پاش ئه‌و شاڵاوه فراوانه‌ی که کارمه‌ندانی ته‌ندروستی به هاوکاریی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆلێرا ئه‌نجامیان داوه، ژماره‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیی کۆلێرا به ڕاده‌یه‌کی زۆر دابه‌زیوه. له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی که‌رخ دکتۆر جه‌لیل شممه‌ری و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌غدا حه‌یده‌ر محه‌مه‌د حه‌یده‌ر ساز کرا، دکتۆر شممه‌ری ڕایگه‌یاند که دوا ئاماری ژماره‌ی تووشبووان بریتیه له 337 حاڵه‌تی تووشبوون له گشت پارێزگاکانی سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و زۆرترین حاڵه‌ت له پارێزگای بابل تۆمارکراوه و پاش ئه‌وه له به‌غدای پایته‌خت.
دکتۆر جه‌لیل شممه‌ری دووپاتی کرده‌وه که ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌مبۆته‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ناوچانه‌ی که ئه‌و درمه‌ی تێدا بڵابۆته‌وه، که بریتیبوون له ناوچه‌کانی ئاوگه‌ی فورات که تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیه و دانیشتووان بۆ ئاوی خواردنه‌وه ئاوی گۆم و جۆگه پیسبووه‌کان به ئه‌و درمه، به‌کارده‌هێنن.
به‌ڵام یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌غدا حه‌یده‌ر محه‌مه‌د حه‌یده‌ر ڕایگه‌یاند که سی له سه‌دی ناوچه‌کان هێشتا تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیه و دووپاتی کرده‌وه که شاره‌وانیی گشتیی به‌غدا کۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه و هه‌روه‌ها هاوکاریی کردووه بۆ دابه‌شکردنی سێ ملیۆن حه‌بی پاکژکردنه‌وه‌ی ئاو و دابینکردنی ته‌نکه‌ری ئاوی خواردنه‌وه به به‌رده‌وامی به درێژایی شه‌و و ڕۆژ.
له لایه‌کی تره‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیکی فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوه که ڕێوشوێنی زیاتری خۆپاراستن له نه‌خۆشیی کۆلێرا له هه‌موو پارێزگاکاندا بگرنه‌به‌ر و ڕۆژانه چاودێریی و به‌دواچوونیان بکرێت. هه‌روه‌ها لێپرسراوانی وه‌زاره‌ت ڕێنووێنییان ده‌رکردووه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆلێرا و دابینکردنی چاودێریی ته‌ندروستیی پێویست بۆ تووشبووه‌کان. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خه‌میس سه‌عد، سه‌ردانی پارێزگای بابلی کردووه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنه‌کانی که بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و درمه گیراونه‌ته‌به‌ر و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی قاوشی گه‌ڕۆك و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکه‌وتن (ئه‌مبولانس) بۆ ئه‌و ناوچانه.
له لایه‌کی تره‌وه شاره‌وانیی گشتیی به‌غدا هه‌موو تواناکانی خستۆته گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی به‌غدا و بایه‌خدانی زۆرتر به‌و ناوچانه‌ی که خزمه‌تگوزاریی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌یان تێدا نیه، و ڕێنووێنی به هه‌موو ده‌زگا و پرۆژه‌کانی ئاو داوه که پێویسته ئه‌وپه‌ڕی وزه و توانایان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دابینکردنی ئاوی شیاوی خواردنه‌وه و دابینکردنی کلۆر به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه پێویسته‌کان له پێناوی بنبڕکردنی هه‌ر جۆره میکرۆب و به‌کتریایه‌ك.
شایه‌نی باسه، سه‌رچاوه پزیشکییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که زۆربه‌ی تووشبووه‌کان چاك بوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه، و پێده‌چێت که هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه نیه له عێراق، به‌ڵکو هه‌وڵدانه بۆ بنبڕکردنی یه‌کجاریی ئه‌و درمه که ده‌یان ساڵه له‌سه‌ر خاکی ڕافیده‌ین جێگیر و نیشته‌جێ بووه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





له سه‌رده‌می گۆڕبه‌گۆڕدا کۆلێرامان نه‌بوو، خوا تۆڵه‌ت لێبکاته‌وه ئه‌ی دز و ئه‌وه‌ی که گه‌لی عێراقت کوشت.