به‌غدا به ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و بازاڕانه به‌ناوبانگه‌که به‌ناوی پیشه‌ی خاوه‌نه‌کانیه‌وه یاخود ئه‌و کاڵا و که‌لوپه‌لانه‌وه که تیایاندا ده‌فرۆشرێن ناونراون. یه‌کێك له‌و بازاڕانه بازاڕی ئاسنگه‌رانه له ناوه‌ڕاستی به‌غدادا له نزیك پردی شه‌هیدان له به‌ری که‌رخی شاره‌که‌دا، که به یه‌کێك له کۆنترین و ره‌سه‌نترین بازاڕه‌کانی به‌غدا داده‌نرێت.
به‌ڵام هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کاڵا و شتومه‌کی چینی بۆ بازاڕه‌کانی عێراق کاریگه‌ری زۆری کردۆته سه‌ر پیشه‌ی ئاسنگه‌ری و بازاڕی ئاسنگه‌ران و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی تێکچونی بارودۆخی خاوه‌ن پیشه‌کان سه‌ره‌ڕای خراپی و لاوازی کاڵا چینیه‌کان.
ئه‌بو عه‌لی، خاوه‌نی یه‌کێك له ده‌زگا‌کانی ئاسنگه‌ری له بازاڕه‌که‌دا، ده‌ڵێت که ئه‌و "13 کرێکارم هه‌بوون له دوکانه‌که‌مدا به‌ڵام هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کاڵای چینی که روکه‌شێکی بریقه‌دار و نرخێکی هه‌رزانی هه‌یه بۆته هۆی پاشه‌کشه‌ی کڕیاره‌کان له کڕینی که‌لوپه‌لی ده‌ستکردی عێراقی به‌رێژه‌یه‌کی به‌رز، له ئه‌نجامیشدا هه‌ستام به ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رجه‌م کرێکاره‌کانم له ده‌زگا‌که‌مدا" .
ئه‌بو عه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌کات که "هه‌میشه دوکانه‌که‌م پڕ بووه له ده‌نگه‌ده‌نگی کرێکاره‌کان و چه‌کوشه ئاسنینه‌کانیان که هه‌تا کاتێکی دره‌نگی شه‌و بێده‌نگ نه‌ده‌بوون، به‌ڵام کاڵای دروستکراوی چینی چه‌کوشه‌کانی بێده‌نگ کردووین"، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "بازاڕی ئاسنگه‌ران له به‌غدا به‌شێکی جیاوازی ئامرازی ئاسنینی به‌رهه‌مهێناوه که به جۆرێکی باش و تونده‌تۆڵیه‌کی باڵا ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام هه‌رزانی نرخی کاڵا چینیه‌کان که بازرگانه‌کانی شتومه‌کی کۆ هاورده‌ی ده‌که‌ن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر پیشه‌سازی عێراقی".
بازاڕی ئاسنگه‌ران له به‌غدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که تیایدا دوکانی بچوك و گه‌وره به‌ته‌نیشت یه‌که‌وه ده‌بینرێن که به‌سه‌ر هه‌ردوولای یه‌کێك له کۆڵانه ته‌سکه‌کانی به‌غدای کۆندا دابه‌شبوون.
ئه‌بو سه‌رمه‌د پیاوێکی به‌ته‌مه‌نه که له دوکانه‌که‌ی خۆیدا داده‌نیشێت که ته‌پوتۆز شته‌کانی داپۆشیوه به‌هۆی به‌کارنه‌هێنانیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر.
ده‌ڵێت که ئه‌و "وازی له پیشه‌ی ئاسنگه‌ری هێناوه و به‌ره‌و پیشه‌سازی دروستکردنی قه‌فه‌س رۆیشتووه، پاش ئه‌وه‌ی که قازانجی پیشه‌که به‌هۆی گرانی نرخی ئاسنه‌وه که‌مبۆته‌وه، هه‌روه‌ها رکابه‌ری کاڵای هاورده به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می عێراقی".
ئه‌بو سه‌رمه‌د ته‌نها که‌س نیه که به‌م کاره هه‌ستاوه، به‌ڵکو ده‌یان ئاسنگه‌ر هه‌ن له بازاڕه‌که‌دا که پیشه‌که‌ی خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان کردۆته پیشه‌ی تر به‌و هیوایه‌ی که داهاتێکی ماڵیی وای هه‌بێت که بژێوی رۆژانه‌یان بۆ دابینبکات، ئه‌مه‌ش پاش به‌ره‌ودواوه چوونی پیشه‌ی ئاسنگه‌ری به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له پیشه‌که‌یاندا ماونه‌ته‌وه ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی باش کار ده‌که‌ن له پاش باشبوونی به‌رچاوی بارودۆخی ئاسایشه‌وه له به‌غدادا.
