دکتۆره‌کان داوایان له گۆرانیبێژی عێراقی ماجید موهه‌ندیس کرد که ئاخاوتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاورێ و سه‌ردانکه‌رانی نه‌کات به‌هۆی تووشهاتنی به شکانێك له جومگه‌ی شه‌ویلاگی، له‌هه‌مان کاتیش‌دا دووپاتیان کرده‌وه که باری ته‌ندروستی گۆرانیبێژ به‌ره‌و باشی ده‌چێت و له‌و باره‌دا پێویستی به هیچ نه‌شته‌ر‌گه‌رییه‌کی نوێ نیه، و ئه‌و ئێستا له ژێر باری چاره‌سه‌رکردن دایه له‌و درز و زامدارییانه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی له‌شی دووچاری هاتن، که خۆشبه‌ختانه هیچ شکانێکی سه‌ختی لێنه‌که‌وته‌وه.
ئه‌مه‌و موهه‌ندیس چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆی ترسناك بۆوه کاتێك له کورسی دواوه‌ی ئۆتۆمبێلی یه‌کێك له هاوڕێ عه‌ره‌به‌کانی دانیشتبوو، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیتاڵیاوه به‌ره‌و فه‌رنسا دوای ئه‌وه‌ی له مانگی سیپته‌مبه‌ر/ ئه‌یلولدا گه‌یشته ئه‌وێ. ئه‌ڵبته لادانی ئۆتۆمبێله‌که له‌ئاکامی پێچێکی خه‌ته‌رناك، بوه‌هۆی به‌رکه‌وتنی به‌لێواری جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوه‌ندی ڕێگاکه له‌لای ڕاسته‌وه، و به‌رکه‌وتنه‌که به‌خه‌ستی ئاکامی له‌سه‌ر ده‌موچاو و شه‌ویلاگی ماجید موهه‌ندیسدا هه‌بوو، هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێکی جیاوازی سه‌ر و له‌شیدا، ئه‌وه‌ش وای له هاوڕێکه‌ی کرد که دووچاری هیچ جۆره زامدارییه‌ك نه‌بۆوه له ئاکامی ڕووداوه‌که بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌مبولانس بکات که ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌که و هونه‌رمه‌ندیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گواسته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه پێگه‌ی موحیتی هه‌واڵی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند که پزیشکه‌کانی سه‌رپه‌رشتیکه‌ر له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی هونه‌رمه‌ند به‌رپه‌رچیان دایه‌وه که موهه‌ندیس که‌وتبێته‌وه باری کۆماوه وه‌ك ئه‌وه‌ی باسکراوه، دووپاتیشیان کرده‌وه که ماجید به‌ته‌واوه‌تی هۆشی هاتۆته‌وه به‌ر و ئێستاکه له ڕێگای کاغه‌ز و پێنووسه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕی و سه‌ردانکه‌رانی ده‌کات، وه‌ك پابه‌ندبوونێك به ئامۆژگاری پزیشکه‌کان.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروستی دووپاتیان کرده‌وه که ماجید ته‌نها پێویستی به هه‌فته‌یه‌كه بۆ ده‌رچوون له نه‌خۆشخانه، به‌مه‌رجێك کاتێکی پشوو بداته خۆی به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چالاکییه هونه‌رییه‌کانی.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ده‌مه‌وێت وێنه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کان ببینم نه‌ک یاریزانانی تۆپ.
به پشتی خودا عێراقیه‌کان سه‌ربکه‌ون.
خوا له ده‌نگ و ڕه‌نگت بێبه‌شمان نه‌کات و به ئومێدی خوا و هه‌موو بڵێن ئامین.
سوپاس بۆ خوا بۆ سه‌لامه‌تیت و به ئومێدی خوا ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و خوا له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بتپارێزێت (به‌هه‌شته به‌هه‌شته به‌هه‌شته نیشتمانمان).
هه‌زاران هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند مه‌جودی و به ئومێدی خوا هیچ به‌ڵایه‌کی تر نابینێت و پێی ده‌ڵێم هه‌سته گۆرانیمان بۆ بچڕه‌وه.
هه‌زاران پیرۆزبایی به بۆنه‌ی چاکبوونه‌وه‌ت ئه‌ی که‌شخه‌ترین مرۆڤ که له ژیانمدا بینیبێتم و به‌خوا په‌رۆشی بینینی جوانت بووین و خوا به سه‌لامه‌تی بۆ ئێمه‌ت بهێنێته‌وه. شێت و شه‌یدای ماجید.
به هیوای سه‌لامه‌تیت ئه‌ی چاکترین گۆرانیبێژ و خوایه وه‌کو جاران و ته‌نانه‌ت چاکتریش بگه‌ریته‌وه بو لامان.
یه‌كه‌م شت ده‌ڵێم حه‌مد و سه‌نا بۆ خوا بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و به‌شكوم خوایه ئه‌مه هه‌لێك بێت تا بگه‌ڕێیته‌وه لای خوا و تۆبه بكه‌یت له گۆرانی وتن.
بلا توبه بكات كورابي.
سوپاس بۆ خودا که سه‌لامه‌تیت ئه‌ی ماجید.
خودا دڵه‌که‌م بپارێزێت و هه‌موو عێراقیه‌کان بپارێزێت، ئینشا ئه‌ڵا قه‌زات له من بکه‌وێت سڵاوم غه‌سان که‌نانی، 07707833499.
به هیوای سه‌لامه‌تی و به ئومێدی خوا چاك و ساغ ده‌بیته‌وه.
سوپاس بۆ خوا بۆ سه‌لامه‌تیت.
به هیوای سه‌لامه‌تیت ئه‌ی چاکترین گۆرانیبێژ و خوایه وه‌کو جاران و ته‌نانه‌ت چاکتریش بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لامان و خوایه چاك چاك ببیته‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





سوپاس بۆ خوا بۆ سه‌لامه‌تیت و خوایه بگه‌ڕێته‌وه و دووباره گوێ ڕابگرینه‌وه له ده‌نگی زوڵاڵی و له گۆرانییه‌کانی.