زانیاری بده ده‌رباره‌ی تیرۆرستان و وڵات و خێزانه‌که‌ت بپارێزه
هه‌موومان ده‌زانین که تیرۆرستان هیچیان ناوێت بۆ عێراق و عێراقیه‌کان جگه له وێرانی، ئه‌وان ته‌نها مردیان مه‌به‌سته بۆ میلله‌ته‌که‌ت و منداڵه‌کانت و هاوڕێ و دراوسێ و خۆشه‌ویسته‌کانت.
تکایه په‌یوه‌ندى بکه به ژماره ته‌له‌فۆنى 130 له هه‌ر ته‌له‌فۆنێکه‌وه له ناوى شارى به‌غدا، و ژماره
01-130 ئه‌گه‌ر له ته‌له‌فۆنێکى ده‌ره‌وه‌ى شارى به‌غداوه په‌یوه‌ندیت کرد. ئه‌و زانیارییانه‌ى که ده‌یانگه‌یه‌نیت زۆر به نهێنى ده‌مێننه‌وه له پێناوى پاراستنى سه‌لامه‌تیت و نهێنییه‌کانتدا.
ڕۆژێك ببه‌خشه به عێراق.. به‌ڵکو ته‌نها چرکه‌یه‌ك.. بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌لامه‌ت بێت له تێرۆر.. زانیاری بده ده‌رباره‌ی تیرۆرستان به‌ر له به‌سه‌رچوونی کات!
سه‌رنجی خوێنه‌ران
خوای مه‌زن عێراق و عێراقییه‌کان بپارێزێت چونکه ئێمه له‌گه‌ڵ خواین و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پاکی ئه‌وین و باوه‌ڕمان به ویلایه‌تی میری باوه‌ڕداران عه‌لی بن ئه‌بی تاڵیب هه‌یه (سڵاوی خوای لێبێت).
ئه‌وه‌تا قاعیده کافره تاوانکاره‌کان و ئه‌وه‌تا ئێستا له قاعیده ڕزگارمان بووه و نۆره‌ی سوپای مه‌هدییه! هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه.
نه‌فره‌تی خوا له هه‌موو تاوانکارێکی وه‌کو سه‌دام و نۆکه‌رانی سه‌دام، چونکه سه‌دام چووه ناو ئاگری دۆزه‌خ.
ده‌مه‌وێت سوپاسی برای به‌ڕێز هایل بکه‌م که وه‌ڵامی سه‌رنجی به‌رواری 9\11ی داوه‌ته‌وه و من هاوڕاتم که هیچ برایه‌کی عه‌ره‌ب نیه که خوێنی عه‌ره‌بی به گیانیدا بچێت و بتوانێت سووکایه‌تی به عێراقییه‌کان بکات و دڵگران نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی که دوچاریان بووه و هه‌موو ڕۆژێك دوچاریان ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌وه‌ی له مرۆڤایه‌تییه‌وه دوور بێت نه‌ك هه‌ر له ئیسلامه‌وه نزیك نیه به‌ڵکو له هیچ ئایینێکی مرۆڤایه‌تییه‌وه نزیك نیه، چونکه ئایین، لێره‌دا مه‌به‌ستم خوایه، که مرۆڤ به چاکی په‌روه‌رده ده‌کات و بیر و بۆچوونی چاکه ده‌خاته ناو مێشکییه‌وه و بنه‌ماکانی بریتین له میهره‌بانی و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر برای مرۆڤی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تووندوتیژییه‌ك. سوپاسی برای به‌ڕێز نادر ده‌که‌م که له سه‌رنجه‌کانی به‌رواری 9\11دا بیروڕای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ گه‌لی عێراق.
خودایه تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكه، به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ته‌وه محه‌مه‌د، درودی خودای لێبێت، پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمویه‌تی " إياكم والصلاة البتوره".
له‌عنه‌تی خوا له تاوانكاران و پیاوكوژانی شوێنكه‌وتوانی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ.
خوا میلله‌تێك ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ خۆیان نه‌گۆڕێن، هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه.
خوا بۆ خۆی ده‌زانێت.
سڵاوتان لێبێت، تاوانکاری زۆر خه‌ته‌رناکتر له ئه‌وانه هه‌یه و به ئومێدی خوا ئاشکرا ده‌بن.
