ڕێکخراوی نۆژین بۆ دیموکراسیکردنی خێزان له دهۆك، خولێکی ڕاهێنانی بۆ سی ئافره‌ت ڕێکخست به مه‌به‌ستی ته‌وژمدان به ڕۆڵی ئه‌وان له بواری ڕاگه‌یاندندا هه‌روه‌ها ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کاری ڕاگه‌یاندنی پیشه‌یی له بواره‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌گه‌رییدا.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی نۆژین، عه‌بداڵ نوری گووتی "خوله‌که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی پێکردووه و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، و وانه‌ی تێوریی و پراکتیکی بۆ به‌شداربووه‌کان دابین ده‌کرێت ده‌رباره‌ی بنه‌ماکانی کاری ڕاگه‌یاندنی پیشه‌یی له بواره‌کانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی یاساکان و ڕه‌وشته‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ئازادیی ڕاده‌ربڕین و مافه‌کانی مرۆڤه‌وه هه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "به بێ ڕۆشنبیرکردنی ئافره‌تان له بواری ڕاگه‌یاندندا، ئه‌وا پرۆسه‌ی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی تواناکانی ئافره‌ت له بواره‌کانی تردا به که‌موکورتی ده‌مێننه‌وه و کاریگه‌ر نابن".
عه‌بداڵ نوری هه‌روه‌ها گووتی "بزربوونی ڕۆڵی ئافره‌ت له بواری ڕاگه‌یاندندا بۆته هۆی دروستبوونی بۆشاییه‌کی گه‌وره و دیار، هه‌ربۆیه ئامانجی ئه‌م خوله بریتیه له پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه و هه‌وڵێکی ڕێکخراوه‌که‌مانه بۆ ته‌وژمدان به ڕۆڵی ئافره‌ت له بواری ڕاگه‌یاندندا که ده‌یه‌وێت دیموکراسی له ناو کۆمه‌ڵگادا بچه‌سپینێت و ڕۆڵی تاکه‌که‌س به‌هێز و کارا بکات".
به‌ڵام خانمه به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئافره‌تانی میدیاکاری عێراق، سوعاد جه‌زائیری، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر "پێویستیی ڕه‌خساندنی بوار و ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ئافره‌تانی میدیاکاردا له پێناوی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی توانا پیشه‌ییه‌کانی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵێکی دیار و تایبه‌تمه‌ند له ناو کۆمه‌ڵگادا بگێڕن"، و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که "ئافره‌ت له زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا، به تایبه‌تی له ته‌له‌فزیۆندا، هه‌ر ته‌نها وه‌کو ڕووکه‌شێکی میدیا به‌کارده‌هێنرێت و له ڕێکلامه بازرگانییه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی نابه‌جێیانه سوودی لێوه‌رده‌گیرێت".
سوعاد جه‌زائیری ئۆباڵی به‌کارهێنانی نابه‌جێیانه‌ی ئافره‌تی میدیاکاری خسته ئه‌ستۆی ئه‌و ئافره‌ته میدیاکارانه‌ی که ڕه‌زامه‌ند بوون هه‌ر ته‌نها وه‌کو ڕووکار و ڕووکه‌شێکی ڕاگه‌یاندن به‌کاربهێنرێن و داوای له ئافره‌تانی میدیاکار کرد که پێویسته توانا پیشه‌یی و ڕۆشنبیرییه‌کانیان گه‌شه پێبده‌ن و پێشبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵێکی کاریگه‌رتر له بواری ڕاگه‌یاندندا ببینن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، فۆندا هورمز که یه‌کێكه له به‌شداربووه‌کانی خوله‌که گووتی که "هێشتا کۆمه‌ڵگا هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به چاوێکی نێگه‌تیفانه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که له بواری ڕاگه‌یاندندا کار ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین کۆسپ و سه‌ختی ببێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ئاسۆی زانیاریی فراوانتر بکات له پێناوی پته‌وکردنی پێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له بواری ڕاگه‌یاندندا".
شایه‌نی باسه، ڕێکخراوی نۆژین بۆ دیموکراسیکردنی خێزان له ساڵی 2003 دامه‌زراوه و نووسینگه‌ی سه‌ره‌کییان له دهۆکه، 460 کم باکووری به‌غدا، و کار ده‌کات بۆ هۆشیارکردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی تواناکانی ئافره‌تان و منداڵان له بواره جۆراوجۆره‌کاندا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
ئومێده‌وارم که عێراق له هه‌موو بواره‌کاندا پێشبکه‌وێت. ئه‌وه‌ش به کوێرایی چاوی دوژمنانی عێراق، به کوێرایی چاوی قاعیده، به کوێرایی چاوی پۆخڵه‌کانی حیزبی به‌عس، به کوێرایی چاوی فیدائییه‌کانی سه‌دام، به کوێرایی چاوی ئاشقانی سه‌دام و به کوێرایی چاوی دوژمنانی ناوخۆ و ده‌ره‌کیی عێراق.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، من براتانم له پارێزگای به‌غدای خۆشه‌ویسته‌وه و تکا ده‌که‌م سه‌رنجه‌که‌م به لێپرسراوانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بگه‌یه‌نن. سه‌رنجه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌م خولانه‌ی ڕاهێنان بۆ ئافره‌تانی به‌غداش بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له بواری ڕاگه‌یاندنی عێراقییدا کارامه‌بن و، خوا دابینکه‌ری سه‌رکه‌وتنه.