له‌م دوایه‌دا هه‌نه‌رمه‌ند شه‌زا حه‌سون له تۆمارکردنی رێکلامێك ته‌واو بوو بۆ یه‌کێك له کۆمپانیاکانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل له‌گه‌ڵ به‌شداربوونی ئه‌ندامه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی که داوای عیراقێکی ئارام.. یه‌کگرتوو.. پێشکه‌وتوو.. ئاسووده ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی باسه که شه‌زای ته‌مه‌ن بیست و شه‌ش به‌هار، و براوه‌ی به‌رنامه‌ی (ستار ئه‌کادیمی) که له‌سه‌ر که‌ناڵی ئاسمانی (ال بی سی) پێشکه‌ش ده‌کرێت، به شێوه‌یه‌کی دیار سه‌رنجی عێراقیه‌کانی به سه‌رجه‌م توێژه‌کانی راکێشا، کاتێک که توانی دوو سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بگه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ته‌نها كچه بتوانی له‌م پێشبرکێیه بباته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌می براوه‌کانی هه‌ر سێ وه‌رزی پێشوو له تویژی پیاوان بوو، لاهه‌مان کاتددا ئه‌و توانی توێژه‌کانی گه‌ڵی عیراق یه‌کبخات و شه‌زا حه‌سون هه‌روه‌ها توانی سرنجی عێراقیه‌کان رابکێشێت کاتێك که به‌رنامه‌که پێشکه‌ش ده‌کرا له کاتی خۆیدا، هه‌روه‌ك جه‌ختاین له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که به به‌رده‌وامی ده‌نگی بۆ بده‌ن له‌کاتی زنجیره‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌م یه‌کگرتنه وه‌سف کرا به"یه‌کده‌نگی" عێراقی بێهاوتا، کاتێك که نزیکه‌ی حه‌وت ملیۆن عێراقی ده‌نگیان پێی به‌خشی، ئه‌مه‌ش دڵ خۆش ده‌کات و ئومێد ده‌خاته ده‌روونی عێراقیه‌کان.
شه‌زا حه‌سون بۆته بابه‌تێکی راگه‌یندانی رۆژانه، هه‌روه‌ك وینه و هه‌واڵ و سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشره‌وی بڵاوکراوه‌کانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی عێراقی داگیر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ته‌وژمی توند‌و تیژی له عێراق وه‌کو ته‌گه‌ره نه‌وه‌ستا له به‌رده‌م عێراقیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وام ئاگادار و هانده‌ری شه‌زا حه‌سون بن که نازناوی ستار ئه‌کادیمی به‌ده‌ست هێنا له خولی چواره‌می دا، به ده‌یان هه‌زار که‌س مۆبایله‌کانیان به‌کارهێنا بۆ ناردنی په‌یامی ده‌نگی بۆ شه‌زا ئه‌مجه‌د حه‌سونی باوك عێراقی و دایک مه‌غربی.
پاڵپشتی عێراقیه‌کان له‌گه‌ڵ شه‌زا حه‌سون جێگای سه‌رسورمان بوو بۆ زۆران، له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان زۆر له ناخۆشی و غه‌مدا ژیاون و به دوای رووبه‌رێکی کراوه‌ی ئاوادا ده‌گه‌ران، هه‌رچه‌ند بچووکیش بێت، بۆ خۆشیه‌ک که ده‌ڵته‌نگیان ئاسان بکات، ئه‌مه‌ش رووی دا له دوای بردنه‌وه‌ی شه‌زا حه‌سون، هه‌رچه‌نده ئاهه‌نگه‌که ساده بوو به به‌راووردی له‌گه‌ل زۆر له پیشڕه‌وه‌کانی تری عێراقی ئه‌وانه‌ی زۆریان پێشکه‌ش به عێراق کردووه، به‌ڵام که‌س ئاهه‌نگیانی بۆ نه‌گێرا له‌به‌ر ئه‌وه ئاهه‌نگ گیران به بۆنه‌ی شه‌زا بوو به ئاهه‌نگێکی راسته‌قینه بۆ سه‌رجه‌م توانادارانی عێراقی!
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




