هۆڵه‌كانی په‌خشكردن له‌ماوه‌ی وه‌رزی جه‌ژندا پێنج فیلم په‌خش ده‌كه‌ن، یه‌که‌میان فیلمی "قوبلات مه‌سروقه/ ماچه دزراوه‌كان"ی ئه‌ستێره لاوه‌كان یوسرا لۆزی و ڕاندا بحێری و ئه‌حمه‌د عه‌زمیه، که له نوسینی ئه‌حمه‌د ساڵح و ده‌رهێنانی خالید حه‌جه‌ر دایه. فیلمه‌كه له‌و گیروگرفتانه ده‌دوێت كه توشی لاوان دێن، دوای ده‌رچوونیان و ئه‌و بێكاریه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و ده‌بێته كۆسپێك له‌به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانیان بۆ دامه‌زران و پێكهێنانی خێزان.
ئه‌و فیلمه له ڤیستیڤالی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری پێکرابوو، پاڵه‌وانه‌كانیشی خه‌ڵاتی نواندنیان وه‌رگرت. به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی موحیتی هه‌واڵی، كۆنترۆڵ دوو دیمه‌نی له فیلمه‌كه‌دا لادابوون به‌هۆی ئاستی وروژانی ناو دیمه‌نه‌كان.
فیلمی دووه‌م، "ئاخر که‌لام/ دوا قسه"ی سترانبێژی لوبنانی مادلین مه‌ته‌ر بوو، له‌یه‌كه‌م ئه‌زموونی سینه‌مایی دا، حه‌سه‌ن حوسنی له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شداری ده‌بێ له‌گه‌ڵ منداڵێك به‌ناوی میننه عارف. ڕووداوه‌كانی فیلمه‌که ده‌رباره‌ی چوونی ژنێكی وڕوژێنه‌ر بۆ ژیانی خێزانێكی ساده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه له‌سه‌رتاپا سه‌راوبن بكات. ئه‌مه‌و به‌نیاز بوون ئه‌و فیلمه له هاویندا په‌خش بكه‌ن، هه‌روه‌كو له هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی فیمه‌که‌دا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام دواخرا بۆ وه‌رزی جه‌ژن له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه په‌یوه‌ندیان به كاتدانانه‌وه هه‌یه.
فیلمی سێیه‌میش به‌ناوی، "زه‌ی ئه‌لنه‌هارده/ له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا"یه که ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی لاو به‌شدارییان تیادا کردووه، ئه‌وانیش به‌سمه و ئه‌روا و ئه‌حمه‌د فیشاوی و ئاسر یاسین. ڕووداوه‌كانی پشت به ڕه‌گه‌زی خۆشكردن، ئاڵۆزكردن و وروژاندن ده‌به‌ستن. فیلمه‌كه له‌مۆنتاژكردنیدا هه‌ڕه‌شه‌ی دواسختنی لێده‌كرا، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه عه‌مرۆ سه‌لامه له‌دوا ساته‌كاندا توانی ته‌واوی بكات و بیگه‌یه‌نێته وه‌رزی جه‌ژن.
فیلمی چواره‌م "شبه مونحه‌ریف/ نیمچه شێوێنراو"ی ڕامز جه‌لال، نه‌شوا مسته‌فا و حه‌سه‌ن حوسنینه، که له‌بازنه‌یه‌كی كۆمیدیدا ده‌سوڕێته‌وه، له‌سه‌ر لاوێكی هه‌ژاره و كاری سترانبێژی ده‌كات له‌تیپێكی گۆرانیدا، که دواتر ده‌كه‌وێته داوی خۆشه‌ویستی كچێكی جوان، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ژاریه‌كه‌ی خێزانی كچه‌كه ڕازی نابن كچه‌كه‌ی خۆیانی پێ بده‌ن.
پێنجه‌م فیلمی نوێش "زه‌مهه‌لاویه"یه، به‌شداربووانی فیلمه‌که بۆیه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌مادا ده‌ربكه‌ون كه چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی توپی پێن، ئه‌وانیش عه‌مڕۆ زه‌كی، عیسام حه‌زه‌ری، خالید بیبۆ، جه‌مال حه‌مزه و محه‌مه‌د شه‌وقی، وێڕای چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی وه‌كو عیزه‌ت ئه‌بو عه‌وف، هاله فاخیر و سه‌ڵاح عه‌بدوڵا، گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌مارگیری تۆپانێ ده‌كات له‌نێوان جه‌ماوه‌ردا له‌چوارچێوه‌یه‌كی كۆمیدیدا. ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌زموونی ده‌رهێنه‌ر ئه‌شره‌ف فایقه که پێشان وه‌ك یارمه‌تیده‌ی ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌كان كاری كردووه.
-
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه






