له دانیشتنی به‌رواری 29\1\2008، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بڕیاری دا له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 که پاشتر به یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991، ده‌ستکاری کراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی یاساکه‌یه:
"به ناوی گه‌ل
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی
بڕیاری ژماره 6
به گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێی ناوه‌رۆکی ماده‌ی '61/یه‌که‌مین'ی ده‌ستوور و به پێی ناوه‌رۆکی به‌ندی 'پێنجه‌م/ أ'ی ماده‌ی سه‌د و هه‌شتا و سێی ده‌ستوور،
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی له دانیشتنی به‌رواری 29\1\2008 ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌رکرد:
ژماره '9'ی ساڵی 2008
یاسا
گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 که پاشتر به یاسای گۆڕانکاریی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991، ده‌ستکاری کراوه
ماده‌ی '1':
به‌ندی دووه‌می ماده‌ی دووه‌می یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 33ی ساڵی 1986 گۆڕانکاریی به ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تێدا ده‌کرێت:- (دووه‌م- ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای عێراق هێمای ڕه‌نگه‌کانی ئاڵاکانی ئیسلامن و سێ ئه‌ستێره‌که و ماناکانی لێ لاده‌برێت).
ماده‌ی '2':
له ماده‌ی '1'ی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991 ئاماژه‌ی سێ ئه‌ستێره‌که و 'به ده‌ستوخه‌تی سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حوسێن سه‌رۆك کۆمار' ده‌سڕدرێته‌وه و له جیاتی ئه‌وه به خه‌تی کوفی ده‌سته‌واژه‌ی الله أكبر له سێیه‌کی ناوه‌ڕاستی لاکێشه سپییه‌که‌دا به باری درێژیی و هه‌ردوو چاره‌کی ناوه‌ڕاست به باری پانی، داده‌نرێت.
ماده‌ی '3':
گۆڕانکاریی ده‌کرێت له هه‌موو سیسته‌م و ڕێساکانی که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ناوه‌رۆکی دوو ماده‌ی '1' و '2' که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه و، بۆ ماوه‌یه‌ك که نابێت له ساڵێك زیاتر تێپه‌ڕ بکات ده‌بێت کار به یاسای ئاڵای نوێی عێراق بکرێت.
ماده‌ی '4':
له به‌رواری ده‌رچوونیه‌وه کاری پێده‌کرێت و له ناو ڕۆژنامه‌ی فه‌رمییدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
تاریق هاشمی عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌لال تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك کۆمار جێگری سه‌رۆك کۆمار سه‌رۆك کۆمار
هۆکاره‌کان
به هۆی ئه‌و گۆڕانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتوون، پێویست ده‌کات که هێماکانی ئاڵای عێراق له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی عێراقی نوێ‌دا گونجاو بێت و، به‌و پێیه ئه‌م یاسایه داڕێژرا.
سه‌رنجی خوێنه‌ران
من نازانم ئه‌م گرژییه چی‌یه ده‌رباره‌ی گۆڕینی ئاڵاکه!! ئێمه له عێراقێکی نوێ‌دا ده‌ژین و ئاڵا کۆنه‌که به ده‌ستوخه‌تی زۆردارێك لێی نووسراوه و، ده‌ستانێك به‌رزیان کردۆته‌وه که له داپڵۆسینی میلله‌تدا داهێنه‌ر بوون و له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا وێنه‌یان بۆ یادگار له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کانیان گرتووه، له به‌رده‌م لاشه‌ی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و زۆلکاوه‌کان و گومه‌زه ڕووخاوه‌کان و له به‌رده‌م هاوار و ناڵه‌ی میلله‌تانی کوه‌یت و ئێران‌دا به‌رز کراوه‌ته‌وه. ئه‌م ئاڵایه مایه‌ی شه‌رافه‌تمه‌ندیی نیه بۆ هه‌ر که‌سێك که له مانای شکۆمه‌ندیی خۆی تێبگات.
له ماده‌ی '1'ی یاسای ئاڵای عێراقی ژماره 6ی ساڵی 1991 ئاماژه‌ی سێ ئه‌ستێره‌که و 'به ده‌ستوخه‌تی سه‌رۆکی فه‌رمانده سه‌دام حوسێن سه‌رۆك کۆمار' ده‌سڕدرێته‌وه و له جیاتی ئه‌وه به خه‌تی کوفی ده‌سته‌واژه‌ی الله أكبر له سێیه‌کی ناوه‌ڕاستی لاکێشه سپییه‌که‌دا به باری درێژیی و هه‌ردوو چاره‌کی ناوه‌ڕاست به باری پانی، داده‌نرێت. ئه‌وه ده‌سته‌وه‌ژایه‌کی سه‌یره، ئایا 'سه‌رۆکی فه‌رمانده' کێیه بێ به‌ڵابن؟
مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به گۆڕینی ئه‌ستێره‌کانی ئاڵاکه‌وه نیه و مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌و زوڵم و وێرانیه‌ی ئاسایش که له عێراقدا هه‌یه ناگۆڕێت.