خوایه عێراق و جیهانی ئیسلامی بپارێزه، ئێمه نه‌وه‌ی موسته‌فایان چاکترین نه‌ته‌وه، جنێودان به موسوڵمان و شه‌ڕکردن له دژی کوفره. ده‌با تیره‌کانمان ڕوو بکه‌ینه ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تیی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و باوه‌ڕدارانی ئه‌ویان کردووه و وازیان له ڕاستیی باوه‌ڕهێنان هێناوه. هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه و قسه‌تان له نێوان یه‌کتردا چاکتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنی خوا پێمانخۆش نه‌بێت و، سوپاس بۆ خوای هه‌ردوو جیهان و سڵاو و درود له شه‌رافه‌تمه‌ندترین مرۆڤ و لایه‌نگرانی پاکی و هاوکارانی دڵسۆزی.
سلاوتان لێبێت، ئه‌و داواکراوانه زۆردارییان له عێراق کردووه و تاوانکارن و خراپه‌کارییان له‌سه‌ر زه‌وی کردووه و چاکترین لاوانی عێراقیان سه‌ربڕیووه و، ئه‌وه‌ی کوڕی دایك و باوکی خۆیه‌تی ده‌با خه‌به‌ر له ئه‌و تاوانکارانه بدات و له ژیاندا سزا و پاداشت هه‌یه و خوا بۆ خۆی ئه‌وه ده‌زانێت. هه‌ربژی عێراق و میهره‌بانیی خوا له شه‌هیدانی عێراق.
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، 'خوا میلله‌تێك ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆیان نه‌گۆڕن' خوا ڕاستی گووتوه.
هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه و هیچ هێزێك له خوا گه‌وره‌تر نیه.
ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رنجه بده‌مه‌وه که له به‌رواری 23\10 به ناونیشانی "ئاشتی نابینن" و تێیدا داوا له خوا ده‌کات که هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییه به‌سه‌ر عێراق و عێراقییه‌کاندا ببارێنێت، ئاخر ئه‌م هه‌موو ڕك و کینه‌یه بۆچی؟ خۆ ئێمه کافر و خۆفرۆش نین به ئه‌و شێوه‌یه‌ی تۆ پێناسه‌مان ده‌که‌یت و تۆ کێیت تا حوکم به‌سه‌ر ئێمه‌دا بده‌یت؟ هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌کات به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که مێشکت پڕه له چه‌ند بیری چه‌واشه و هه‌ڵه ده‌رباره‌ی ئه‌و خوایه‌ی داوای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی لێده‌که‌یت و ئه‌و خوایه بێبه‌شه له هه‌موو ئه‌و جۆره خراپه‌کاریی و نه‌هامه‌تییه. تۆ له خوا ده‌پاڕێیته‌وه و داوای خراپه بۆ عێراقییه‌کان ده‌که‌یت، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌وان که‌سانی چاکن و مێژوو که‌سی وه‌کو ئه‌وانی له چاکه‌دا نه‌بینیوه و که‌سانی خۆڕاگرن به ده‌ست ئێش و ژان و ئازار و زۆرداریی هه‌موولایه‌ك. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که خوا تۆ و که‌سانی وێنه‌ی تۆ بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و مێشك و دڵتان ڕۆشن بکاته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی چاکه و جوانی ببینن.
که‌سی زیره‌ك یه‌ك ئیشاره‌تی به‌سه، ئێمه عێراق و خه‌ڵکی ماڵی پێغه‌مبه‌رانمان خۆش ده‌وێت و ئه‌وه بیری ئێمه‌یه و شانازیی به باوه‌ڕمانه‌وه ده‌که‌ین. به‌ڵام عێراق که باوکی شارستانییه‌کانه وه‌کو شێر وه‌هایه، شێر ئه‌گه‌ر زامداریش ببێت هه‌ر به شێری ده‌مێنێته‌وه و عێراقیش هه‌ر به سه‌ربه‌رزیی و نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه. خوایه عێراق و گه‌له چاکه دڵسۆزه شه‌ریفه‌کانی بپارێزه، نموونه‌یان ئه‌بو ئیسرا (مامۆستا نوری مالیکی) و شێخ عه‌بدولحه‌مید موهاجیر و هه‌موو که‌سانی چاکی سوننه و کورد و شیعه و کریستیانه‌کان و هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراقی خۆشه‌ویست. حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به‌وه بکه‌م که عێراق تێرۆر و نه‌هامه‌تیی به زه‌بری شان و بازووی ڕۆڵه دلێره‌کانی بنبڕ کردووه و به ئومێدی خوا ئاینده‌یه‌کی چاك به‌ڕێوه‌یه.
