كرانه‌وه‌ی دیپلۆماسی له‌عێراق به‌مدواییانه، ده‌ره‌نجامی پۆزه‌تیفی لێ ده‌كه‌ونه‌وه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ ده‌وروبه‌ری عه‌ره‌بی له‌سایه‌ی ڕێزی ئاڵوگۆڕ بۆ ئه‌زموونی دیپلۆماسیه‌تی عێراق و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری که‌سانی تر.
له‌م دواییانه‌دا به‌غدا چه‌ندین سه‌ردان و جموجۆڵی دیپلۆماسی به‌خۆوه بینین، دیارترینیان سه‌ردانی وه‌لی عه‌هدی ئیماره‌ی ئه‌بو زه‌بی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نهه‌یان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت بوون، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌وانه‌ش هانی خه‌لاف ئه‌ركه‌كانی خۆی وه‌كو نوێنه‌ری كۆمكاری عه‌ره‌بی له پێته‌ختی عێراق پێسپێردران.
سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی سه‌ردانه‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهه‌ییان وه‌لی عه‌هدی ئیماره‌تی ئه‌بو زه‌بی جێگری سه‌رۆكی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نهه‌ییانی به هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌ژمار كردن.
مالیكی له‌کاتی پێشوازیکردنیدا له به‌رپرسه ئیماراتیه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی گوتی ئه‌و سه‌ردانه هه‌نگاوێكی گرنگ له‌په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی و به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه، به‌تایبه‌تیش له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی، پێك ده‌هێنێت.
مالیكی گوتیشی د‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته ده‌ستپێشخه‌ره‌كان بوو له‌كرانه‌وه به‌ڕووی عێراقدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كرانه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زێكی هه‌میشه‌یی پشتیوانیكردنی عێراقه له‌ناوه‌ندی عه‌ره‌بیدا.
به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر زاری شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهه‌ییانه‌وه گوتی، "سه‌ردانی ئه‌و بۆ به‌غدا جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پشتیوانی ته‌واوی بۆ حكومه‌تی عێراق و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا"، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا جێگای باڵوێزخانه‌ی ئیماراتی له‌عێراق ده‌سنیشان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ واده‌ی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌ش.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندێكی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێكهاتوو له 22 کارمه‌ندی دیپلۆماسی بۆ عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی باڵوێزی نوێی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ عێراق، که‌سایه‌تی دیپلۆماسی میسری هانی خه‌لاف، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جموجۆڵانه‌ی كه ئێستا به‌غدا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، گه‌یشتنه به‌غدا.
سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق حه‌یده‌ر به‌راك پێی وابوو بوونی هانی خه‌لاف له به‌غدا، ئاماژه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراقیش بۆ عه‌ره‌ب و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.
له‌سه‌رتای ساڵی ڕابردووش‌دا باڵوێزی كۆمكاری عه‌ره‌بی پێشوو موختار له‌مانی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی خۆی كێشایه‌وه، به‌هۆی نائومێدبوونی له توانای كۆمكاری عه‌ره‌بی له گێڕانی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و چالاك بۆ باشكردنی بارودۆخی گه‌لی عێراق.
هانی خه‌لاف به‌فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانی عێراق گه‌یشته به‌غدا، پێش چه‌ند حه‌فته‌یه‌كیش دوای دامه‌زراندنی له‌جولای ڕابردوودا بۆ به‌دواداچوونی ئاماده‌كاریه‌كانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی كۆمكاری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان له عێراق، به‌سه‌ردانێك هاتبووه عێراق.
خه‌لاف گوتی ئه‌و به‌و ئه‌ركه نوێیه تایبه‌ته‌ی گه‌شبینه، چونكه به‌پێی قسه‌ی خه‌لاف، "له‌بارودۆخێكی جیاوازدا له‌بارودۆخی ئه‌وانه‌ی پێش منه‌وه هات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان له عێراق زیادی كردووه، له‌وێنه‌ی كرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کان و سه‌ردانی كه‌سایه‌تی گرنگ بۆ عێراق".
ئه‌مه‌و سه‌ردانی شاندی باڵای ئیمارات دوای دوو ڕۆژ له‌سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بو غێت هات كه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، به‌یاوه‌ری وه‌زیری وزه‌ی میسر سامح فه‌همی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی یه‌كه‌م شاندی باڵای میسر بۆ عێراق، له‌وکاته‌وه‌ی ڕێكخراوی قاعیده له‌ساڵی 2005 باڵوێزی میسری له‌به‌غدا كوشت. هه‌ر له‌كاتی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا حكومه‌تی عێراق ژماره‌یه‌ك شوێنی پیشانی شاندی میسر دان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێکیان وه‌كو باره‌گای باڵوێزخانه‌ی میسر، وێڕای به‌خشینی نه‌وت به میسر به نرخێكی تایبه‌ت.
به‌پێی قسه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆكی كۆماری عێراق، سه‌ردانه‌كه ئاماژه به قۆناغێكی گرنگ ده‌كات و، "په‌یامی زۆر پۆزه‌تیف ده‌گه‌یێنێت له‌ئاست په‌ره‌سه‌ندنی بارودۆخی عێراقدا، هه‌روه‌ها برایانی عه‌ره‌ب و شاندی بیانیش ئه‌وانه‌ی دێنه عێراق و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه هێمایه‌كی گرنگ و باشه".
گومان له‌وه‌دانیه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌بایی عێراق و عه‌ره‌ب پێویستیێكی عه‌ره‌بیه، هه‌روه‌كو پێویستیێكی عێراقیشه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نیش به‌و پێویستیانه بگه‌ن ده‌بێت كاری هاوبه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه هه‌ر ڕواڵه‌ت نه‌بێت یا هه‌ر به‌جێهێنانی ئه‌ركێك بێت. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عه‌ره‌به‌كان داواكراوه وه‌ستاندنی ئه‌و به‌رنامه پڕوپاگه‌نده شێواندنه‌ی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بیه له دژی عێراق و چه‌واشه‌كردنی ملیۆنه‌ها عه‌ره‌ب. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و مۆڵگایانه قه‌ده‌غه‌بكرێن كه خه‌ڵك بۆ تیرۆر ته‌جنید ده‌که‌ن و پاره‌وپولی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ تێكدان و شێواندنی وێنه‌ی عه‌ره‌بی عێراق.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئافه‌رین ئافه‌رین سه‌یرکه چۆن جاران شه‌قامه‌کانی به‌غدا جێگه‌ی دڕنده‌کانی قاعیده و خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕ بوو، ئێستا چه‌ند جوان له خزمه‌تی وڵاته‌که‌دا کار ده‌کات. کوا سه‌دامی بێبه‌خت؟ کوا بن لادن بۆش؟ کوا زه‌رقاوی بۆ کوێ چووه؟ سوپاس هاوڕێتان.