هونه‌رمه‌ندی گشتگیری خاوه‌ن به‌هره‌ی هه‌مه‌جۆر کارۆل سه‌ماحه، ده‌پاڵێورێت بۆ خه‌ڵاتی ئێم.تی.ڤی یوروپ بۆ ساڵی 2008. ئه‌مه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی ئیلاڤی ڕۆژانه‌دا هاتووه، بڕیاروایه ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌که ڕۆژی شه‌شی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر له ئیکۆ ئه‌رینا له شاری لیڤه‌رپۆل ئه‌نجامبدرێت، و بڕیاره ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌وره له ئه‌ستێره‌کانی هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن ئاماده‌ی بن.
ده‌نگدان بۆ کارۆڵ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و له‌ڕێگای پێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی فه‌رمی خه‌ڵاتی ئێم.تی.ڤی یوروپ میوزیك http://ema.mtva.com ده‌ستیپێکرد، و هونه‌رمه‌ند محه‌مد حه‌ماقی و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی تر ڕکابه‌ریان له‌گه‌ڵ کارۆلدا کرد بۆ هه‌ڵکشان له پاڵاوتنه‌که. خه‌ڵاته‌که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی متمانه ده‌کاته سه‌ر ده‌نگدانی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵبژاردنی، و جیاوازه له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی ئێم.تی.ڤی ئارابیا.
ئه‌ڵبه‌ته کارۆل سه‌ماحه به‌هونه‌رمه‌ندێکی گشتگیر و خاوه‌ن به‌هره‌ی جۆراوجۆر داده‌نرێت که سه‌ره‌تای هونه‌ری له شانۆوه ده‌سیپێکرد و دوات له گۆرانیبێژی و سه‌ماکردن و نواندندا دره‌وشایه‌وه، سه‌ره‌ڕای کاره‌کانی له ته‌له‌فزیۆندا. ئه‌لبۆمی یه‌که‌می به‌ناوی "حلم- خه‌ون" بوو و ساڵی 2003 نازناوی باشترین گۆرانیبێژی ئه‌و ساڵه‌ی به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها نازناوی باشترین گۆرانیبێژی بۆ ساڵی 2004 به‌ده‌ستهێنا له‌لایه‌ن ئاراب میوزیك ئه‌و‌ۆرده‌وه له دوبه‌ی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خانمه هونه‌رمه‌ند کارۆل سه‌ماحه خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆشه و شایه‌نی چاکترین خه‌ڵاته چونکه له هه‌ڵبژاردنی گۆرانییه‌کانیدا زۆر سه‌رکه‌وتووه و من خوولیای گۆرانییه‌کانی ئه‌وم، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به دووقۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌روان خوری ده‌یچڕێت.