چوارشه‌مه 29/09/2007
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
به‌رێز نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیران له پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه به کاتی نیویۆرک ووته‌ی عێراقی له شه‌ست و دووهه‌مه‌ین کۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، پێشکه‌شکرد. کۆبونه‌وه‌که به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی وه‌فدی عێراق و ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌رکرده و سه‌رۆكه جیهانییه‌کان به‌رێوه‌چوو. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ووته‌که‌یه:
ووته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی کۆماری عێراق، به‌رێز نوری مالیکی
خو‌لی 62 ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
سه‌رۆکی به‌ڕێز،خوشکان و برایان
مایه‌ی شانازییه بۆ من ئه‌م ووته‌یه پێشکه‌ش بکه‌م وه‌کو یه‌که‌م سه‌رۆكی حکومه‌تی ده‌ستوریی درێژخایه‌ن که نوێنه‌رایه‌تی عێراق و گه‌له‌که‌ی و ئومێده‌کانی بۆ چه‌سپاندنی دیموکراسییه‌ت و ئاشتی و ئازادی و هاوکاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات.
من هاتوومه‌ته ئێره و هه‌ڵگری خه‌مه‌کانی گه‌ڵی میزۆپۆتامیام که دروستکه‌ری کۆنترین شارستانیه‌ته‌کانه و نوسه‌ره‌وه‌ی یه‌که‌مین یاسایه‌کانه و ئه‌مڕۆش نموونه‌یه‌ك پیشانی مرۆڤایه‌تی ده‌دات له توانای دروستکردنی ژیان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌کان و به‌رده‌وامی له پابه‌ندبوونیدا به پاراستنی ئه‌زمونه دیمکراسییه نوێیه‌که‌یه‌وه.
گه‌ڵی عێراق بۆ ماوه‌ی سی و پێنج ساڵ له ژێر سایه‌ی دکتاتۆریه‌تدا و به‌دابڕاوی له دنیا ده‌ژیا. به‌بێ ئازادی بیروڕا و باوه‌ڕ، به‌بێ فره حیزبی، به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئازاد، به‌بێ دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی، به‌بێ سیسته‌می په‌یوه‌ندیکردن، هه‌روه‌ها به‌بێ هیچ جۆره ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن بێجگه له‌وانه‌ی ده‌زگای موخابه‌رات سه‌رپه‌رشتیده‌کردن.
عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌نده‌ها ملیۆن قوربانی داوه له شه‌ڕ و سه‌رکێشی دژی دوو ووڵاتی دراوسێ، ئێران و کوه‌یت، شاڵاوه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی له ناوه‌وه‌ی عێراق، هه‌روه‌کو تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان و کوچه‌کانی زیندانه تۆقینه‌ره‌کان و سه‌رباری ئه‌و وێرانکارییه زۆره‌ی ژێرخانی ئابوری که سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی گرته‌وه.
له عێراقی نوێ‌دا، ئه‌مرۆ سه‌دان حیزب هه‌ن که له بیست کوتله‌ی سیاسی‌دا کۆبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له شه‌ش هه‌زار ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ن، و سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار، هه‌روه‌ها زیاتر له چل که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆ و ئاسمانی، سه‌رباری چه‌ندین نوسینگه‌ی ئاژانسه جیهانییه‌کانی هه‌واڵ که به‌بێ هیچ قه‌ید و شه‌رتێک کارده‌که‌ن.
به‌رێزان، عێراقی نوێ ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه، تیرۆر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب ده‌کوژێت و هه‌روه‌ها هێرش ده‌کاته سه‌ر زانکۆکان و بازاڕه‌کان و کتێبخانه‌کان و مزگه‌وته‌کان کلێسه‌کان ده‌ته‌قێنێته‌وه و ژێرخانی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت تێکده‌دات.
