کولیچه خواردنێکی عێراقییه که پێکه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌کاندا باسی دێته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێکی تر بێته گۆڕێ ئه‌وا بۆن و به‌رامه‌ی کاتی جه‌ژنی نابێت، چونکه له کاتی جه‌ژندا ژنان له هونه‌ری دروستکردنیدا داهێنه‌ر ده‌بن و شانازیی به تام وچێژ و به ناواخنه‌که‌یه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی باوترین ناواخنی کولیچه بریتیه له خورما.
حاجیژن ئوم حامید ده‌ڵێت "به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ به‌ر له جه‌ژن ده‌ست به ئاماده‌کاریی که‌ره‌سته‌کانی دروستکردنی کولیچه ده‌کرێت، بۆ نموونه ئارد (نومره سفر)، خورما، کونجی، بابه‌ته‌کانی گوێز و فستق، گوێزی هیندی، هێل و هه‌روه‌ها ڕیشاڵی گوێزی هیندی و چه‌ندین بابه‌ت و که‌ره‌سته‌ی تر که له دروستکردنیدا به‌کارده‌هێنرێن، له‌وانه قاڵبی کولیچه".
ئوم حامید به‌رده‌وام بوو و گووتی "ناواخنی خۆش و باو هه‌میشه بریتیه له خورما، ئه‌گه‌رچی ئێستا ڕه‌حه‌ته‌ڵقومیش وه‌کو ناواخن به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام خورما هه‌میشه چاکترین ناواخنه که زۆربه‌ی که‌س حه‌زیان لێیه".
ئوم حامید به‌رده‌وام بوو و گووتی "ئافره‌تان له ناو ماڵدا داهێنان ده‌که‌ن له دروستکردنی کولیچه‌دا و هه‌ندێك جاریش ته‌نانه‌ت منداڵانی بچووکیش به‌شداریی له دروستکردنیدا ده‌که‌ن. سه‌ره‌تا هه‌ویره‌که ده‌شێلدرێت و پێکه‌وه له‌گه‌ڵ که‌ره‌سته‌کانی ناواخنه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێت، که زۆربه‌ی کات زیاتر له یه‌ك ناواخن به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووی هه‌موولایه‌ك بهێنرێته دی و دڵی هه‌موولایه‌ك ڕازی بکرێت"، ئاماژه‌شی به‌وه کرد که "ژماره‌یه‌ك جۆر قاڵبی کولیچه هه‌یه، که هه‌ندێکیان له ته‌خته یان فافۆن یاخود پلاستیك/نایلۆن دروست ده‌کرێن".
به‌ڵام ئوم ئه‌حمه‌د گووتی "چاکترین جۆری کولیچه ئه‌وه‌یه که ناوه‌که‌ی خورما بێت و ناو‌کی خورما ده‌رده‌هێنرێت ئه‌مجا به ڕۆن ده‌شێلدرێت و له‌گه‌ڵ کونجی یان شیرینی و بۆن و به‌رامه‌ی تر تێکه‌ڵ ده‌کرێت، که له ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌کارهێنانی ئه‌وانه زیادی کردووه، له‌وانه بۆن و به‌رامه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ کولیچه و هه‌ندێك جۆری تر که له دوکانی عه‌تاره‌کان ده‌فرۆشرێن".
ئوم ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که "جاران کولیچه به شێوازێکی ساده و ساکار دروست ده‌کرا و ئه‌م شته زیادانه‌ی تێنه‌ده‌کرا، ته‌نانه‌ت له ناو ته‌نوری گڵ‌دا ده‌برژێنرا، به تایبه‌تی له گونده‌کاندا و ئه‌و کولیچانه‌ی که به ئه‌و جۆره ته‌نورانه ده‌برژێنرێن زۆر تووند و تۆکمه‌ترن".
ئوم ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی ڕێگه‌ی برژاندنی ده‌ڵێت "له ماڵه‌وه به فڕنی کاره‌با یان فڕنی غاز ده‌برژێنرێت، که ئه‌مه بۆ خێزانه‌که به گشتی و ژنان به تایبه‌تی خۆش و ئاسانتره، کاره‌که ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌خایه‌نێت که له چاره‌که کاتژمێرێك تێپه‌ڕ ناکات و له‌به‌ر بچووکی فڕنه‌که به چه‌ند قۆناغێك ده‌کرێت. به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا زۆربه‌ی خێزانه‌کان پێیان باشتره که بیبه‌ن بۆ فڕنی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌کانی ناوچه‌که چونکه خێراتر و ئاسانتره، هه‌روه‌ها له‌به‌ر که‌میی غاز و کوژانه‌وه‌ی کاره‌بای ماڵ".
به‌ڵام محه‌مه‌د خه‌لیل، که خاوه‌نی یه‌کێك له نانه‌واخانه‌کانه ده‌ڵێت "کاتی جه‌ژنه‌کان ماوه‌یه‌کی چاکه بۆ خاوه‌نی نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که کاری برژاندنی کولیچه زۆر ده‌بێت، چونکه هه‌ندێك له خێزانه‌کان خۆیان له ماڵه‌وه نایبرژێنن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ندین هۆ، له‌وانه که‌میی غاز و کوژانه‌وه‌ی کاره‌با دیارترینیان بێت. هه‌ربۆیه دێنه لای ئێمه و به دوو هه‌زار دینار بۆ هه‌ر سینییه‌ك بۆیان ده‌برژێنین، که له ڕاستیدا ئه‌وه نرخێکی چاکه بۆ ئێمه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و سینیانه‌ی که ده‌یانبرژێنین".
محه‌مه‌د خه‌لیل هه‌روه‌ها گووتی "برژاندنه‌که له هیچ حاڵه‌تێکدا له ده خوله‌ك زیاتر ناخایه‌نێت و ده‌توانرێت زۆر له ئه‌وه که‌متر بخایه‌نێت چونکه ئێمه ئاگرێکی ئارام به‌کارده‌هێنین که کولیچه‌که ناسووتێنێت و نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که تام و چێژ و چاکییه‌که‌ی له ده‌ست بدات".
به‌ڵام تاڵیب مه‌شحوت، که مامۆستای قوتابخانه‌ی قۆناغی ئاماده‌ییه، گووتی "ئێمه وه‌کو خێزان سوورین له‌سه‌ر دروستکردنی کولیچه له جه‌ژندا و ئه‌وه چاکترین شته که پێشکه‌ش به میوانه‌کانی ده‌که‌ین که بۆ جه‌ژنه پیرۆزه سه‌ردانمان ده‌که‌ن و ئه‌مه نه‌ریتێکه که له بابوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه".
شایه‌نی باسه، کولیچه یه‌که‌مین شته که خاوه‌نماڵه‌که له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ت یان هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ چا بۆ میوانه‌کانی ده‌گێڕێت، به‌ڵام سه‌یره‌که له ئه‌وه‌دایه که هه‌ندێك له میوانه‌کان حه‌ز ناکه‌ن بیخۆن و ئه‌وانه بریتین له ته‌مه‌نداره‌کانی که نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه یاخود ددانیان که‌ڵکی نه‌ماوه، هه‌ربۆیه بۆ دڵڕاگرتنی خاوه‌نماڵه‌که دانه‌یه‌ك یان دووان هه‌ڵده‌گرن و ده‌یخه‌نه گیرفانیانه‌وه و پاشتر که له ماڵه‌که چوونه ده‌ره‌وه ده‌یده‌ن به یه‌که‌م منداڵ که ڕێکه‌وتی ده‌که‌ن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