سڵاوتان لێبێت، له وه‌ڵامی خوشکه ئیماندا له‌به‌رواری 3\11\2008، هه‌ر که‌سێك خوێنی عه‌ره‌بیی تێدابێت کاتێك که ده‌بینێت وڵاتی عێراقی برا خوێنی لێده‌تکێت ناتوانێت خۆی ڕابگرێت و دڵته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت و، ئه‌وانه‌ی که جنێو ده‌ده‌ن و سووکایه‌تی ده‌که‌ن په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نیه.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه په‌سه‌ند ناکه‌ین که توشی برا و خوشکه‌کانمان ده‌بێت له عێراقی برادا، هیوادارین که لێڵایی بڕه‌وێته‌وه و عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی پێشووی و برایه‌تی و ئاسایش بۆ ئه‌م وڵاته باشه بگه‌ڕێته‌وه. برای سودانیتان.
خودا له‌عنه‌ت له به‌عسی و وه‌هابیه‌کان بکات، له‌عنه‌ت له ئالی یه‌زید و ئالی مه‌جید بکات، له‌عنه‌ت له ئال ئومیه و ئال یه‌زید و ئال مه‌جید و ئال مه‌عاویه و وه‌هابیی حیز بکات، خودا عێراق عێراقیه‌کان سه‌ربخه‌یت و کافر و کافره‌کانیش ژێربخه‌یت.
پشت وپه‌نامان به‌خوا خودایه عێراق و عێراقیه‌كان سه‌ربخه‌یت و ئیمانیان به‌هێز بكه‌یت. خۆدایه تۆ له حه‌قی هه‌موو زاڵم و زۆردارێك دێیت.
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، پێم خۆش بوو وه‌ڵامی ئه‌و فه‌وزی ناوه بده‌مه‌وه كه خه‌ڵكی سعودیه‌یه و پیی ده‌ڵێم ئێمه جنێومان نه‌داوه به كوه‌یت كاتێك كه شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد به‌ڵام ده‌بێت بزانیت كه هۆكاره‌كانی جه‌نگ چی بوون پێش ئه‌وه‌ی حوكم به‌یت به‌سه‌ر عێراقیه‌كاندا ئێستا تۆ ده‌ڵێیت بیچێژن ئه‌وه‌ی كه كردتتان هه‌تو كه‌وتن و سه‌رگه‌ردان بوون مانای ئه‌وه‌یه ئیوه‌ی عه‌ره‌ب له پشت هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ن كه له عێراق روو ده‌دات و به‌ناو جیهاده‌كشت ده‌مامكێكه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له عێراقیه‌كان به‌ڵام هه‌رچی شوینتان كه‌وتوه سه‌رلێشێواو و نه‌زانه و ئێمه‌ش به پشتیوانی خوا به پۆلیس و سوپا ئه‌وانه‌ی كه ماون ریشه‌كێشیان ده‌كه‌ین.و پێمان بڵێ ئه‌ی؟ كێ دۆسته و كێ دوژمنه له‌م جه‌نگه‌دا. پێشت ده‌ڵێم كاتێك ده‌گه‌ڕێن به‌دوای ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌كه‌ن كه وڵاته‌كه‌ی خۆتان رزگار بكه‌ن له ده‌ستی حكومه‌ته‌كانتان كه نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو پشتیوانی ئیسرائیلیشن. داوای لیبوردن ده‌كه‌م به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد خه‌تاباره.
خوا بۆ خۆی ده‌زانێت ئایا ئه‌وانه باشن و نیازیان پاکه یان نا.
