دانوستانه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاته قه‌رزبه‌خشه‌کان ده‌چێته قۆناغی کۆتایی به‌هیوای گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئه‌رێنی بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کلایی کردنه‌وه‌یه‌کی هاوسه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به قه‌رزه بارزگانیه‌کان. ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه له به‌یاننه‌مه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌زاره‌تی داراییدا هات، که مه‌وتنیش کۆپیه‌کی ده‌ستکه‌وت. له‌به‌یاننامه‌که‌دا ڕاگه‌یاندراوه که کۆماری عێڕاق به ئه‌نجامی ئه‌رێنی و یه‌کلاکه‌ره‌وه گه‌یشتووه، بۆ دووباره کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر ئه‌ستۆی وڵات که‌له‌ماوه‌ی حوکمڕانی ڕژێمی پێشوودا که‌ڵه‌که‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌رکه بازرگانیه‌کان له‌ئه‌ستۆی که‌رتی گشتی عێراقیدا.
به‌یاننامه فه‌رمیه‌که ڕوونیکرده‌وه که دانوستانه‌کان به به‌شداری (85) قه‌رزبه‌خشی بواری بازرگانی له‌میانی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌دا به‌ڕیوه‌چوو، و له‌کۆتایی دانیشتنه‌که‌یاندا پاکنووسێکی کۆتای‌یان ڕاگه‌یاند به متمانه‌کردنه سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌ی حکومه‌تی عێراقی خستیه‌ڕوو. ئه‌مه‌و لایه‌نه قه‌رزبه‌خشه‌کان ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هاتبوون که له‌ناوه‌ڕۆکدا هاوشێوه‌ی پێشنیازه‌کانی یه‌کلاییکردنه‌وه داراییه‌کانی پێشووتری قه‌رزه‌کانی عێراقن به متمانه‌کردنه سه‌ر به‌های دارایی و مه‌رجه‌کانی یانه‌ی پاریسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به نه‌هێشتنی قه‌رزه‌کانی حکومه‌تی عێراق که له تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2004دا به‌سترا.
به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنه نوێیه‌که، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌وڵ و کۆششی شاندی دانوستانی عێراقی به‌رهه‌می هه‌بوون به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بڕی 1.2 ملیار دۆلار له تێکڕای قه‌رزه بازرگانییه‌کان له ئه‌ستۆی عێراقدا، هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قه‌رزه‌کان سه‌ره‌ڕای بڕی 19.7 ملیار دۆلار له داواکارییه بازرگانییه‌کان که له‌ماوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی ڕابردوودا یه‌کلایی کرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تێکڕای بڕی ئه‌و قه‌رزانه‌ی عێراق توانیویه‌تی تا ئه‌وساته یه‌کلاییان بکاته‌وه و له ژێر باریان ده‌ربچێت بگاته 20.9 ملیار دۆلار له کۆی سه‌رجه‌م قه‌رزه بارزگانییه‌کانی.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌ی حکومه‌ت، ئه‌و قه‌رزانه به‌شێکن له چه‌ندین قه‌رزی گه‌وره‌تر که ڕژێمی له‌ناوچوو، عێراق و گه‌له‌که‌ی خستنه ژێرباری له‌ئاکامی جه‌نگه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی که به‌درێژایی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌دژی وڵاتانی دراوسێ و له‌دژی گه‌لی عێڕاقدا دایگیرساندن. له به‌یاننامه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه که له‌ساڵی 2005ه‌وه 576 قه‌رزبه‌خشی بازرگانی هاوبه‌شییان له به‌رنامه‌کانی لادان و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان کردوه به‌تایبه‌تی له‌پاش ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی عێراق به‌ده‌ستی هێنا له سڕینه‌وه‌ی زیاتر له 90% ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌ئه‌ستۆی دایه له‌میانی یانه‌ی پاریس‌دا، له‌کاتێکدا حکومه‌ت توانی قه‌رزه‌کانی له‌گه‌ڵ (13164) قه‌رزبه‌خشی بارزگانی یه‌کلابکاته‌وه و گشت قه‌رزه‌کانی بسڕێته‌وه.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که عێراق هه‌ستاوه به یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی قه‌رزه بازرگانییه‌کانی هه‌رله‌پاش ڕووخانی ڕێژێمی پێشووه‌وه له ساڵی 2003دا له ڕێگه‌ی دانانی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌کێشانه بۆ ئه‌و قه‌رزانه له‌گه‌ڵ زیاتر له په‌نجا و هه‌شت وڵات‌دا.
به‌رپرسه حکومییه‌کان هیوادارن له ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه بتوانن کێشه‌ی قه‌رزه‌کان و سڕینه‌وه‌یان یه‌کلابکه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌ته‌کانی وه‌به‌رهێنانی پاره‌ی عێراقی له به‌رهه‌می داهاتی نه‌وتدا بۆ پرۆژه‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی عێراق، له کاتێکدا بودجه‌ی دارایی ئه‌مساڵ گه‌یشته زیاتر له حه‌فتا ملیار دۆلار که گه‌وره‌ترین بودجه‌ی ماڵییه له مێژووی عێراقدا، و حکومه‌ت هه‌ستا به دابینکردنی نزیکه‌ی بیست ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌وئومێده‌ی ڕۆڵێکی گه‌وره له پرۆژه‌ی ئاماده‌کردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات‌دا بگێڕێت.
ئه‌ڵبه‌ته پسپۆره‌کانی وه‌زاره‌تی دارایی پێشهاتی به‌رزترین بودجه‌ی دارایی بۆ ساڵی داهاتوو ده‌که‌ن که ده‌شێت له سه‌د ملیار دۆلار تێبپه‌ڕێت، به ده‌ربڕینی دڵنیایی بۆ به‌زاندنی ئاسته‌نگی سه‌د ملیار دۆلار و به‌پشتبه‌ستن به ژماره پێوانه‌ییه‌کان که فرۆخته‌کانی نه‌وتی عێڕاقی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ده‌ستیانهێنا به تۆمارکردنی به‌رزترین ئاستی فرۆشتن که عێراق به‌خۆیه‌وه دیتبێت له پاش ڕوخاندنی ڕژێمی پێشووه‌وه. له ماوه‌ی ڕابردوودا کۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ڕێژه‌کانی پێش ڕوخانی ڕژێم له ساڵی دووهه‌زار و سێ‌دا زیاتربوون، به‌هێمادان به بازدانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ سه‌د و په‌نجا دۆلار له‌ڕێگای ئه‌و بۆندانه‌ی که کۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێڕاقی (سۆمۆ) له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا جێبه‌جێیکردن، ئه‌مکاره‌ش گه‌شبینهێنه بۆ چاودێره ئابووریه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی ئاینده ساڵێكی مژده‌به‌خش و سه‌رکه‌وتوو بێت له به‌ده‌سهێنانی بازدانێکی نموونه‌ییدا له هه‌ڵکه‌وت و واقیعی خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی بۆنده‌کانی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ستانه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




