به‌شدارییان کرد، له‌وانه هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌عد له میسر و خانمه هونه‌رمه‌ند هند له به‌حره‌ین، و میوانه به‌شداربووه‌کان له گۆرانیی دووقۆڵییدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌ستێره هونه‌رمه‌نددا به‌شدارییان کرد، هند له‌گه‌ڵ مه‌یاده حه‌ناوی به دووقۆڵیی له گۆرانیی 'حه‌بێنا و تحه‌بێنا- خۆشمانویست و خۆشیانویستین'دا و له‌گه‌ڵ ئه‌ساڵه له گۆرانیی 'لا ته‌خاف- مه‌ترسه'.
ئه‌مجا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سه‌عد گۆرانیی 'سه‌ئه‌لت نه‌فسی- پرسیارم له خۆم کرد' به دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ ئه‌ساڵه چڕی و ئه‌مجا دووباره هه‌ردوو ئه‌ستێره هونه‌رمه‌ند مه‌یاده حه‌ناوی و ئه‌ساڵه به گۆرانیی 'یامسه‌هه‌رنی-بێداری تۆم' پێکه‌وه کۆتای‌یان به به‌رنامه‌که هێنا.
ئه‌ڵبه‌ته له به‌رنامه‌که‌دا هه‌ردوو ئه‌ستێره هونه‌رمه‌ند و میوانه به‌شداربووه‌کان گۆرانیی ته‌نهاشیان چڕی، له‌وانه مه‌یاده گۆرانیی 'ده‌وا عه‌ینی-ده‌رمانی چاوم'ی چڕی، ئه‌ساڵه گۆرانیی 'یه‌سمه‌حولی ئه‌لکول- هه‌موو ڕێگه‌م پێده‌ده‌ن' گووت، و ئه‌حمه‌د سه‌عد گۆرانیی 'ئه‌شکیك لیمێن- لای کێ سکاڵات لێبکه‌م' چڕی، به‌ڵام خانمه هونه‌رمه‌ند هند گۆرانیی 'مه‌وعید قه‌مه‌ر- ژوانی مانگ'ی گووت.
شایه‌نی باسه به‌رنامه‌ی 'تاراتاتا' له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامی خۆی سه‌لماندوه سه‌باره‌ت به کۆکردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان له ئه‌ڵقه‌کانی به‌رنامه‌که‌یدا، که هه‌تا ئێستا زیاتر له 150 هونه‌رمه‌ندی سه‌رتاسه‌ری جیهانی عه‌ره‌بی تێیاندا به‌شدارییان کردووه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خۆشه‌ویستیم بۆ نانسی عه‌جره‌م، ئایا ده‌توانیت شووم پێبکه‌یت؟ من هاوڵاتییه‌کی یه‌مه‌نیم و ئه‌ندازیارم و ناوم ئه‌حمه‌د عه‌لی سه‌راجیه و خه‌ڵکی شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نم و ئه‌مه‌ش ژماره ته‌له‌فۆنی مۆبایڵه‌که‌مه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





زۆر زۆر چاکه، به‌س بێژه‌ری میسریی که‌م بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاستی خۆشترین تاراتاتا ببینن.