له یه‌کێك له دوکانه بچوکه‌کاندا، سه‌عد کار له‌سه‌ر بڕینی پلێت ده‌کات که عه‌تاره‌کان رۆژانه پێویستیان پێیه‌تی، سه‌ره‌ڕای دروستکردنی ژماره‌یه‌كی تر بۆ به‌کارهێنانی ساده‌ی ناوماڵ.
سه‌عد جه‌ختی له‌وه‌ش کردوه که "پاش باشبونی بارودۆخی ئاسایشی به‌غدا و پاش ئه‌وه‌ی که بازرگانی پارێزگا‌کان توانیان بگه‌نه به‌غدا پیشه‌که‌مان تاڕاده‌یه‌ك بوژایه‌وه".
باسی ئه‌وه‌شی کرد که "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که دوکانه‌که‌ی وه‌ك جاران کار ناکات که له سه‌دا 100 بوو، به‌ڵام توانیویه‌تی که که‌لوپه‌ل بنێرێت بۆ پارێزگاکانی تر و ئه‌مه شتێکی باشه به‌تایبه‌ت پاش سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئاسایش له به‌غدادا".
لایه‌نه حکومیه‌کان ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراق جه‌ختی کردۆته‌وه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێن و یاسا بۆ پاراستنی پیشه‌سازی عێراقی به‌تایبه‌تی پیشه‌سازیه پیشه‌یی و که‌لتوریه‌کان.
یه‌کێك له شاره‌زایان له ده‌سته‌ی پاراستنی به‌کاربه‌ردا که سه‌ر به زانکۆی به‌غدایه، محه‌مه‌د عه‌بود، ئه‌وه‌ی ررونکرده‌وه که "چوار ره‌شنوس له‌به‌رده‌ستدایه بۆ یاسای پاراستنی به‌کاربه‌ری عێراقی و پیشه‌سازیی عێراقی که ده‌سته پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کردوون، ئه‌وانیش پرۆژه‌ی مۆنۆپۆڵی و رکابه‌ریه، پرۆژه‌ی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، یاسای پاراستنی به‌کاربه‌ری عێراقی و یاسای وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و هاوکاری کارگه‌ی عێراقی"، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که "ئه‌م یاسایانه پارێزگاری له به‌رهه‌می عێراقی ده‌که‌ن که پاراستنیان له ده‌ستداوه له پاش هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کاڵای بیانی بۆ عێراق به‌بێ گوێدانه هیچ پێوه‌ر و رێوشوێنێکی گومرگی".
عه‌بود باسی له‌وه‌ش کرد که "ده‌سته‌ی پاراستنی به‌کاربه‌ر رێوشوێنی گرتۆته به‌ر بۆ پاراستنی پیشه‌ی که‌لتوری له پوکانه‌وه و هاندانی خاوه‌نه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆیان له‌رێگه‌ی گه‌ره‌نتیه‌وه".
شاره‌زا له ده‌سته‌ی پاراستنی به‌کاربه‌ر باسی له پلانی ده‌سته‌که کرد "بۆ په‌ردان به توانای کارگه‌ران له پیشه ده‌ستی و که‌لتوریه‌کاندا و راهێنانیان له‌سه شێوازی هاوچه‌رخ بۆ رکابه‌ریکردنی کاڵای بیانی".
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌حمه‌د عه‌لوانی، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "یاسا تایبه‌ته‌کان به پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌مساڵدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت پاش تاووتوێکردنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م و دووه‌می".
هه‌روه‌ها عه‌لوانی داوی کرد بۆ "رێگه‌گرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کاڵای خراپ دروستکراو که ئێستا به‌تایبه‌ت له چینه‌وه هاورده ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ده‌رکردنی یاساوه بۆ رێگرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌یان".
شایه‌نی باسه، بازاڕی ئاسنگه‌ران له به‌غدا به یه‌کێك له کۆنترین بازاره‌کانی به‌غدا داده‌نرێت و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت دروستکراوه و ده‌یان ساڵه پیشه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاسنی "سکراب" و "پلێت" وه‌ستاوه بۆ پیشه‌سازی ده‌ستی و ناوماڵ له‌لایه‌ن کرێکاری به‌توانا و شاره‌زاوه بۆ چه‌ندین ساڵه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





بابه‌تێکی خۆش و جوانه، ده‌ستتانخۆش.