ئه‌ستێره‌ی میسری له‌یلا عه‌لوی داوه‌تنامه‌یه‌كی له ده‌زگای فه‌نیمی سه‌رپه‌رشتیكار له به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه‌كانی ڤیستیڤاڵی "كه‌رنه‌ڤاڵی سینه‌مای عه‌ره‌بی" پێگه‌یشت، كه بڕیاره له ژماره‌یه‌ك شاری هۆڵه‌ندی له‌ماوه‌ی نێوان دوو و سێزده‌ی ئه‌و مانگه‌ی ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه بچێت.
بڕیار وایه له‌یلا، كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ره‌و هۆڵه‌ندا به‌ڕێكه‌وت، له‌چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوان له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدار بێت. هه‌روه‌ها به‌پێی ماڵپه‌ڕی هونه‌ری هه‌واڵ، بڕیار دراوه له‌په‌ڕاوێزی ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا فیلمی "ئه‌لوان ئه‌لسه‌ما ئه‌لسه‌بعه- حه‌وت ڕه‌نگه‌كانی ئاسمان" په‌خش بكرێت، كه له‌یلا ڕۆڵی پاڵه‌وانێتی تیادا ده‌بینێت له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره فاروق فیشاویدا، له‌ماوه‌ی نێوان دوو و هه‌شتی ئه‌و مانگه‌ی ئۆكتۆبه‌ر له شاری "لاهای"، و له‌ماوه‌ی نێوان ده و سێزده‌ی ئه‌و مانگه‌ش له شاری "دێڵفت".
شایه‌نی باسه فیلمی حه‌وت ڕه‌نگه‌كانی ئاسمان، كه له‌نویسنی زه‌ینه‌ب عه‌زیز و له‌ده‌رهێنانی سه‌عد هینداوی و نواندنی ژماره‌یه‌ك بژارده‌ی ئه‌ستێره‌ی میسرین، له‌وانه‌ش سه‌وسه‌ن به‌در، حه‌سه‌ن مسته‌فا، ئه‌حمه‌د ڕاتب و شه‌ریف ڕه‌مزی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی تر، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناون له ڤیستیڤاڵه‌كانی تردا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
به‌خوا ده‌مه‌وێت بڵێم که له‌یلا عه‌لوی بۆ کوێ بڕوات به‌دڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێت به‌دڕه‌وشتی بۆ هۆڵه‌نداش به‌رێت، خوا ڕه‌حممان پێ‌بکات.
خۆشه‌ویستی جوانترین شته له دنیادا و مرۆڤ ده‌ستی تێیدا نیه و به‌ڵام قسه باری شانی مرۆڤ سوك ده‌كات هه‌زاران جار و سوپاس.
سڵاو كاك ماجید و پشت به خودا باش ده‌بیت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هونه‌ری ره‌سه‌ن پێویستی پێته.
ده‌توانن وێنه‌ی کچنای په‌چه‌بۆشی عه‌ره‌ب پیشان بده‌ن؟
له‌یلا عه‌لوی ئه‌کته‌رێکی به‌توانایه و به‌شداریکردنی له فیستیڤاڵی سینه‌مای میسریدا له لیژنه‌ی دادوه‌ریدا به‌ری رێبازی هونه‌ری به‌رده‌وامی خۆیه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زیاتره له سیمایه‌کی جوان و پێکه‌نینێکی گه‌ش، ئه‌و ئه‌کته‌رێکی به‌توانا و ره‌سه‌نه.
شتێکی جوانه که ئاگاداری هه‌واڵی ئه‌ستێره‌کان بین.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





له‌یلا عه‌لوی گووتی ئه‌کته‌ری میسری وه‌کو فه‌رمانبه‌ری میسرییه، ئه‌و نازانێت که فه‌رمانبه‌ری میسری ئه‌وی کردووه به ئه‌کته‌ر. وه یاخود مه‌سه‌له‌که وه‌هایه 'ئه‌گه‌ر که‌سێك چاکه‌ی به‌سه‌ر که‌سێکی تره‌وه هه‌بێت که‌سه‌که‌ی تر له ئه‌و به‌رزتر ده‌بێت'. هه‌ربۆیه له‌یلا عه‌لوی مافی ئه‌وه‌ی نیه که خۆی به فه‌رمانبه‌ری میسری بچووێنێت و به‌راورد بکات. ئه‌و له لایه‌که‌وه له هه‌موو فه‌رمانبه‌رێکی میسری ده‌وڵه‌مه‌نتره و به داخه‌وه نازانێت که خۆی و هاوڕێکانی به‌راورد ده‌کات به که‌سانێك که ئه‌وپه‌ڕی چاکه‌یان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه هه‌یه.