ئه‌و تیرۆره‌ی که ئێمه به درێژکراوه‌ی ڕیبازی ڕژێمی دیکتاتۆری له ناوچووی داده‌نێین به جیاوازی شێوه جۆراجۆره‌کانییه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و گروپانه‌ی که جێبه‌جێیده‌که‌ن، هه‌وڵێکه بۆ له‌باربردنی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵگیرساندنی ئاگری ئاشووبی تایفه‌گه‌ری و ئاماده‌کردنی عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌مانی سته‌مکاری و دواکه‌وتوویی و سه‌رکوتکردن.
ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو و پشتێنی تی ئێن تی له شوێنه گشتییه‌کان، سه‌ربڕینی خه‌ڵك و پییشاندانی له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، په‌یامی هه‌ره‌شه‌ن که تیرۆرستان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وڵاته‌کانی جیهانی ده‌که‌ن و که چه‌ند به‌شێکی خوێناویان له وڵاتانی جه‌زائر و ئی‌سپانیا و به‌ریتانیا و لوبنان و تورکیا.. هه‌روه‌ها لێره له نیویۆرك جێبه‌جێکردوه.
عێراق که گه‌وره‌ترین قورسایی ئه‌و باره‌ی له‌سه‌ر شانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، داوا له سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان ده‌کات بۆ پشتگیری‌کردن و یه‌کخستنی تواناکان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆر. شه‌ڕی ئێمه له پێناوی چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاسایشدایه و هێنانه‌دی گه‌شه‌کردن و پاراستنی ئه‌زمونه دیمۆکراسییه‌که‌مان. ئێمه سورین له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتن له‌م جه‌نگه‌دا که ده‌بێته سه‌رکه‌وتنێك بۆ مرۆڤایه‌تی.
ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕ‌ندانانه‌ی که عێراق رو‌به‌ڕووی بۆته‌وه هه‌ر له دوای روو‌خانی رژێمی سته‌مکاره‌وه، گه‌لی ئێمه‌ی سارد نه‌کردۆته‌وه له به‌رده‌وامبوون له تۆمارکردنی سێ داستانی هه‌ڵبژاردن بۆ دامه‌زراندی ئه‌زمونێکی دیموکراسی نایاب له مێژووی عێراق و ناوچه‌که‌دا ئه‌مه‌ش له ڕێگای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی.
عێراقی نوێ که له ئه‌زمونێکی دیموکراسی نوێیدا ده‌ژی و له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریه‌وه حوکمڕانی ده‌کرێت و تێیدا ڕێز له ئازادی بیروڕا و باوه‌ڕ و سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین ده‌گیرێت، پاشکه‌زنابێته‌وه له‌و هه‌ڵبژارده دیمۆکراسییه‌ی که زۆر له‌سه‌ر گه‌له‌کمان که‌وتووه تا به‌ده‌ستیهێناوه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێکه که پێویسته سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان پاڵپشتی بکه‌ن و یارمه‌تیبده‌ن بۆ دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ڕێزگرتن له فره ئاینی و بیروڕا و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب.
گه‌له‌که‌مان که چێژی ئازادی کردووه له دوای سه‌رده‌مانێک له سته‌مکاری و چه‌وه‌ساندنه‌وه، به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و ڕیزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و به‌شداربوونی ئافره‌ت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا.
ده‌تسپێشخه‌ری ئاشته‌وایی و گفتوگۆی نیشتمانی که هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنمانه‌وه بۆ یه‌که‌م حکومه‌تی نیشتمانی یه‌کگرتووه‌وه راگه‌یاندوه، له بۆشاییه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵکو ره‌گوڕیشه‌ی قووڵده‌بێته‌وه به‌ناخی شارستانیه‌تی عێراقدا که خزمه‌تێكی زۆری پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کردووه. عێراقییه‌کان به برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه ژیاون و فره‌یی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی کاریگه‌ری سه‌ره‌کیبوون بۆ به‌هێزکردنی یه‌کێتی نیشتمانی.
