ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بواری کاره خێرخوازییه‌کان خه‌ریکی هه‌وڵدانن بۆ دابینکردنی کۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ خێزانه عێراقیه که‌مده‌رامه‌ته‌کان، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ڕێکخستنی بازاڕی خێرخوازیی و ڕاهێنانی ئافره‌تانی ئه‌و خێزانانه له‌سه‌ر پیشه‌کانی ناوماڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهاتی مانگانه‌یان زیاتر بکه‌ن.
ناوچه‌ی شێخ مه‌عروف له به‌ری که‌رخی به‌غدای پایته‌خت، یه‌کێکه له گه‌ڕه‌که میللییه‌کان که زۆربه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی که‌سانی هه‌ژار و بێده‌رامه‌تن و له ڕۆژی یه‌که‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بازاڕێکی خێرخوازیی تیێدا بۆ خێزانه که‌مده‌رامه‌ته‌کان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌وه کرایه‌وه.
زه‌ینه‌ب عه‌بد ناسر، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خێرخوازیی ئه‌نوار ئه‌لڕه‌حمه به 'مه‌وتنی' ڕاگه‌یاند که "زۆر له خێزانه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه هێشتا پارێزگاریی له زۆر له ئه‌و دابونه‌ریتانه ده‌که‌ن که ماوه‌یه‌کی زۆر به هۆی پێشکه‌وتنی حه‌تمیی ژیانه‌وه له ناوچه‌کانی تری به‌غدا باویان نه‌ماوه، به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌ی شێخ مه‌عروف په‌یڕه‌وی ئه‌و دابونه‌ریت و که‌له‌پوورانه ده‌که‌ن که بووه به به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌یان".
خاتوو زه‌ینه‌ب گووتی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوچه‌ی شێخ مه‌عروف بۆ ماوه‌یه‌ك به هۆی کۆنترۆڵکردنی له لایه‌ن تاقمه چه‌کداره‌کانه‌وه دوچاری گۆڕانکاریی بووه و ژماره‌یه‌ك له ڕۆڵه‌کانی ناوچه‌که له‌ناوچوون یان بۆ پارێزگاکانی تری عێراق یاخود بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵهاتوون، هه‌ربۆیه خێزانه‌کانی دانیشتووانی ناوچه‌که نه‌یانتوانیوه ناوچه‌که په‌ره پێبده‌ن"، و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه بوو که ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بازاڕێکی خێرخوازییان تێدا ڕێکخست بۆ هاندانی ئافره‌تان له‌سه‌ر کارکردن بۆ دابینکردنی بژێویی ڕۆژانه بۆ خێزانه‌کانیان.
خاتوو زه‌ینه‌ب هه‌روه‌ها گووتی که داهات و قازانجه‌کانی ئه‌م بازاڕه ته‌رخان کراوه بۆ خێزانێك که له 12 منداڵ پێکهاتووه و دایك و باوکیان له کرده‌وه تێرۆریستییه‌کاندا کوژراون، ئه‌و منداڵانه ناچار بوون که له ماڵه دراوسێکانیان بژین و ژیان به‌سه‌ربه‌رن، دووپاتی کرده‌وه که به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده کراوه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و منداڵانه و ڕزگارکردنیان له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی که له‌وانه‌یه کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر دواڕۆژ و که‌سایه‌تییان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێکخراوانه ژماره‌یه‌ك خولی ڕاهێنانیان بۆ ئافره‌تان ڕێکخستووه بۆ فێرکردن و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر درومانی و جلوبه‌رگ دوورین، هه‌روه‌ها ڕێکخستنی ژماره‌یه‌ك کۆڕی ڕۆشنبیریی ده‌رباره‌ی فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان و هاندانیان له‌سه‌ر به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان.
مامۆستای درومانی خاتوو فاتیمه عاسی، که خۆی دانیشتووی ناوچه‌ی شێخ مه‌عروفه، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئافره‌تانی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاواز له ئه‌م خوله‌دا به‌شدارییان کردووه، به تایبه‌تی له پاش سه‌قامگیربوونی باری ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا، و گووتی "ناوچه‌ی شێخ مه‌عروف به یه‌کێك له ئه‌و گه‌ڕه‌کانه داده‌نرێت که پارێزگاریی له دابونه‌ریتی کۆن ده‌که‌ن و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان هانی کچه‌کانی خۆیان و کچانی هاوسێ و هاوڕێیانی خۆیان داوه بۆ به‌شداریکردن له ئه‌م خولانه‌دا که هه‌روه‌ها که‌سانی ناوچه‌کانی تریش به‌شدارییان تێدا کردووه، له‌وانه ناوچه‌کانی حوڕییه و ئه‌عزه‌میه و عتێفیه، که ئه‌وانه ئێستا بوونه‌ته خوێندکار له لای من و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان بوون به مامۆستای قوتابخانه‌ی قۆناغه جۆراوجۆره‌کان".
به‌ڵام سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی فریاکه‌وتنی خه‌یمه‌ت ئه‌لعێراق محه‌مه‌د عه‌لیان ڕایگه‌یاند که ئێستاکه پلانێك له ئارادایه بۆ گه‌شه‌پێدانی چه‌ندین پرۆژه بۆ کارپێکردنی ئافره‌تانی ناوچه‌ی شێخ مه‌عروف پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌و خولانه ته‌واو ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها بڕیاره که ئامێری درومانی پێشکه‌وتوو بۆ پرۆژه‌که بهێنرێت و دابین بکرێت.
شایه‌نی باسه، ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و زۆربه‌ی کات به یارمه‌تیی لایه‌نه حکومییه‌کان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سازکردنی خولی ڕاهێنانی له‌و بابه‌ته له چه‌ندین له ناوچه‌کانی پایته‌خت و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ڕۆشنبیرکردن و هۆشیارکردنه‌وه‌ی ئافره‌تان و کۆمه‌ڵ به مه‌به‌ستی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسووده.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




