ئه‌ستێره‌ی لوبنانی نیکۆل سابا بوو به بابه‌تی گفتۆگۆی خه‌ڵکی و جه‌ماوه‌ی میسری دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له کاتی ئه‌دای که‌سایه‌تی "شازاده نه‌رمین سه‌ری"دا نواندی، له میانی زنجیره نواندنی "عه‌دی ئه‌لنه‌هار"دا، که یه‌که‌م ئه‌زموونی درامای ته‌له‌فزیۆنی هونه‌رمه‌نده، و له‌ڕاستیدا توانستی نواندنی ته‌له‌فزیۆنیی نیکۆلی به‌ده‌رخست.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه، نیکۆل دڵشادی بێشوماری خۆی به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌ربڕی که هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌بوو و بوو به کارێکی کت‌وپڕ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا، و له‌سه‌ر داواکاری جه‌ماوه‌ر که نیکۆل به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕه‌زامه‌ندیانی بۆ‌لای خۆی ڕاکێشا، هونه‌رمه‌ند له ژماره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ده‌رده‌که‌وێت، که یه‌که‌میان له ڕۆژی یه‌که‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌بێت له ڕێگای به‌رنامه‌ی "کل لیله" له‌سه‌ر که‌ناڵی 'نیل لایف'دا، هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها له ماوه‌ی به‌رنامه‌ی " ئه‌لبێت بێته‌ك"دا به‌ده‌رده‌که‌وێت که تیایدا وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف به‌شداریده‌کات له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژندا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، گه‌وره ڕۆژنامه‌وان و ڕه‌خنه‌گره‌کان ئاماژه‌یان به ئه‌دای نیکۆل کرد له ڕێگای ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانه‌وه که‌له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده‌رچوون، هه‌ره‌ها گووتیان که ڕۆڵبینی به‌توانای ئه‌و کاسایه‌تییه، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی یه‌که‌م ئه‌زموونی ته‌له‌فزیۆنی له ژیانیدا، به گۆڕانێکی جۆرایه‌تی ئه‌ژمارده‌کرێت له ڕاڕه‌وی هونه‌ری نیکۆلدا.
شایه‌نی باسه که نیکۆل ئێستا ده‌ستی به وێنه‌گرتن له فیلمی سینه‌مایی نوێ "ئه‌لسه‌فاح"دا کردوه، و له فیلمه‌که‌دا و بۆ یه‌که‌م جار له ژیانی هونه‌ریدا ڕۆڵی دایك ده‌بینێت، و هه‌ریه‌ك له سه‌وسه‌ن به‌در و باسم سه‌مره له پاڵه‌وانێتی فیلمه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، فیلمه‌که له نوسین وسیناریۆی خالد ساوی و عه‌تیه دردیره و له‌ده‌رهێنانی سه‌عد هنداویه.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سڵاوتان لێبێت هونه‌رمه‌ند نیكۆڵ هونه‌رمه‌نێكی ناسك و جوانه به‌ڵام ئه‌و له‌شی له نواندندا به‌كاردێنێت، ئێمه ده‌ڵێین كه ئه‌و ئه‌كته‌ره.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





ئه‌مه ماڵپه‌ڕیکی جوانه و هه‌موو شتێکی تێدایه، به‌ڵام خۆزگه ڤیدیۆی ده‌رباره‌ی تۆپی پێی ئه‌وروپی تێدا ده‌بوو.