له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه شێلگیره‌کانی عێراق له پاش پێکهێنانی حکومه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانی بۆ کرانه‌وه‌ی دیپلۆماسی به ڕووی جیهاندا و بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تری عه‌ره‌بی و بیانی، په‌سه‌ندکردنی بڕیاری دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك باڵوێزی عێراقی له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان و به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی هاوسێی ناوچه‌که له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانه‌وه، به‌ڵگه‌ی مکوڕیی حکومه‌ته له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و چاککردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه و داڕشتنی بنه‌ماکانی هاوکاریی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵیاندا.
له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ به 'مه‌وتنی' ڕاگه‌یاند که سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی ڕه‌زامه‌ند بووه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی د.غانم جومه‌یلی وه‌کو باڵوێز له شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیه، جه‌واد هینداوی وه‌کو باڵوێز له قه‌ته‌ر، عه‌بدولئه‌میر ئه‌بو ته‌بیخ وه‌کو باڵوێز له شانشینی به‌حره‌ین، د. عه‌لاء جوادی وه‌کو باڵوێز له سوریا، عومه‌ر به‌رزنجی وه‌کو باڵوێز له لوبنان و مه‌عز خه‌تیب وه‌کو باڵوێز له تورکیا.
ئه‌ڵبه‌ته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌وڵی دیپلۆماسیی بێووچانی له ئاسته باڵاکاندا داوه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی عێراق بۆ وڵاتانی جیهان و دووپاتکردنه‌وه‌ی نیازی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌نگ له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێزگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوولا و، هاندانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه‌کانیان بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق و یارمه‌تیدانی له به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی و مرۆیی له سایه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسیه ساوایه‌ی که خه‌ریکی نه‌شونمانکردنه و ئه‌مجا گۆڕینی بۆ دیموکراسی.
ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له چه‌ندین بۆنه‌دا ڕایگه‌یاندوه که نزیکه‌ی 30 باڵوێزخانه‌ی عێراقیی بێ باڵوێز هه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا جه‌ختی کردووه که خه‌ریکی هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌سانێکی کارامه‌ی ته‌کنۆکرات بۆ ئه‌و پۆستانه و، که‌سانێك هه‌ڵده‌بژێردرێن که بتوانن عێراق بگێڕنه‌وه ئاستی شیاوی جارانی له نێو کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیکردنی عێراق به جۆرێك که به گوێره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراق بێت.
به‌ڵام بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌بید عه‌باوی گووتی که میکانیزمی ده‌ستنیشانکردن و دامه‌زراندنی باڵوێزه‌کان بریتیه له کاندیدکردنیان له لایه‌ن کوتله سیاسییه‌کانه‌وه و، ئه‌مجا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌ت که پێکهاتووه له ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران به گوێره‌ی چه‌ند پێوه‌رێك که وه‌زاره‌ت ده‌ستنیشانی کردوون هه‌ڵسه‌نگاندنیان ده‌که‌ن، له‌وانه ده‌بێت که‌سه‌که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانکۆ بێت، به تایبه‌تی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا و، هه‌روه‌ها ده‌بێت توانای قسه‌کردنی به ئینگلیزی هه‌بێت و ئاستی زانیاریی و ڕۆشنبیریی گشتیی چاك بێت و، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که پاش ده‌نگدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان) ئه‌مجا ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیران دوا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
له‌بید عه‌باوی هه‌روه‌ها گووتی که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی کارامه‌یی و ئاستی به‌رزی پیشه‌یی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کاندیده‌کان ده‌کات نه‌ك به گوێره‌ی دابه‌شکردنی به‌شه سیاسی، چونکه وه‌زاره‌ت مه‌به‌ستیه‌تی که نوێنه‌رانی عێراق که‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ربن و له کاره دیپلۆماسییه‌کانیاندا به پله‌ی یه‌که‌م و دوا پله جه‌خت له‌سه‌ر دڵسۆزیان بۆ عێراق بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك له باڵوێزخانه‌کانی عێراق بێ باڵوێزن، به‌ڵام ڕاستییه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و باڵوێزانه به پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌ت په‌یڕه‌وی شێوازێکی پیشه‌یی ده‌کات و ده‌یه‌وێت که‌سی گونجاو بۆ پۆستی گونجاو دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی عیراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی شایسته‌ی خۆی له نێوان ده‌وڵه‌تانی جیهانی شارستانییدا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ستایشی حکومه‌تی به‌ڕێز له ئه‌م بواره‌دا ده‌که‌م سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی که‌سانێکی ته‌کنۆکرات بۆ پۆستی باڵویز له ده‌وڵه‌تانی هاوسێ، که هه‌موو به ته‌واویی ئینتیمای عێراقبوونیان هه‌یه و دوورن له هه‌ر ئینتیمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یان تایه‌فه‌گه‌ریی. هیوادارین هه‌مان ئه‌م شته له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تدا په‌یڕه‌و بکرێت. خوایه عێراق و گه‌له‌که‌ی به هه‌موو تایه‌فه و پێکهاته‌کانیه‌وه بپارێزیت و، سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌نگاوێکی چاکه له سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانه‌وه و به ئومێدی خوا عێراق وه‌کو جارانی لێدێته‌وه و ده‌بێته‌وه به ده‌وڵه‌تێکی ئارام له ڕووی ئاسایش و ئابوورییه‌وه. خوا نوری مالیکی بپارێزێت و به ئومێدی خوا باڵوێزخانه‌ی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان له عێراق ده‌کرێنه‌وه.