کلیپه نوێکه‌ی هونه‌رمه‌ند دینا حایك 'باشی دڵم' له یه‌که‌م رۆژه‌کانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا و له‌سه‌ر که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان پیشاندرا که هونه‌رمه‌ند پێش چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر باسم مه‌غنیه له وێنه‌گرتنی ته‌واو ببوو.
دینا باسی ئه‌وه‌ی کرد که بیرۆکه‌ی کلیپه‌که نوێیه و جیاوزه له کاره‌کانی پێشتر و ده‌بێته جێگای سه‌رسوڕمان بۆ بینه‌رانی که به بوێری ده‌ناسرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی که له ناوچه‌ی عیون سه‌یمان وێنه‌گیراوه و هۆنراوه‌که‌ی له نوسینی شاعیری هۆنراوه‌یی مونیر بوعساف و له ئاوازی هیشام پۆلس و دابه‌شکردنی مۆسیقا دانی حلوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "فی ئه‌لفه‌ن"دا هاتووه.
شایه‌نی باسه که دینا حایك ژماره‌یه‌ك له ئه‌لبومی گۆرانی ده‌کردووه که به‌هۆیه‌وه ناوبانگێکی فروانی په‌یدا کردووه و له دیارترینیان ئه‌لبومی یه‌که‌می "جادوی عیشق" بوو پاشان "بۆم نوسیت" و ئه‌لبومی "وه‌ره بۆلای دڵم" له‌لایه‌ن کۆمپانیای "رۆتانا"وه و پاشان له رۆتانا جیابوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌لبومه‌کانی به‌رهه‌مبهێنێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
لاوان.
دڵه‌كه زۆر جوانه.
ده‌مانه‌وێت گۆرانیی ئه‌و گۆرانیبێژانه لێنه‌درێت که سه‌ما ده‌که‌ن و خۆیان ڕووت ده‌که‌نه‌وه.
سڵاوتان لێبێت، من ئیبراهیم عه‌نزی خه‌ڵكی کوه‌یتم و حه‌زم کرد له کوه‌یته‌وه سڵاو له برا عێراقییه‌کان بکه‌م. ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته سه‌یره و، سڵاوتان لیبێت.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موان ده‌خوازم.