کرانه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ره‌کی به‌ره‌و ناوچه‌ی 'کۆرنیشی غابات' له ناوچه‌ی دارستانه‌کان بۆته هۆی زیادکردنی سه‌ردانکردنی هاوڵاتیان بۆ ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌کانی باکووری شاری موسڵ، نزیکه‌ی 370 کم باکووری به‌غدا.
ئه‌ڵبه‌ته رێگه‌ی رۆشتوو به‌ره‌و ناوچه‌ی دارستانه‌کان پاش ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی که له شه‌قامی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگای سه‌دیری گه‌شتوگوزاری رووی دا داخرا، ئامانجی ته‌قینه‌وه‌که ده‌سته‌یه‌کی هێزه‌کانی فریاکه‌وتنی خێرای سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو که له به‌غدای پایته‌خته‌وه هاتبوو بۆ به‌شداریکردن له ئۆپه‌راسیۆنی "ئوم ره‌بیعه‌ین"ی سه‌ربازیدا که له ئایاری رابردوودا له موسڵ بۆ له‌ناوبردنی چه‌کداره‌کان ده‌ستی پێ‌کردبوو.
هاوڵاتی ئه‌حمه‌د سڵێمان، 22 ساڵ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌که که به گه‌شتێکی باش داده‌نرێت بۆ دانیشوانی شاره‌که، وتیشی "ئێمه دڵشادین به سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌که، ئه‌وێ ته‌نها شوێنی کاتبه‌سه‌ربردنه له موسڵدا که که‌شوهه‌ووایه‌کی گه‌شتوگوزاری ئاسایش و هێمنی هه‌یه".
سڵێمان ئه‌وه‌شی زیادکرد که "له ساڵی 2003ه‌وه هیچ کارێکی توندوتیژی له ناوچه‌ی غابات روینه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌وه وێستگه‌یه‌ك بوو بۆ زۆر له خه‌ڵکان که په‌نایان ده‌برده به‌ری بۆ به‌سه‌ربردنی کاتێکی هێمنی دوور له‌و سوڕی توندوتیژیه‌ی که شه‌قامه‌کانی موسڵی چینیبوه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی دوایی که روویدا بووه هۆی داخستنی ناوچه‌که به‌ڕووی سه‌ردانکه‌رانیه‌وه".
هاوڵاتی سه‌عود خالید، 27 ساڵ، وایده‌بینێ که "کردنه‌وه‌ی شه‌قامی کۆرنیشی غابات به‌شداری ده‌کات له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی قه‌ره‌بالغی هاتوچۆدا له‌به‌رئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی هاوڵاتیان ئه‌م رێگه‌یه ده‌گرنه‌به‌ر له‌به‌ر خۆشره‌ویه‌که‌ی و نه‌بوونی ترافیك لایت تێیدا".
به‌ڵام خاوه‌ن چێتشتخانه ئه‌سیڵ جاسم عه‌بدوڵا، 44 ساڵ، ئاماژه‌یدا به زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که ده‌چنه چێشتخانه گه‌شتوگوزارییه‌کانه‌وه که "کردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه به‌شداریکردووه له‌و ڕووتێکردنه‌دا،" به‌ڵام گووتی که "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئێستا دێن بۆ سه‌ردانکردنی غابات که‌سانی لاون به‌پێچه‌وانه‌ی پێشوه‌وه که ناوچه‌که پڕ بوو له خێزان به‌تایبه‌تی له رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی هه‌موو هه‌فته‌یه‌کدا".
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای سه‌دیری گه‌شتوگوزاری رائید عه‌بدولمونعیم نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له که‌می هاتنی ژن و مێرده نوێیه‌کان بۆ گرتنی شوێن له کۆمه‌ڵگاکه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا.
عه‌بدولمونعیم ئه‌وه‌شی زیادکرد که "داخستنی رێگه‌ی رۆشتوو به‌ره‌و غابات به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه بۆته هۆی بڕینی نانی زۆر که‌س به‌تایبه‌تی خاوه‌ن کۆشکه‌کانی جگه‌ره و شیرینی و سارده‌مه‌نی که پشت به هاتوچۆکه‌ران ده‌به‌ستن"، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که "بارودۆخی ئاسایش له ماوه‌ی پێش ده‌ستپێکردنی پلانی ئاسایش باشتر بووه،" و پێشبینی زیادبوونی جوڵه‌ی میوانه‌کانی کرد له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا.
به‌ڵام نه‌قیبی پۆلیس ئه‌حمه‌د عه‌بدولکه‌ریم وتی که "کردنه‌وه‌ی رێگه‌ی رۆشتوو به‌ره‌و کۆرنیشی غابات و بوونی هێزه‌کانی ئاسایش له رێگه‌ی خاڵه‌کانی پشکنینه‌وه به‌شداری ده‌کات له گه‌ڕانه‌وه‌ی جوڵه‌ی گه‌شتوگوزاریدا بۆ ناوچه‌که".
شایه‌نی باسه که ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش که هێزه عێراقیه‌کان له شاری موسڵ بۆ پاکماڵکردنی ناوچه‌که له چه‌کداره‌کان، به‌تایبه‌تی رێکخراوی قاعیده، ئه‌نجامیاندا بووه هۆی ده‌ستگیرکردنی سه‌دان داواکراو و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێکی زۆر له چه‌كی مامناوه‌ندی و سوك که به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر جوڵه‌ی هاوڵاتیان و بازاڕه‌کان که سه‌رله‌نوێ بوژاونه‌ته‌وه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




