ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌م دواییانه له ناوچه‌ی که‌ڕاده له کۆتایی مانگی ئه‌یلولی رابردوودا رویاندا و بوونه هۆی له‌ده‌ستدانی ژیانی نزیکه‌ی بیست مه‌ده‌نی و برینداربوونی زیاتر له 30 که‌سی تر، ئامانجه‌ی کۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌کانی ئاشکرا کرد که هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه ده‌ده‌ن له ماوه‌ی وه‌رزی ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا.
وته‌بێژی پلانی سه‌پاندنی یاسا لیوا قاسم عه‌تا موسه‌وی له راگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا به مه‌وتنی وتی که روداوه‌که له کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی بیست و نۆی مانگی ئه‌یلولی رابردوو که‌مێک پاش رۆژوشکاندن رویدا، له کاتێکدا که تیرۆریسته‌کان جوڵه‌ی بازرگانی زۆر قه‌ره‌باڵغی هاوڵاتیانیان قۆزته‌وه له ناوچه‌ی که‌ڕاده که به‌مه‌به‌ستی شت کڕین بۆ هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه هاتبوون. ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه که ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له وێستگه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان له شه‌قامی عه‌تاری ناوه‌ڕاستی که‌ڕاده‌دا رویدا که تیایدا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو ته‌قیه‌وه و بووه هۆی کوژرانی چوار مه‌ده‌نی و برینداربوونی شه‌شی تر، سه‌ره‌ڕای سوتانی ده‌یان تۆتۆمبیلی نزیك روداوه‌که، پاش ئه‌مه‌ش به 10 خوله‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تر له نزیك پێگه‌ی روداوه‌که رویدا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژیه‌وه که پشتێنێکی بۆمبرێژکراوی به‌ستبوو و قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵكی له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م قۆسته‌وه و بووه هۆی کوژرانی شانزه مه‌ده‌نی و برینداربوونی بیست و چواری دیکه.
به‌پێی لیوا عه‌تا بازاڕ و دوکانه بازرگانیه‌کان بونه‌ته ئامانجی کۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ربازی و پێگه حکومیه‌کانیان بۆته ئاسته‌م و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و کارانه‌وه ئه‌وه پیشان بده‌ن که ئاسایش له به‌غدای پایته‌ختدا بوونی نیه، هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م جۆره کارانه زۆرجار 'سیفاتی پڕوپاگه‌نده' یان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت و مه‌به‌ست لێی دروستکردنی هه‌رایه‌کی راگه‌یاندنه له‌باره‌ی بارودۆخی ئاسایش له به‌غدادا و تێکدانی که‌شوهه‌وای خۆشی به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و ئاهه‌نگی خه‌ڵکی به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه و کارکردنه سه‌ر رای گشتی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که زۆر جیاوازه و هاونیشتمانی عێراقی به‌بێ گومان ئه‌وه ده‌زانێت که بارودۆخی ئاسایشی وڵات به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باشبوه که له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رویداوه و ئه‌و متمانه باڵایه‌ی که هه‌یانه به توانا و لێهاتوی ده‌زگاکانی ئاسایشی حکومه‌ت و ئه‌وه‌ی که چاره‌نوسی کۆمه‌ڵه تیرۆریسته‌کان و ده‌رچوان له یاسا بریتیه له که‌وتنه ده‌ستی دادپه‌روه‌ریه‌وه جا زوو بێت یاخود دره‌نگ."
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا، که مه‌وتنیش دانه‌یه‌کی ده‌ستکه‌وتووه، په‌یمانداروه به راونانی پلاندانه‌رانی ئه‌و کاره‌ی که له ناوچه‌ی که‌ڕاده ئه‌نجامدرا و له‌هه‌مان کاتدا جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه که هێرشی پێشوه‌خت و هه‌ڵکوتینه‌سه‌ر حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان و تاوانکاران بۆ رێگرتن له رودانی هێرشی زیاتر، به‌گویره‌ی به‌یاننامه‌که.