میهره‌بانیی خوا له فه‌رمانده سه‌دام حسێن.
فه‌رمانده‌ی هێما سه‌دام حسێن خوا لێیخۆشبێت، هه‌میشه ده‌بێته چقڵی چاوی دوژمنان به تایبه‌تی مه‌جوسه‌کان و، ئه‌مجا سڵاو له باوکی شه‌هیدان نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی موحه‌مه‌د و نه‌فره‌تی خوا له بکوژانی حسێن و عه‌باس و فه‌رمانده سه‌دام حسێن. ئیبراهیم موحه‌مه‌د نه‌زیلی.
زۆر زۆر به داخه‌وه، وڵات له ده‌ستی که‌سانی ناکارامه‌دایه. برایان، ئاڵای عێراق هێمای گه‌لی عێراقه نه‌ك هێمای حکومه‌ته‌کانی که هه‌روه‌کو هه‌ور به‌سه‌ر خاکی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئه‌و ئاڵایه‌ی که پێی په‌روه‌رده کراوین و ئه‌و سرووده ڕه‌سه‌نه‌ی عێراق که پێی په‌روه‌رده کراوین، هه‌موو گه‌ل له‌گه‌ڵ گۆڕینیدا نیه و پشتگیریی له گۆڕینی ناکات. به‌ڵام ئێمه له ناو جه‌نگه‌ڵداین، به‌هێز کۆنترۆڵی بێهێز ده‌کات! بۆ خوا ده‌یڵێم، خوا به‌زه‌یی به که‌سێکدا دێته‌وه که ڕێز و به‌های خۆی بزانێت، ئه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که ئه‌م میلله‌ته‌ت پشتگوێ خستووه، هه‌روه‌کو ئه‌وانه‌ی پێش خۆت کاتی ڕۆشتنی تۆش دێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاگاداریی له خه‌ڵکی ژێرده‌ستت بکه.
ئاڵای ئێستای عێراق هێمای یه‌کێتیه له عیراقی سه‌ربه‌رزی و عیراقی عروبه‌ت، عێراقی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و حه‌سه‌ن به‌کر و شه‌هیدی سه‌رکرده و قوتابی عه‌بدولناسر خوالێخۆشبوو سه‌دام حوسێن و ئێمه هه‌رگیز ئالای خۆفرۆش و چه‌ته‌کانمان ناوێت.
من عێراقی كوڕی عێراقیم و عێراق وڵاتێكی عه‌ره‌بیه و ئاڵاكه‌شی نیشانه‌ی وڵاته‌كه‌یه كه پارێزگاری له ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كردوه بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ له‌دژی ئێران و مایه‌ی شه‌ره‌فه بۆ من كه ئاڵای وڵاته‌كه‌م وه‌ك ئێستا سێ ئه‌ستێره‌ی تێدا بیت كه ئاڵاكه‌یان رازاندۆته‌وه كه سوپای عێراقی نه‌به‌رد له شه‌ره‌كانیدا له‌دژی دوژمنی ئێرانی سته‌مكار هه‌ڵیانكرد، ئه‌وه‌شه كه نماینده‌ی عێراق ده‌كات له بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا من دژی بیرۆكه‌ی گۆڕینی ئاڵاكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵاكه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زانراوه هێمای وڵاته و نماینده‌ی سه‌رۆك و حیزب و تایه‌فه ناكات و هی عێراقه له زاخۆوه بۆ فاو.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه





هه‌زار سوپاس بۆ تۆ ئه‌ی خودا که له ئه‌ستێره‌کانی حیزبی به‌عس و له سه‌ربازگه‌راییه‌که‌ی رزگارت کردین، خودایه ئه‌و رۆژه بێت که ئاڵای عێراقی له سه‌دا سه‌د بێت نه‌وه‌ك ته‌نیا ئاڵایه‌ك بێت که به‌عسیه زۆڵه‌کان به‌سه‌رماندا سه‌پاندبێتیان که هیچ شتێك نایانبه‌ستێته‌وه به عه‌ره‌ب بوونه‌وه جگه له شیعار و هیچیش نایانبه‌ستێته‌وه به ئیسلامه‌وه جگه له دوژمانیه‌تی و هیچ نایانبه‌ستێته‌وه به عێراقیه‌وه جگه له‌وه‌ی که عێراق قوربانیه‌ك بوو ده‌یانویست وێرانی بکه‌ن و بیکوژن.. هه‌زار سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بیر له هه‌موو شتێكی نوێ ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دورمان خاته‌وه له رابردوو.