سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شێخانی عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه شێخ عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د زه‌وبه‌عی گوتی، "عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خۆیان بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی به ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ، به‌ست".
زه‌وبه‌عی گوتی، "شێخانی عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئاشته‌وایی نیشتمانی خۆیان، له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌كان له ناوه‌ڕاستی شار، به‌سه‌رپه‌شتی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ لیوا مارد عه‌بدولحه‌سون، كرده‌وه"، ڕوونیشی كرده‌وه كه، "عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق و یه‌كێتی گه‌لی عێراق به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه ڕاگه‌یاند".
زه‌وبه‌عی به‌رده‌وام بوو و گوتی، "پێویسته ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌كرده‌وه‌ی ڕاسته‌قینه پیاده بكرێت، ئێمه داوامان له حكومه‌ت كردووه كه پێویسته ئه‌ندامانی ڕابوون له‌ڕیزه‌كانی پۆلیس دابمه‌زرێندرێن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیوا مارد حه‌سون گوتی، "وه‌زاره‌تی ناوخۆ زۆر گرنگی به قه‌زای فه‌لوجه ده‌دات، كه ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ختی و دژواری بووه‌وه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی قاعیده‌دا، خه‌ڵك و عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه دوای پێكهێنانی ڕابوون ڕۆڵێكی باڵایان هه‌بوو له ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراقدا، که پاشان به‌ره‌و هه‌موو عێراق بڵاو بووه‌وه".
سه‌رۆكی ڕابوونی دێی زه‌وبه‌ع شێخ زاڕی عرسان گوتی، "كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی یه‌كه‌م له فه‌لوجه، به‌خاڵێكی هه‌ماهه‌نگی ده‌ژمێردرێت له‌نێوان عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه و ڕابوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، له‌ڕێگای نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپانه‌ی دێنه‌ڕێی كاروانی عه‌شیره‌ته‌كان و ڕابوونه‌كان له ئه‌نباردا، چونكه شێخ و عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه به‌ڵێنیان داوه به‌یه‌كڕیزی پشتیوانی له حكومه‌تی عێراق و یه‌كێتی زه‌وی و گه‌لی عێراق بكه‌ن".
شایه‌نی گوتنه ئه‌نجومه‌نی شێخانی عه‌شیره‌ته‌كانی فه‌لوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی شاری فه‌لوجه و ده‌ردۆرا وێ له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسیش له ساڵی 2003وه دروست بووه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