ئێمه ئاشته‌وایی نیشتمانی وه‌ک به‌له‌می رزگاربوون ده‌بینین و وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی ئاشتی به‌رده‌وام و لانکه‌یه‌ک بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌زمونی دیموکراسی. هه‌روه‌ها پێمانوایه که ئاشته‌وایی نیشتمانی ته‌نها ئه‌رکی حکومه‌ت نیه، به‌ڵکو ئه‌رکێکی هاوبه‌شه له سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌کان و ڕێبه‌ره‌کان و زانا ئاینییه‌کان و رۆشنبیران و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م هێزه چالاکه‌کانی گۆڕه‌پانی عێراق. ئاشته‌وایی نیشتمانی هه‌ڵبژارده‌ی ستراتیجیمانه بۆ رێگرتن له هه‌ڵدێرانی ووڵات بۆ که‌نده‌ڵانی جه‌نگی تایفه‌گه‌ری که دوژمنانی ئازادی و دیموکراسیه‌ت پلانیان بۆ داناوه به تایبه‌تی له دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌کانی هه‌ردوو ئیمام عه‌سکه‌ری له سامه‌را.
خوشکان و برایان
ئاشته‌وایی نیشتمانی ئێواره خوانێك نیه له نێوان دوو لایه‌نی ناکۆکدا یان قومێك ده‌رمان نیه هه‌روه‌کو هه‌ندێك ده‌یبینن، به‌ڵکو تێڕوانینێکی واقیعیانه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پاشماوه قورسه‌ی ڕژێمی له ناوچوو له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا جێیهێشتون، به‌ڵکو پێشکه‌وتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ئاسایش داده‌مه‌زرێنێت و پره‌نسیپه‌کانی سیسته‌می سیاسی نوێ ده‌چه‌سپێنێت.
ئاشته‌وایی نیشتمانی په‌لێکی زه‌یتونه که به‌ره‌که‌ی بریتیه له پێکهێنانی کۆمه‌ڵێك ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتی له چه‌ند پارێزگا و شارێكی عێراقدا که سه‌رکه‌وتووبوه له له‌خۆگرتنی زیاتر له بیست و هه‌شت هه‌زار له کوڕانی عه‌شیره‌ته عێراقییه‌کان بۆ پاڵپشتی هه‌وڵه سه‌ربازییه‌کانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، که بۆته هۆی گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ شار‌و گونده‌کانمان. له‌وانه‌ش پارێزگای ئه‌نبار که له چنگی ڕێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست رزگاریبوو، تیرۆرستان جێیان هێشت و هه‌ڵهاتن، ئه‌م جاره‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له پارێزگای دیاله. به‌م شێوه‌یه قاعیده حه‌شارگه‌کانی یه‌ك له دوای یه‌ك له ده‌ستدات.
ئاشته‌وایی نیشتمانی زۆر له چه‌کی تیرۆر به‌هێزتره چونکه توانیی زیاتر له چوارده هه‌زار له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه چه‌کداره جیابوه‌وه‌کان له قاعیده له خۆبگرێت. ئه‌و شه‌ڕکه‌رانه شان به‌شانی هێزه چه‌کداره‌کانمان و هێزه فره ره‌گه‌زه‌کان جه‌نگان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی قاعیده و توانییان گورزی توندیان لێبوه‌شێنن.
ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی له‌واقیعدا به‌ده‌ستهێنراون له ڕێگای پرۆسه‌ی به‌کاراکردنی به‌رده‌وامی ئاشته‌وایی نیشتیمانییه‌وه، به سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ ده‌ژمێردرێن به به‌راو‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌نگارییه سه‌ختانه‌ی که عێراق رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کیشه بۆ ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌ده‌ست ڕژێمه دیکتاتۆرییه‌کان و شه‌ڕی ناوخۆ‌و تایه‌فه‌گه‌رییه‌وه ئازاریانکێشاوه.
کاره توندوتیژییه تایه‌فییه‌کان له عێراق له نێو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا نیه، به‌ڵکو له نێوان توندڕه‌وانی نێو ئه‌م کۆمه‌ڵه ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دایه و ئێمه تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوبووین له گه‌مارۆدانی ئه‌و کێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو. راده‌ی کوشتنی تایه‌فی که‌مبۆته‌وه و ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زۆر له ناوچه سه‌خته‌کان، ئه‌مه‌ش وایکردووه که هه‌زاران له خێزانه ده‌رکراوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان.
