هونه‌رمه‌ند هه‌یفا وه‌هبی بووه میوانی که‌ناڵی دوبه‌ی له میانی ئه‌ڵقه‌یه‌کدا له‌به‌رنامه‌ی "تاراتا‌تا" که هونه‌رمه‌ند خالد ئه‌بو نه‌جا پێشکه‌شی کرد.
له‌ماوه‌ی به‌رنامه‌که‌دا هه‌یفا گوڵبژێرێکی له جوانترین گۆرانییه‌کانی پێشکه‌شکرد شانبه‌شانی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند که له به‌رنامه‌ی "تاراتا‌تا"دا میوانداریان لێ‌کرا له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان هو‌نه‌رمه‌ندی میسری هیشام عه‌باس که به‌یه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هه‌یفا گۆرانی "ده‌خل عیونه‌ك حاکینا"یان چڕی، هه‌یفا هه‌روه‌ها به‌شداری گۆرانیبێژ و میوزیسیانی ئیماراتی فایز سه‌عیدی کرد له گۆرانی "تدری لێش ئه‌زعه‌ڵ عه‌لێك"، و له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکاری ئه‌ڵقه‌که خالد ئه‌بو نه‌جا گۆرانی "ئه‌وه‌ڵ مه‌ره تحب یائه‌لبی" پێشکه‌شکرد.
ئه‌مه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی له گۆڤاری 'ئه‌لمه‌وعید'دا هاتووه، نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هونه‌رمه‌ند باسی کرد که هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی هاوسه‌ر سه‌لمه غه‌زالی و به‌شار غه‌زالی، ئه‌ستێره‌ی "ستار ئه‌کادیمی 3" له ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌شداربوون و شانبه‌شانی هه‌یفا ژماره‌یه‌ك گۆرانیان چڕی له‌نێوانیاندا "نه‌سه‌م عه‌له‌ینا ئه‌لهه‌وا" له‌گه‌ڵ فایز سه‌عید و به‌شار غه‌زاوی، هه‌روه‌ها گۆرانی "ڕاح مینه‌ك یا عێن" له‌گه‌ڵ هیشام عه‌باس و سه‌لمه غه‌زالی.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌یفا خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ چوونه نێو ستۆدیۆ له‌ته‌ك ده‌رهێنه‌ر خالد یوسف بۆ وێنه‌گرتنی ڕۆڵی له فیلیمی "دوکان شه‌حاته"دا که بڕیاره له جه‌ژنی قوربان په‌خشبکرێت.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من هه‌یفام خۆش ده‌وێت.
شتێکی ئاساییه.
هه‌یفا خانمه هونه‌رمه‌ندێکی جوانه و خوای مه‌زن جوانی و ناسکییه‌کی ئافره‌تانه‌ی پێبه‌خشیوه و، ئه‌و گۆرانیبێژ نیه به‌ڵکو ئه‌کته‌رێکه که به خۆنواندن جۆرێك له خۆشی و شادی به بینه‌ران ده‌دات.
مه‌وته‌نی جوانه و چی له‌و جوانتره!
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌یفا یان خانمه گۆرانیبێژه‌کانی تر کاتێك ته‌ماشایان ده‌که‌یت گوشاری ده‌روونی ناهێڵن.