به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دیاله دكتۆر عه‌لی ته‌میمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی نموونه‌یی، سازكراو به تازه‌ترین ئامێری پزیشكی له ناوه‌ڕاستی شاری خالیس (25 كم باكووری باقوبه) دا، ڕاگه‌یاند.
ته‌میمی له وته‌یه‌كی تایبه‌تدا گوتی، "ئه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستییه به‌پێی تازه‌ترین سیستم، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رتاپادایه، كه له هه‌شت بنكه‌ی ته‌ندروستی تر پێكدێت، ئێستا له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی پارێزگادا دروست ده‌كرێن"، ئاماژه‌شی كرد به، "ئه‌و بنكانه به‌رنامه‌ی ڕاهێنان و وشیاركردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، وێڕای توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازاریه‌كانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان له‌سه‌ر ئاستێكی پێشكه‌وتوودا".
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای دیاله جه‌ختی كرده‌وه كه، "باشبوونی بارودۆخی ئاسایش، ڕۆڵی هه‌بوو له دامه‌زراندن و جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و بنكه ته‌ندروستیانه و كردنه‌وه‌یان"، سه‌رنجیشی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی كه، "فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی پلانێكی داڕشتووه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ڵکه‌وتی ته‌ندروستی له‌ڕێگای دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یی بنکه كۆنه‌كان، هاوکات له‌گه‌ڵ پێشخستنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌و ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش پاكماڵ كراون، وێڕای دروستكردنی یه‌كه‌ی پزیشكی ئیمێرجێنسی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد".
شایه‌نی گوتنه كه كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگای دیاله (55 كم له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) دووچاری تێكدانی هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی هات له‌سه‌رده‌ستی تیرۆریسته‌كان و ڕێكخراوی قاعیده، وێڕای كوشتن و ڕفاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له توانا پزیشكییه ناسراوه‌كان و كۆچپێكردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆریش له‌وانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام دوای پڕۆسه‌ی مژده‌گه‌لی خێر و ڕاوه‌دونانی پاشماوه‌كانی قاعیده له ناوچه‌كه‌دا، سه‌رله‌نوێ ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه و حكومه‌تیش ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزه‌تگوزاری كردووه بۆ ئاسانكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه كۆچپێكراوه‌كان بۆ سه‌ر جێگا‌و ڕێگای خۆیان.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