ئێمه سورین له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رچوان له یاسا به بێ سه‌یرکردنی شوناسی مه‌زهه‌بی و سیاسی‌یان و هێزه چه‌کداره‌کانمان هه‌وڵیانداوه بۆ سه‌پاندی یاسا و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت له زۆر له پاریزگاکاندا که فره‌یی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی تێدایه.
هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانمان گه‌شه‌کردنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه‌دیوه له رووی تواناکانیه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه تیر‌ۆریستییه‌کان و میلیشیاکان و بانده‌کانی تاوان، هێشتاش پێویستی به گه‌شه‌ی زیاتر هه‌یه تا بتوانێت به خێراتر ئه‌رکه‌کانی راپه‌ڕێنێت.
له‌پاڵ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌دا، حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌ستیکردوه به بنیاتنانه‌وه و ده‌نگدرا له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بودجه له میژووی عێراقی هاوچه‌رخدا. هه‌روه‌ها به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران توانرا یاسای وه‌به‌رهێنان په‌سندبکرێت که هه‌نگاوێکی پێشکه‌وتووه به‌ره‌وهه‌ڵساندنه‌وه‌ی ئابوری عێراق و گوڕینی له ئابوریه‌کی ناوه‌ندییه‌وه بۆ ئابوری بازاڕ، به‌مه‌ش ده‌توانرێت پێداویستییه‌کانی پیشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌کردن بۆ گه‌له‌که‌مان به‌دیبهێنرێت.
هه‌روه‌ها حکومه‌ت یاسای نه‌وت و گازی ته‌واوکردووه که ده‌بێت ئه‌نجهومه‌نی نوینه‌ران په‌سه‌ندی بکات بۆ زامنکردنی دابه‌شکردنی سامانه‌کان به یه‌کسانی، به‌و پێیه‌ی نه‌وت موڵکی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کانه. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که حکومه‌ت داویه‌تی بۆ باشترکردنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و زیادکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی بێ‌کاری و فراوانکردنی چالاکییه‌کانی تۆری چاودیری کۆمه‌ڵایه‌تی.
حکومه‌ت ئاگاداری ئه‌وه‌شه که ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌موو پێداویستی و ئومێده‌کانمان ناهێنێته‌دی و ڕێگای به دیهێنانی ئومێده‌کانمان به عێراقێکی سه‌قامگیر و گه‌شه‌کردوو زۆر درێژه. هیوادارین کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی و یارمه‌تی عێراق بکات بۆ هێنانه‌دی ئه‌م هیوا پیرۆزانه.
ئاماده‌بوانی به‌رێز..
ئێمه پێمان وایه که ئاسایش سیسته‌میکی تێکهه‌ڵکێشه، عێراقیکی سه‌قامگیر و ئارام له قازانجی ووڵاتانی ناوچه‌که و جیهانه. هه‌روه‌کو ئاگاداری سه‌رجه‌م ووڵاته‌کانی ناوچه‌کامان کردۆته‌وه له به‌رده‌وامی هاتنی دارایی و چه‌ك و خۆکوژان و بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌توای و کوشتن رقلێبونه‌وه، ده‌رئه‌نجامه وێرانکه‌ره‌کانی سه‌رجه‌م گه‌لان و وڵاتانی ناوچه‌که‌و جیهان ده‌گرێته‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای پێهێنانی حکومه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانیه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ریمانکردووه بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاته‌کانی ناوچه‌که و په‌رۆشییه‌کی زۆره‌وه بۆ گۆڕینی سنووره هاوبه‌شه‌کانمان بۆ ناوچه‌ی ئاشتی و پێشکه‌وتنی ئابوری. سیاسه‌تی نوێی عێراقی نوێ پشتی به‌ستوه به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی که ڕێگانا‌دات خاکه‌که‌ی له دژی دراوسیکانی به‌کاربهێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردان له مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کانیشی ره‌تده‌کاته‌وه.
