ژماره‌یه‌كی زۆر له چاودێرانی بارودۆخی عێراق یه‌كڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی كه بووه هۆی باشبوونی ڕێژه‌یی بارودۆخی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی كه تا كاتێكی نزیك ناوچه‌ی نائارام بوون، پێكهێنانی گروپی ڕابوونه‌كان بوو، یاخود ئه‌وه‌ی كه دواتر به "ڕۆڵه‌كانی عێراق" ناسرا.
ناوی ڕابوونه‌كان، به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا نرا كه عه‌شیره‌ته‌كان له‌ژماره‌یه‌كی زۆری شار و پارێزگاكان و ناوچه‌كانی عێراق پێكیان هێنان، به‌تایبه‌تیش له ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و موسل و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی به‌غدای پێته‌خت، و دواتر به‌سه‌دان ڕۆڵه‌ی ئه‌و عه‌شیره‌تانه چوونه ڕیزی ئه‌و ڕابوونانه، كه له‌سه‌ره‌تا هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن و پشتیوانی لێده‌كردن، به‌ئامانجی دژایه‌تی كردنی ڕێكخراوه چه‌كداریه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه له‌ناوچه‌كانی ڕابوونه‌كاندا چالاك بوون، له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موشیانه‌وه ڕێكخراوی قاعیده. گومانی تێدانیه که ڕابوونه‌كان به‌ڕاستی سه‌ركه‌وتوو بوون له ده‌رپه‌ڕاندنی به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕێكخراوه و گروپه‌كانی تر.
ئه‌مه‌و له‌هه‌نگاوێكی فره‌ڕه‌گه‌زه‌كاندا بۆ ڕاده‌ستكردنی به‌رپرسیاریه‌تی و ده‌سته‌ڵات بۆ حكومه‌تی عێراق، سه‌ركردایه‌تی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بڕیاریان دا دۆسیه‌ی ڕابوونه‌كان ڕاده‌ستی عێراق بكرێته‌وه و حکومه‌تی عێراقی ئه‌ركی موچه‌كانیان بگرێته ئه‌ستۆ، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌سه و نیوه‌یان له به‌غدان. به‌كرده‌وه حكومه‌ت له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م دۆسیه‌ی ڕابوونه‌كانی ڕاده‌ست كرایه‌وه، چه‌ندین به‌رپرسی ئاسایشی عێراقیش جه‌ختیان كرده‌وه كه حكومه‌ت ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی ڕابوونه‌كان كردووه، به‌تایبه‌تیش له‌به‌غدادا. حكومه‌تی عێراق ده‌ستخۆشی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕابوونه‌كان كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه كار له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنیان ده‌كات له ژیانی گشتی و ڕۆڵبینینیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان، وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌ت دكتۆر عه‌لی ده‌باغ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له نوسینگه‌ی ئه‌و ده‌رچووه گوتی ڕاده‌ستكرانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڕابوونه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاماده‌باشی و توانایێكی گه‌وره‌تری هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق پیشان ده‌دات، كه به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌وڵ ده‌دات لایه‌نی ئاسایش له عێراق وه‌ربگرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی گروپه تیرۆریسته‌كان و له‌یاسا لاده‌ره‌كان ببێته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه به‌گوته‌ی ئه‌و هێشتا مه‌ترسیێكی گه‌وره پێك ده‌هێنن بۆ بارودۆخی ئاسایش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و گروپانه هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاسا لیوا قاسم عه‌تا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی پێشووتردا ڕوونی كرده‌وه كه حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ڕابوونه‌كان و قۆرخكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایشی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت و گوتی حكومه‌ت پلانێكی داناوه بۆ وه‌خۆهه‌ڵگرتنی بیست له‌سه‌دا له تاكه‌كانی ڕابوونه‌كان و تێكه‌ڵكردنیان له ڕیزه‌كانی سوپا و پۆلیس، ئه‌وانی تریش ڕه‌وانه‌ی ده‌زگاكانی هه‌مه‌جۆری تری ده‌وڵه‌ت ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی كه ده‌شمینێنه‌وه بڕه‌پاره‌یه‌كیان به قه‌رز پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان به‌چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ست پێ بكه‌ن و به‌شی ژیانیان بكات. له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌شدا تاكه‌كانی ڕابوونه‌كان موچه‌كانیان له‌و ده‌زگایانه وه‌رده‌گرن كه قبوڵیان ده‌كه‌ن، له‌لایێكی تره‌وه بنكه‌كانی پۆلیس له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا ڕێنوێنی ده‌كرێن ژماره‌ی تاكه‌كانی ڕابوونه‌كان لای خۆیان تۆمار بكه‌ن و به‌پێی ڕێنماییه‌كان پێشكه‌شی بنكه‌كان بكرێن. ئینجا هه‌ڵگری بڕوانامه‌كانی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی تێكه‌ڵی ده‌زگاكانی پۆلیس ده‌كرێن، ده‌رچووانی زانستگا و ئامۆژگاكانیش له وه‌زاره‌ته هه‌مه‌جۆره‌كاندا داده‌مه‌زرێنر
ئه‌ڵبه‌ته تاكه‌كانی ڕابوونه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌شداربوون له پشتیوانی هه‌وڵ و كۆششی ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا كه مۆڵگایه‌كیان پێك ده‌هێنا بۆ گروپه تیرۆریسته‌كان، مێژوو ئه‌و وه‌ستانه شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ تۆمار ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كۆتایی پێهێنانی دۆسیه‌ی ئه‌وان كه ته‌واوی مافه‌كانیان وه‌رده‌گرن ده‌بێته پشتیوانیێك بۆ به‌هێزبوونی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی، كه تیایدا چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا قۆرخده‌بێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سه‌ره‌تا و به‌ر له تێکه‌ڵکردنی سه‌حوه‌کان، ده‌بێت دڵنیایی له پاکیی ڕابردووی ئه‌وانه بکه‌ن ئه‌مجا تێکه‌ڵیان بکه‌ن. من سه‌د له سه‌د دڵنیام که سێ چاره‌کی ئه‌وانه تاوانکارن و خوا بۆ خۆی چاکتر ئاگاداره.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه شوناسه‌كانیان عێراقیه یان نا بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری خراپی تر ئه‌نجام نه‌ده‌ن پاش سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئاسایش له پێناو هه‌موو عێراقیه‌كی پاڵه‌واندا و سڵاوتان لێبێت، براتان له عێراقه‌وه.