پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی و دیالۆگی نیشتمانی
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نوری كامیل مالیكی پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی و دیالۆگی نیشتمانی ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
بۆ دڵنیابوون له یه‌كڕیزی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق و چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌رپابوونی ڕۆحیه‌تی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لى عێراق، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی شوێنه‌واره‌كانى تیرۆریزم و گه‌نده‌ڵی و كاریگه‌ره‌كانی تر له‌سه‌ر متمانه‌ی به‌رامبه‌ریه‌كی گشت لایه‌نه‌كان درووستیان كردووه، وگشتگیركردنی ناخی به‌هاوڵاتی بوون و نواندنی وه‌فاداری بۆ عێراق كه له ئاستیدا گشت عێراقیه‌كان یه‌كسان ده‌بن له ماف و ئه‌ركه‌كانیاندا، هیچ جیاوازیه‌ك نابێت له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاینی، تایفه‌گه‌ری، حیزبی، ڕه‌چه‌ڵه‌ك و وابه‌سته‌بوونی سیاسی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له پێناوی درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی به‌رفراوان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریه‌كان و ده‌ستپێكردن به كاره‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌له‌كه‌ی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خواست و شكۆمه‌ندی ته‌واوه‌تی خۆی، له‌هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی خۆشه‌ویستمان پێگه‌ی پێشڕه‌ویی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی بگێڕێته‌وه. له‌به‌ر گشت ئه‌و هۆیانه، ده‌ستپێشكه‌ریی ئاشته‌وایی و دیالۆگی نیشتمانی ده‌خه‌ینه ڕوو كه له بنچینه‌دا له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ده‌وه‌ستن:-
1- میکانیزمی متمانه‌پێكراو. .
2- پرینسیپ و سیاسه‌ته پێویسته‌كان. .
یه‌كه‌م: میکانیزمه‌کان
أ- دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانی باڵا به ناوی (ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی و دیالۆگی نیشتمانی)، پێكبێت له نوێنه‌ری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ دیالۆگی نیشتمانی و نوێنه‌ری لیسته په‌رله‌مانیه‌كان كه قه‌واره سیاسیه‌كانیان له‌خۆگرتوه، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی بێلایه‌ن و نوێنه‌ری مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌كان و عه‌شره‌ته‌كان.
ب- پێكهێنانی لێژنه‌ی ناوچه‌یی له پارێزگاكان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نیشیمانی باڵاوه بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و ئه‌ركه‌كانی لێژنه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ بۆ فراوانكردنی ئاشته‌واییه‌كه به ئاڕاسته‌ی ئاسۆیی.
ت- درووستكردنی ڵێژنه‌ی مه‌یدانی بۆ دانانی نه‌خشه و تێڕوانینی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، و به‌دواداچوونی به‌ڕیوه‌چونی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی و هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌كانی، هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خستنه سه‌ر بڕگه‌كانی.
پ- به‌ستنی كۆنگره بۆ گشت توێژگه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك:
1- كۆنگره‌ی زانا ئاینییه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ده‌ركردنی فه‌توای پشته‌ڤان بۆ ئه‌و ئاشته‌واییه، و ڕه‌چاوكردنی پشبه‌ستن به فه‌رمانی خوداوه‌ندی په‌روه‌ردگار.
2- كۆنگریه‌ك بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كان كه پرۆتۆكۆڵێكی شه‌ره‌فی لێوه‌ده‌ربچێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی باره‌كانی دژایه‌تیكردن و له‌ناوبرنی تیرۆریزم و گه‌نده‌ڵكه‌ران.
3- كۆنگره‌یه‌ك بۆ هێزه سیاسییه چالاكه‌كان له سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی عێراقدا په‌یمان به پاڵپشتكردنی ده‌وڵه‌ت، پاراستنی پڕۆسه‌ی سیاسی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كانی تێرۆریزم و گه‌نده‌ڵی، ببه‌ستێت. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنی په‌یمانێكی نیشتیمانی به‌و خاڵانه. .
4- بانگهێشتكردنی گشت دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای سڤیلسالار بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی و كۆنگره و هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه و ڕۆشنبیریكردن بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی و دیالۆگی نیشتمانی.
1- پشتبه‌ستن به گووتاری سیاسی و عه‌قلانی ژیرانه كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌رده‌چن، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و قووڵكردنه‌وه‌ی ڕۆحیه‌تی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و دڵنیاكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ڕاڕاکان هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنی بێلایه‌نیی ڕاگه‌یاندن .
2- پشتبه‌ستن به دایه‌لۆگی نیشتمانی ڕاستگۆ له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گشت دید و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كاندا كه له‌گه‌ڵ دیدگا و هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و هێزه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا، نه‌یارن.
3- پشتبه‌ستن به شه‌رعیه‌تی ده‌ستووری و یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات و نه‌هێشتنی دیارده‌كانی له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و خستنه‌گه‌ڕی ئه‌وپه‌ڕی تواناكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دیارده ترسناكه.
4- ده‌بێت هێزه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له حكومه‌ت هه‌ڵوێستی دژ به تیرۆریست و سه‌دامییه‌كان بگرنه‌به‌ر.
5- ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی بۆ گشت ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی له ئه‌نجامدانی تاوان و كرده‌وه‌ی تیرۆری و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی، نه‌گلاون. هه‌روه‌ها پێكهێنانی لێژنه‌ی پێویست بۆ به‌ردانی بێتاوانه‌کان به زووترین كات. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی هیواخوازه سوود له بڕیاری لێبوردن وه‌ربگرێت، په‌یمان بدات كه توندو‌تیژی ڕه‌تده‌كاته‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه بدات كه پاڵپشتی له حكومه‌تی نیشتمانی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات و وابه‌سته‌ی یاسا ده‌بێت.