ئێمه ئه‌مڕۆ گه‌شبینین له وه‌ی که ووڵاته‌کانی ناوچه‌که هه‌ستیان به مه‌ترسی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی سه‌رعێراق کردوه و له قازانجی ئه‌واندا نیه عێراق لاواز بێت، به‌ڵکو عێراقێکی به‌هێزی دیموکراسی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا.
عێراق به‌هۆی سیاسه‌تی نوێیه‌وه بۆته خاڵی به‌یه‌کگه‌یشتن و دایه‌لۆگ له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ناوچه‌که و جیهان و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رۆلی ئیجابیمان و په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تێك که که‌شه‌کردن زیادبکات و قه‌یرانه‌کان ریشه‌کێشبکات و مه‌ترسی شه‌ڕو ناکۆکی له ناوچه‌که دوربخاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوامان وایه که ناکۆکی و ناسه‌قامگیری سێبه‌ری ده‌خاته سه‌ر باری ئاسایش نه‌ك ته‌نها له عێراق به‌ڵکو له ناوچه‌که به‌گشتی و جیهانیشدا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌که‌ینه‌وه که ئێمه به‌راستی خوازیارین باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نیۆده‌وڵه‌تیدا بنیاتبنێین له‌بڕوامانه‌وه به‌وه‌ی که عێراق پیویستی به کرانه‌وه هه‌یه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ووڵاته‌کاندا و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵیاندا و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه دیموکراسییه‌کانیان.
گه‌رانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌ره گرنگترین ڕێبازه‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کیمانه. چالاکییه‌کانمان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌سته‌کانیدا په‌ره‌یسه‌ندووه به‌وه‌ی عێراق هه‌ڵبژاردراوه بۆ سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی سێیه‌می کۆمه‌ڵی گشتی و ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی ئابووری و پله‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گشتی، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوبووین له کۆتاییهێنان به کاره‌کانی لێژنه‌ی ئه‌نموفیك، سوپاسی ووڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین بۆ یارمه‌تی و پاڵپشتیان.
به گرنگیشی ده‌زانم که من له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی ووڵاتانی جیهاندا وه‌ستاوم ئه‌وه بهێنمه‌وه‌بیرتان که گه‌لی عێراق هێشتاش باجی سیاسه‌ته سه‌رکێشه‌کانی رژێمی له‌ناوچوو و ده‌رئه‌نجامی بڕیاره نیوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌دات. به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندبوو به به‌رنامه‌ی پڕچه‌ککردن و داگیرکردنی ده‌وڵه‌تی کوه‌ێتی برامان. ئه‌و بڕیارانه‌ی که ڕژێمی پیشوو به‌کاری ده‌هێنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی سیاسی، بونه مایه‌ی زه‌ره‌رێکی گه‌وره له ژێرخانی ئابوری و که‌رتی خزمه‌تگوزاری و هه‌ردوو سیسته‌می فێرکردن و ته‌ندروستی. گه‌له‌که‌مان چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ لابردنی پاشماوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساتانه و خۆشبوون له قه‌رزه‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه قورسه‌کانی له‌سه‌ریه‌تی.
گه‌لی عێراق ئه‌و ووڵاتانه‌ی له یادده‌بێت که ته‌کیدا وه‌ستان و یارمه‌تیاندا بۆ لابردنی رژێمی دیکتاتۆری و قوربانیان دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. هه‌روه‌ها یارمه‌تییاندا له قۆناغی گۆڕاندا به‌ره‌و سیسته‌مێکی دیموکراسی وفره‌یی فیدراڵی. هه‌روه‌ها گه‌له‌که‌مان زۆر به ڕیز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تانه‌ی پاڵپشتی سیاسی ده‌که‌ن و به‌شداری پرۆژه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ین.
هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌مئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیدا، سه‌رکه‌وتوه ده‌بێت به مۆرکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و جێبه‌جێکردنی به‌نده‌کانی و ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ش ده‌ستپێکردنی سه‌ره‌تایه‌کی نوێ نیشانده‌دات له دروستکردنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له نێوان عێراق و ووڵاتانی جیهاندا له پێگه‌ی بنیاتنانی عێراقی دیموکراسی و فیدراڵی و فره‌یی که سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌کانی به هه‌مان چاو سه‌یرده‌کرێن و سامانه‌کان به یه‌کسانی به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌کرێت پاش ده‌ربازبوون له قه‌رزو هه‌ژاری و بێ‌کاری و گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی. هه‌روه‌ها گرنگی پابه‌ندبوونی ئه‌و ووڵاتانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیان مۆرکردووه دووپات ده‌که‌ینه‌وه بۆ به‌رده‌وامیان له جێبه‌جێکردنی پابه‌ندبوونیان به‌رامبه‌ر عێراق.
ئێمه په‌رۆشی ئه‌وه‌ین نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستبکات به کاراکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی له عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تی و چالاکردنی رۆڵه‌کانی له بواره‌کانی: بنیاتنانه‌وه و گه‌شه و پشتیوانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و ئه‌زمونی دیموکراسییدا.
زۆرێک له کێشه و قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که ده‌کرێت به گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه چاره‌سه‌ربکرێن له پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که‌دا. هه‌روه‌ها داوای دانپێدان به مافه‌کانی گه‌لی فه‌له‌ستیندا ده‌که‌ین و یارمه‌تیدانی بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاکه عه‌ره‌بییه زه‌وتکراوه‌کان له ڕیگای بڕیاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. هه‌روه‌ها داماڵینی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنه‌مایه بۆ ئاشتی یه‌کسان و گشتی. هه‌روه‌ها داواده‌که‌ین بۆ چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نیشتمانی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی لوبنان و هێزه سیاسیه‌کانی بۆ تێپه‌ڕاندنی باری دابه‌شبوون و ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباره ناو‌خۆییه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت یه‌کێتییه نیشتمانییه‌که‌ی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
خوشکان و برایان
هاوبه‌شی و دامه‌زراندنی ئاشتی و سه‌قامگیری و گه‌شه پێویستی به پته‌وکردنی بواره‌کانی هاوبه‌شی نێوان سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان هه‌یه و کارکردن به‌یه‌که‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه چاکه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه‌ش پێویستی به په‌یوه‌ندی هاوتا له نێوان وڵاته‌کاندا هه‌یه و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دادپه‌روه‌ربێت له یارمه‌تیدانی وڵاته هه‌ژاره‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه گه‌شه‌ییه‌ی له نێوان وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و هه‌ژاره‌کاندا هه‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆلی خۆی به‌ته‌واوی ببینێت ده‌بێت له سه‌ره‌تادا سه‌رجه‌م فاکته‌ره پێویسته‌کان و سه‌رچاوه‌کان ئاماده بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆلی خۆی بگێرێت به شێوه‌یه‌ك که له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کاندا بگونجێت. به‌وه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ببێته پێگه‌یه‌کی جیهانی بۆ زامنکردنی ماف و سوودی سه‌رجه‌م وڵاتان و پته‌وکردنی هاوبه‌شی و پاڵپشتی له نێوانیاندا. هه‌روه‌ها دابینکردنی که‌شی له‌بار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفت و قه‌یرانانه‌ی رووبه‌ڕوی جیهان ده‌بنه‌وه به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه.
پێمخۆشه لێردا، به ناوی گه‌لی عێراقه‌وه پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رجان که‌ریم سه‌رۆکی خو‌لی شه‌ست و دووهه‌م بکه‌م و سوپاسی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رێز بان کی مون بکه‌م که ڕۆلێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه له په‌سه‌ندکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه چاکسازییه‌کان له بواره سیاسی و ئابوری و ئه‌منییه‌کاندا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ووڵاتانه ده‌که‌م که ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یان ئیمزاکردوه.
سڵاو خوای گه‌وره‌تان لێبێت
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




