خزمهگوزراری ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی ئه‌ڵمانی (DAAD)
ناونیشان و ئه‌درێسی پێشكه‌شكردن:
باڵێوزخانه‌ی كۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا
به‌غدا
ئه‌حمه‌د جبوری
ته‌له‌فۆن : 1470 -1543 /9493 -1541- 00964
مۆبایل: 5840 -1543- 00964
فاكس: 5840 -1543- 00964
ئیمه‌یڵ:sprach-2@bagd.auswaertiges-amt.de
sprach-2@bagd.diplo.de
بۆ زانیاری زیاتر كرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بكه:
http://www.daad.de/stipendien/en/index.en.html?land=88
زه‌ماله‌ی دامه‌زراوه‌ی كه‌ریم ره‌زا سه‌عید
دامه‌زراوه‌ی كه‌ریم ره‌زا سه‌عید چه‌ند زه‌ماله‌یه‌كی به‌شه‌كی، له هه‌ندێك بواری كه‌می تایبه‌تیشدا ته‌واوه‌تی، ساڵانه دابین ده‌كات تاوه‌كو ده‌رچوان بتوانن خوێندنی باڵا ته‌واوبکه‌ن، و له هه‌ندێك بواریشدا توێژینه‌وه بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌سته به بواری شاره‌زاییان و کارامه‌ییان تێیدا هه‌یه، خوێندنه‌كه له زانكۆ و په‌یمانگاكانی مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا) ده‌بێت.
زه‌ماله‌كه بۆ هاوڵاتیانی عێراق و ئه‌رده‌ن و لوبنان و فه‌له‌ستین و سوریایه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی که دانیشوی وڵاتی عه‌ره‌بین، كه هیچ جۆرێك نشینگه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیا نه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ساڵ ئه‌زمونی كاركردنی هه‌بێت.
دامه‌زراوه‌ی كه‌ریم ره‌زا سه‌عید هه‌روه‌ها ده‌توانێت هه‌ندێك له بودجه‌ی تێچوونی ته‌واوه‌تی یان به‌شێك یاخود ته‌واوكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هه‌یه و هه‌ندێكی لێكهمه، زه‌ماله بۆ خوێندنی ماسته‌ر دابین بكات.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی فۆرم و زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.education.soton.ac.uk
پرۆژه‌ی خوێندكاری عێراقی
پرۆژه‌ی خوێندكاری عێراقی مه‌به‌ست لێی ڕه‌خساندنی هه‌له بۆ خوێندكاره عێراقییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخوێنن به‌خۆڕایی. ئه‌م رێكخراوه له‌سه‌ر شێوه‌ی پرۆژه‌ی خوێندكارانی بۆسنیا (BSP) داڕێژراوه كه سه‌ركه‌وتوو بوو له ناردنی 150 خوێندكاری بۆسنی بۆ خوێندن له كولێژ و زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی پێشنیاریکراو بۆ خۆشبوون له فه‌رمانه‌ی خوێندن.
بۆ زانیاری زیاتر تكایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
http://www.iraqistudentproject.org
به‌رنامه‌ی متمانه‌ی ئێم بی ئای (MBI)
دامه‌زراوه‌ی ئێم بی ئای ئه‌لجابر پشتیوانی ئه پرۆژانه ده‌كات كه برهودهدهن به باشتر تێگه‌یشتن له‌نێوان گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به گشتی، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتی تردا. به‌رنامه‌ی زه‌ماله‌یه‌كی درێژخایه‌ن پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌سته‌یه‌كیش له ده‌رچوان ده‌گرێته‌وه كه له عێراقه‌وه درێژده‌بێته‌وه تا وڵاتی مه‌غریب.
بۆ زانیاری زیاتر تكایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
www.mbifoundation.com
خه‌ڵاتی دۆرسی هۆجكینس بۆ دكتۆرا به‌رنامه‌یه‌كه که مه‌مله‌كه‌ته یه‌كگرتووه‌كان (به‌ریتانیا) سه‌ریهه‌ڵداوه و پلانێکه بۆ هێنانی خوێنداكارانی لێهاتوو له هیندستان و چین و هۆنگ كۆنگ و ئه‌فه‌ریقای باشوور و به‌رازیل و روسیا و وڵاته تازه پێگهیشتوهكانهوه به‌مه‌به‌ستی خوێندنی دكتۆرا له باشترین دامه‌زراوه‌كانی توێژینه‌وه له مه‌مله‌كه‌تی یه‌كگرتوو (به‌ریتانیا).
بۆ زانیاری زیاتر تكایه کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
www.rcuk.ac.uk/hodgkin






