ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 30 مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو، ڕێكه‌وتی ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌یرانگای كۆرنیشی ئه‌عزه‌میه‌ی كرده‌وه كه ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری عێراقی تێچوبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی خۆشی و دڵشادی بۆ دانیشتوانی به‌غدا له ڕۆژانی جه‌ژندا.
ئه‌مینداری به‌غدا سابیر عیساوی له‌وته‌یه‌كی تایبه‌تدا جه‌ختی كرده‌وه كه، "په‌ره‌پێدانی سه‌یرانگای كۆرنیشی ئه‌عزه‌میه، له‌چوارچێوه‌ی كاره پێشینه‌كانی ئه‌مینداریه‌ت بوو، دوای ئه‌و باشبوونه گه‌وره‌یه‌ی بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه"، پێشی وابوو، "كردنه‌وه‌ی كۆرنیش به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پلانی سه‌پاندنی یاسا".
عیساوی گوتی، "ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ی كه‌له‌كۆرنیشدا كراوه به‌قۆناغی یه‌كه‌م داده‌نرێت له‌سێ قۆناغه‌كانی په‌ره‌پێدانی سه‌یرانگاكه، كه ده‌بێته مه‌شخه‌ڵێك له مه‌شخه‌ڵه‌كانی به‌غدای پێته‌ختی عێراق".
له‌هه‌مان ڕاڕه‌ودا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی ئه‌عزه‌میه ئیسماعیل خه‌لیل ئیبراهیم له وته‌یه‌كی تایبه‌تدا گوتی، "شاره‌وانی ئه‌عزه‌میه كاره‌كانی په‌ره‌پێدانی كۆڕنیشی به‌درێژایی 400 مه‌تر له 120 ڕۆژدا به‌بڕه‌پاره‌ی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری عێراقی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا په‌ره‌پێداون"، ڕوونیشی كرده‌وه كه، "قۆناغی یه‌كه‌م چاندنی گۆڕه‌پانه‌كان به‌دره‌ختی هه‌مه‌جۆر، كۆڵكۆڵه‌ی ئاوی، ستونی ڕۆشنكر‌دنه‌وه و یاریگای منداڵانیش له‌خۆ ده‌گرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی ئه‌عزه‌میه به‌رده‌وام بوو و گوتی، "قۆناغی دووه‌م په‌ره‌پێدانی لێواره‌كانی ڕووباری دیجله له خواره‌وه‌ی كۆڕنیش و یاریگای ده‌م لێواره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه فه‌رمانگه‌كه‌ی، جێبه‌جێكردنی ڕاسته‌وخۆی پڕۆژه‌كه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی دیزاینه‌كاندا، هه‌ر ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش دیزاینه‌كانی گه‌شتیاری و دامه‌زراوه‌یی شوێنه‌كه‌ی ئاماده كردوون".
شایه‌نی گوتنه كه ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه، پێشان به‌یه‌كێك له ناوچه نائارامه‌كان ده‌ژمێردرا كه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا كاری توندوتیژی به‌خۆوه ده‌بینی و بووه هۆی كۆچكردنی خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیاتر سه‌قامگیرن. پاشان پشتگوێخستنێكی زۆر هه‌بوو بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌هۆی باری نائارام و ناسه‌قامگیری ئه‌و كاته.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه كاریان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه له‌پێناو خزمه‌تی عێراقیه‌كاندا كه ده‌بێته ده‌روازیه‌ك بۆیان له‌م رۆژگاره‌دا و ئه‌م كاره ده‌بێته هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گه‌یشتنه‌وه به جیهانی ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك وڵاتانی دراوسێش بێت و سوپاس.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





خودا پیرۆزتان كات بۆ په‌ره‌دان به شوێنه‌كانی كاتبه‌سه‌ربردن تاوه‌كو خێزان و منداڵه‌كانیان بتوانن هه‌ناسه‌یه‌ك بده‌ن و قورسی و زه‌حمه‌تی ژیان سوك بكه‌ن، سوپاستان ده‌كه‌م بۆ وێنه دڵخۆشكه‌ره‌كان و خودا كارمه‌ندانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه جوانه پیرۆز بكات كه تیایدا هه‌واڵی دڵنیاكه‌ره‌وه و گه‌شبین ده‌بینین و به‌مه‌ش هیوامان لا دروست ده‌بێت و ده‌توانین له رێڕه‌وی ژیانمان به‌رده‌وام بین.