6- ڕێگه گرتن له پێشێڵكارییه‌كانی مافی مرۆڤ، و كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له گرتووخانه و زیندانه‌كان و سزادانی به‌رپرسه‌كان به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تدان به ڕێكخراوه نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی زیندانه‌كان بكه‌ن و باری زیندانییه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
7- گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان بۆ دانانی ئالیه‌تێك بۆ ڕێگا گرتن له پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ و خه‌ڵكی سڤیڵ له كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆسه سه‌ربازیه‌كاندا.
8- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی داموده‌زگا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن به لایه‌نی ئابووری و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانیان.
9- چاوخشانه‌وه به ده‌سته‌ی باڵای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و ملكه‌چكردنی بۆ یاسا و دادگا بۆ ئه‌وه‌ی مۆركێكی پیشه‌یی و ده‌ستووری پێوه‌دیاربێت.
10- گرتنه‌به‌ری كارڕایی خێرا بۆ چاككردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌تایبه‌تی له ناوچه پڕ كێشه‌كان.
11- كاراكردنی لێژنه ئاماده‌كارییه‌كان كه له ئاكامی كۆنگره‌ی ویفاقی نیشتمانی له قاهیره سه‌ریهه‌ڵدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و هاندانی 'ده‌ستپێشخه‌ری به‌غدای ئاشتی'.
12- ئه‌نجامدانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی هه‌رێمی-عه‌ره‌بی-ئیسلامی هاوسه‌نگ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان له‌و ڕووداوانه‌ی كه له عێراق دێنه کایه‌وه، و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیان شانبه‌شانی پڕۆسه‌ی ویفاقی نشتیمانی، به‌تایبه‌تی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پاڵپشتی تیرۆر ده‌كه‌ن یاخود ئه‌وانه‌ی چاوپێشی له كرداره‌كانی ده‌كه‌ن.
13- كاركردنی جیددی و به‌په‌له بۆ بنیاتنانی هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌ت كه به‌ڕیوه‌بردنی ئاسایشی عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆ وه‌ك ڕێخۆشكه‌رییه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان.
14- كاركردن جیددی و به‌په‌له بۆ چاوخشانه‌وه به بنیاتنانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ له‌سه‌ر بنچینه‌ی پیشه‌یی و نیشتمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به‌ڕیوه‌بردنی ئاسایشی عێراق ده‌گرنه ئه‌ستۆ و دۆسێیه ئاسایش له هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه به‌ر له كشانه‌وه‌یان.
15- كاراكردنی یاساكان بۆ پشتیوانی كردنی قوربانییه‌كانی ڕژێمی پێشوو و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌راهه‌مكردنی گشت تواناكان بۆ چاككردنی باری بژێوی و خزمه‌تگوزاری له ناوچه بێبه‌شه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
16- لادانی گشت ئه‌وه به‌ربه‌ستانه‌ی ڕێگرن له به‌شداریكردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراقی یان ڕێكخراوێك بیه‌وێت به‌پێی ده‌ستوور هاوبه‌شی بكات له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌مه‌رجێك هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌دابێت.
17- قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه تیرۆریستی و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و توندو‌تیژی زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
18- چالاككردنی ڕۆڵی دادگا بۆ سزادانی تاوانباران و كردنی به تانها سه‌رچاوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاوان و سه‌رانی ڕژێمی پێشوو و تیرۆریستان و چه‌ته‌كانی كوشتن و فڕاندن.
19- ملكه‌چنه‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتی هێزه سیاسییه ڕكابه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له كاروباری سیاسی، و چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی میلیشیا و گروپه چه‌كداره نایاساییه‌كان له‌لایه‌نی سیاسی و ئابووری و ئاسایشه‌وه.
20- یه‌كخستنی دید و هه‌ڵویسته‌كان به‌رامبه‌ر ئامراز و گروپه تیرۆریستییه ته‌كفیریه‌كان كه دژایه‌تی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
21- ده‌ستپێكردن به هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی فراوان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری.
22- ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهاتوون وه‌ك په‌رله‌مان و ده‌ستوور و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی، تاكه ده‌زگا و نوێنه‌ری شه‌رعین بۆ خواستی گه‌لی عێراق له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانی شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌ت و مانه‌وه‌ی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان.
23- كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی كۆچپێكراوه‌كان بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی بنه‌ڕه‌تییان، به‌مه‌رجێك حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ئاسایش دابینكردنی گه‌ڕانه‌وه و پاراستنیان له ده‌ست گێره‌شێوێن و تیرۆریستان بگرنه ئه‌ستۆ، هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكرده‌نه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی پێیان گه‌یشتوه و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێكی ئاسایشی به‌زه‌بر بۆ پاراستنی هاوڵاتی و ملكه‌چنه‌كردنیان بۆ ئیبتیزازكردن و زۆره‌ملی.
24- پڕۆسه‌كانی ده‌ستگیركردن و پشكنین ده‌بێت به پێی فه‌رمانی دادگایی بێت که پێویسته به‌ر له پڕۆسه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌ستگیركردنه‌كه ده‌رچووبێت، و پشتبه‌ستن به زانیاری درووست نه‌ك هه‌ڵپێچراو، به شیوه‌یه‌ك دژه‌به‌ری له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كان به فه‌رمانی فه‌رمی بن.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه




