شاری كه‌ركوك (260 كم باكووری به‌غدا) به‌و توانا گه‌شتیاری و شارستانیه‌تانه‌ی ناسراوه كه ده‌یكات به‌شارێكی عێراقی تایبه‌تمه‌ند، مه‌شخه‌ڵه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی مێژوویی دێرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ركوك پێیه‌وه تایبه‌تمه‌نده ئه‌و قه‌یسه‌ریه مێژووییانه‌ن كه بوونه‌ته مه‌زارگه‌یه‌كی گه‌شتیاری و بازرگانی گرنگ، ڕۆژانه به‌هه‌زاران میوان و گه‌شتیار بۆخۆی ڕاده‌كێشێت، وێڕای ئه‌وانه‌ش كه به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بن بۆ سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و گه‌ڕان، ئه‌وانه كه‌ركوك به وێستگه‌یه‌كی پشوودان ده‌بینن و هه‌ندێك له ناخۆشیه‌كانی سه‌فه‌ریان له‌وێدا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
"قه‌یسه‌ری" وشه‌یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یسه‌ر، که ئه‌وسا به‌ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ده‌گوترا قه‌یسه‌ر، هه‌روه‌ها به‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش ده‌گوترێت كه بۆ ده‌رهێنانی كۆرپه‌له له‌سكی دایكیاندا ئه‌نجام ده‌درێت له‌ڕێگای شه‌قكردنی سك و پێی ده‌ڵێن نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری، بۆیه‌ش وای پێده‌ڵێن، چونكه كاتی خۆی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ئۆگۆستۆسی یه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه له دایك بووه. ناوی قه‌یسه‌ریه‌كانیش له كه‌ركوك به‌سه‌ر بازاڕه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان و هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی له‌شاردا، دانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور له كه‌ركوك ئه‌یاد تاریق ده‌ڵێت، "قه‌یسه‌ری كه‌ركوك ناوی بازاڕێكی كۆنه ده‌كه‌وێته لای باشووری قه‌ڵای كه‌ركوك، سه‌ره‌تا ئه‌و بازاڕه وه‌كو ناوه‌ندێكی بازرگانی دروستكراوه بۆ ئاسانكاری پڕۆسه‌ی كڕین و فرۆشتن بۆ دانیشتوانی شار له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا له‌ساڵی 1855، و دواتر له‌ساڵی 1978 دووباره نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه".
تاریق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه، "ئه‌و ته‌لاره شوێنه‌وارییه به ورده‌كاری دروستكردنی بیناسازییه‌كه تایبه‌تمه‌نده، چونكه له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕۆژانی یه‌ك ساڵ بیناكراوه، بریتیه له 365 دوكان و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ڕۆژانی ساڵ، 24 كۆڵانیشی تێدایه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی ڕۆژ، هه‌روه‌ها 12 ژووری بچووكیشی تێدان ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵ، حه‌وت ده‌رگاكه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ژماره‌ی ڕۆژانی حه‌فته. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه بازاڕه‌كه‌یان دروستكردووه هه‌ر به‌و هێنده وازیان نه‌هێناوه، به‌ڵكو خه‌یاڵیان بۆ ئه‌وه‌ش چووه كه یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی تیشكی ڕۆژی لێوه بێته ژووره‌وه له‌كاتی ڕۆژهه‌ڵات و یه‌كێكی تریش ڕۆژی لێوه دیار بێت له‌كاتی ڕۆژئاوا.
تاریق به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت، "بازاڕه‌كه هه‌موو جۆره خاوه‌ن پیشه‌یه‌كی تێدان وه‌كو كوتاڵ فرۆش، بۆن فرۆش، به‌رگدروو، بۆیه‌سازی كوتاڵ و ڕستن و سوف و فرۆشیاری ڕایه‌خ"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "بازاڕه‌كه وه‌كو هه‌موو بازاڕه مێژوویی و كه‌له‌پورییه‌كانی كه‌ركوك تایبه‌تمه‌نده به بیناسازی گۆمبه‌ت و چه‌ماوه و نه‌خش و نیگاره ڕازاوه‌كان. سه‌ربانی قه‌یسه‌ریه‌كه‌ش چه‌ند گۆمبه‌تێكی پانی تێدان و له‌ناوه‌ندی هه‌ر گۆمبه‌تێكیش كولانه‌یه‌كی تێدایه بۆ ڕۆشنكردنه‌وه و هه‌ناسه‌دان. به‌ڵام چه‌ماوه‌كان كه ده‌روازه‌كانی بازاڕ و دوكانه‌كانی ڕازاندوونه‌ته‌وه، له گه‌چ و به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، وێڕای نه‌خش و نیگاری شێوه‌كار و وێرگوڵ پێك دێن".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د شه‌ریف خاوه‌نی یه‌كێك له‌و بازاڕگانه له‌بازاڕی قه‌یسه‌ریه‌ی قه‌یدار ده‌ڵێت، "بازاڕه‌كه بریتیه له ته‌لارێك و به‌شێكی گرنگ له مێژووی كه‌ركوك، ئێمه ئه‌وه ده‌یان ساڵه ئه‌و شوێنه بازرگانیه‌مان له فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار به‌كرێ گرتووه و ئێكسێسوار و كه‌لوپه‌لی جوانكاری تایبه‌ت به ژنانی تێدا ده‌فرۆشێت".