وته‌بێژ به‌ناوی پلانی سه‌پاندنی یاساوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و کارانه‌ی له ناوچه‌ی که‌ڕاده ئه‌نجامدران، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگیری که له لایا‌نه، له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه رویداوه که کۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌کان هه‌ستاون به کۆکردنه‌وه‌ی موشه‌ك و مادده‌ی ته‌قینه‌وه له‌و گه‌ڕه‌کانه‌دا که کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی که به خاڵه‌کانی پشکنین و کۆنتڕۆڵ‌دا بڕۆن که به ناو شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌دا بڵاوکراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌تا وتی "ده‌زگاکانی ئاسایش توانیان که خۆکوژێکی تر له پێگه‌ی قه‌تینه‌وه‌که له ناوچه‌ی که‌ڕاده ده‌ستگیر بکه‌ن که ده‌یویست خۆی بته‌قێنێته‌وه به‌ڵام پۆلیسی عێراقی توانی که هه‌وڵه‌که پوچه‌ڵبکاته‌وه و پشتێنه بۆمبرێژه‌که‌ی له‌به‌ر داکه‌نێت و به‌مه‌ش هێزه‌کانی ئاسایش ژیانی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانیان له مردنێکی راسته‌قینه رزگارکرد که رویده‌دا ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته تیرۆریسته‌که خۆی بته‌قاندایه‌ته‌وه‌له ناو قه‌ڕه‌باڵغی هاوڵاتیاندا."
هه‌روه‌ها لیوا عه‌تا ستایشی هاوکاری هاوڵاتیانیکرد له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌تدا له ره‌چاوکردن و گوێڕایه‌ڵی رێنماییه‌کاندا که ئامانج لێیان دانانی سنورێکه بۆ هێرشه تیرۆریستیه‌کان. ئه‌و کارانه‌ی ئه‌م دواییانه که له ناوچه‌ی که‌ڕاده رویاندا قه‌باره‌ی ئه‌و مایه‌پوچیه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌م کۆمه‌ڵانه پێی گه‌یشتوون پاش ئه‌وه‌ی که توانای خۆیان له‌ده‌ستداوه بۆ دانانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان و راکێشانیان بۆ لای خۆیان به‌ڵام ئه‌م کاره تاوانکارییانه بێگومان بونه مایه‌ی پته‌وکردنی هه‌ڵوێستی ره‌تکه‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ئه‌م رێباز و رۆشنبیریه‌ی توندوتیژی که بێگوناهان ده‌کاته‌قوربانی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئافه‌رین بۆ پۆلیس و هێزه دڵسۆزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێوه له کوێن بۆ ئه‌و موجاهیده درۆزنانه‌ی که که‌س نازانێت گیرفانیان به دۆلاری کام وڵات پڕ بووه؟ ئێوه له کوێن بۆ ئه‌و موجاهیده ساختانه‌ی که سه‌ربڕینی خه‌ڵکانی بێ‌تاوان و سه‌ربڕینی باوك له به‌رده‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یدا به جیهاد له ڕێگه‌ی خوادا ناو ده‌به‌ن؟ ئێوه له کوێن بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه کارتۆنیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت به خه‌یاڵ ده‌وڵه‌تی خوا له عێراق بهێننه کایه‌وه؟ ئێوه له کوێن بۆ سا‌خته‌چییه‌کانی قاعیده؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ڕاستی بۆنی مرۆڤایه‌تییان لێدێت پێویسته که ئه‌وان ئه‌م ڕووداوه ڕیسوا بکه‌ن که خاك و خوێنی بێتاوانان تێکه‌ڵ به یه‌کتر کراون و نه‌ك هه‌ر ته‌نها بڵێن که ئه‌و کاره ئه‌وان نه‌یانکردووه به‌ڵکو ده‌بێت بڵێن که دژی ئه‌و جۆره کارانه‌ن. سه‌رشۆڕیی و نه‌فره‌ت له بن لادنی جرج. ئه‌شکه‌نجه‌ی خوایی زیاتر بۆ سه‌دام. ئه‌شکه‌نجه‌ی خوایی بۆ زه‌رقاویی مرۆڤ‌کوژ. ئومێده‌وارم که سه‌رکرده‌کانی قاعیده له عێراق یه‌ك له دوای یه‌ك به ده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و سوپای دڵسۆزی عێراق له‌ناوببرێن. سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، خوا هه‌وڵه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایشمان سه‌رفراز بکات که خه‌ریکی تێکۆشانن بۆ چاککردنی بارودۆخی ئاسایش له سه‌رجه‌م شاره‌کانی عێراق و بۆ ده‌رکردنی هه‌رکه‌سێك که ده‌سترێژیی بکاته سه‌ر ئاسایشی ئه‌م گه‌له خۆڕاگره‌مان. خوایه هێزه‌کانی ئاسایشمان له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت و تێرۆریستان له‌ناوبه‌ره و، به ئومێدی خوا ئاشتی و ئاسایش له گشت شاره‌کانی عێراق به‌رقه‌رار ده‌بێت و، سوپاس.