شه‌ریف ده‌ڵێت، "بازاڕی قه‌یسه‌ری قه‌یدار، بریتیه له ژماره‌یه‌ك به‌شی وه‌كو بازاڕه‌كانی كه‌لوپه‌لی جوانكاری و جلوبه‌رگی ژنانه و مندڵان و زێڕ، كه پێی ده‌ڵێن بازاڕی زێڕینگه‌ران"، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه، "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و بازاڕه ده‌كه‌ن ژن و بووكن، كه به‌دوای هه‌موو شتێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن وه‌كو له‌كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ و ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت به نرخی گونجاو باش".
شه‌ریف ده‌ڵێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه، "تێكه‌ڵه‌یه‌كن له هاورده و كه‌لوپه‌لی ناوخۆ، به‌ڵام زۆربه‌ی له‌ده‌وڵه‌تانی دراوسێ دێت، وه‌كو سوریا و ئه‌رده‌ن و ئیران، كه له‌ڕێگای چه‌ند بازرگانێكه‌وه له به‌غدا و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕێی ڕاسپێره‌وه ده‌گاته ده‌ستی ئێمه".
سه‌باره‌ت به بازاڕی كتێبیش كه له شوره‌ی ده‌ره‌وه‌ی قه‌یسه‌ریه‌ی كه‌ركوكه، یاسین عه‌لی كه خاوه‌نی یه‌كێك له كتێبخانه‌كانه ده‌ڵێت، "بازاڕی قه‌یسه‌ری ڕۆحی كه‌ركوكی داخورپاو پێكده‌هێنێت، به‌شاده‌مارێكی گرنگیش ده‌ژمێردرێت له ده‌ماره‌كانی بزاڤی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی له كه‌ركوك".
عه‌لی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت، "كتێبی وێژه‌یی و زانستی و ئاینی و هی تریش كه په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه له كه‌ركوك له‌بازاڕه‌كه‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون، داواكاریێكی زۆریش هه‌یه له‌سه‌ر كتێبی شاعیرانی وه‌كو موته‌نه‌بی و كتێبه‌كانی زانای مسوڵمان ڕازی و كتێبه‌كانی فارابی"، ڕوونیشی كرده‌وه كه زۆربه‌ی میوانانی ئه‌و بازاڕه "خوێندكارانی زانستن و ئه‌وانه‌شن كه به‌دوای كتێبی سه‌رچاوه‌ی زانستیدا ده‌گه‌ڕێن".
ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه، "ڕووبه‌ری دوكانه‌كان له دوو مه‌تر به‌رینی و درێژی سێ مه‌تر تێپه‌ڕ ناكات، هه‌ندێكیشیان ده‌گاته دوو مه‌تر درێژی و پانی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ساپیته‌کانیان له به‌ردی ڕایه‌خئاسا و گه‌چه، چونكه ناوچه‌كانی باكووری عێراق تایبه‌تمه‌ندن به‌و جۆره بیناسازیه".
جێگای گوتنه كه دیارترین دوو قه‌یسه‌ری له كه‌ركوك قه‌یسه‌ری سه‌ره‌كی كه‌ركوك و قه‌یسه‌ری قه‌یدارن، وێڕای چه‌ندین قه‌یسه‌ری بچوك له‌بازاڕی گه‌وره‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، بازاڕی گه‌وره‌ش ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سۆبی گه‌وره له ڕووباری خاسه‌دا، كه بازاڕی سه‌ره‌كی كه‌ركوك دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر دوو به‌شی سۆبی گه‌وره و سۆبی بچوك.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئه‌م ماڵپه‌ڕه باشه و هیواخوازین كه له ئاكامیه‌وه عێراق ببێته وڵاتێكی ئازاد به‌م نزیكانه، پشت به خودا.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





دڵمان به عێراقی خۆشه که چاکترین پیاوه خوا دروستی کردبێت و ئه‌مه مه‌رایی نیه چونکه ئه‌وان شکۆمه‌ند و دڵفراوانن. هه‌ر که ده‌ڕوانمه ئه‌و منداڵ و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه پێیان ده‌ڵێم سوپاس بۆ خوا بۆ ئیسلام و به خیر و به‌ره‌که‌ت بۆ که‌سوکار و به خۆشی ئێوه ئێمه‌ش خۆشحاڵ ده‌بین. ئه‌بو عه‌لی له میسره‌وه.