خوا هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له ده‌ستی تاوانکاران و تێرۆریستان و خۆفرۆشان بپارێزێت و عێراقمان به سه‌لامه‌تی و به شکۆمه‌ندیی گه‌ل و خه‌ڵکه جوامێره‌که‌ی بۆ بگێڕێته‌وه. چونکه ئێمه به درێژایی چه‌ندین ساڵ گه‌لێکی زوڵملێکراو بووین و شایه‌نی هه‌موو باشه‌یه‌کین. میلله‌ت و خه‌ڵکی ئێمه شه‌ریفتر و نه‌جیبتر و چاکترن له هه‌موو گه‌لانی دونیا. خوا تۆڵه‌ی ئێمه بکاته‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ویستویانه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م وڵاته وێران بکه‌ن. به ئومێدی خوا هه‌ڵده‌ستینه‌وه سه‌ر پێ و به ئومێدی خوا به ڕووی هه‌موو جیهاندا ڕاده‌وه‌ستین. سڵاوم بۆ هه‌موو عێراقییه‌کی شه‌ریف که عێراقی خۆش ده‌وێت.
ده‌مه‌وێت دڵنیایی له مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگ بکه‌م: کێ ده‌ستی به ته‌قینه‌وه‌کان کرد؟ به بۆچوونی من ئه‌وه هه‌ندێك له ئه‌وانه بوون که ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستچوو و نایانه‌وێت یان ده‌ترسن که که‌سانی تر بگه‌نه سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵات، یه‌که‌م چونکه ئاسان نه‌بوو بۆ ئه‌وان که شتی وه‌ها پێشبینی بکه‌ن و دووه‌م به هۆی زوڵم و زۆرداریی زۆریانه‌وه، مه‌گه‌ر من هه‌ڵه‌م؟ ئه‌وانه بوون که ده‌ستیان پێ‌کرد و ئه‌وانه بوون که یارمه‌تیی ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌دا که له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی له برا عێراقییه‌کانیان بده‌ن. هیوادارم ئه‌وانه‌ی که داکۆکی له عیزه‌ت و دوری و لایه‌نگرانی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یان بێته‌وه یاد که ئه‌وانه کێ بوون و ڕۆڵی ئه‌وان چی بووه له گه‌یاندنی عێراق بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا. هیوادارم که خوا عێراق و گه‌له مه‌زنه‌که‌ی سه‌رفراز بکات و به ئومێدی خوا ده‌تابینم که ده‌گه‌نه ترۆپکی ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتوو.
هه‌ورێکی ڕه‌شه و ده‌ڕوات و به‌خوا عێراق و ئه‌وانه‌ی که عێراقیان خۆش ده‌وێت ڕزگاریان ده‌بێت و، مردن بۆ به‌عسییه‌کان و تایه‌فه‌چییه نامه‌رده‌کان.
خوایه عێراق به شیعه و سوننه و کورده‌وه بپارێزه و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پۆلیس و سوپای عێراقی بپارێزه و سه‌رفرازیان بکه.
خۆزگه دۆعامان بۆ عێراق و عێراقییه‌کان ده‌کرد که خوای مه‌زن پێیان له ئه‌م وڵاته مه‌زنه‌دا تووند و جێگیر بکات و خوا له تۆ خۆشبێت ئه‌ی خۆشه‌ویستی میسرییه‌کان.
هه‌ربژی عێراقی نوێ، عێراقی دیموکراسیی سه‌ربه‌خۆ و به‌تاڵ له تاوان و تاوانکاران.
هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه، خوایه گه‌لی عێراق سه‌رفراز بکه چونکه ئه‌وان برا و خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن.
بێگومان خوێندنه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینیه نووسراوه‌کان جۆری بیرکردنه‌وه‌ی عێراقییه‌کان و عه‌ره‌ب نیشان ده‌ده‌ن و، حه‌ز ده‌که‌م وه‌ڵامی برای سعودی فه‌وزی بده‌مه‌وه که له به‌رواری 26-10 نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی تووشمان بووه ئه‌نجامی کاره‌کانی خۆمانه، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که ساڵی 1991 له ده‌وڵه‌تی کوه‌یتی برادا ڕوویدا. ده‌مه‌وێت پێی بڵێم که من ئافره‌تێکی عێراقیم و ئێمه‌ی عێراقی هه‌موومان سه‌دام نین. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانمان جگه له جه‌نگ و خوێنڕشتن هیچ شتێکی تر نازانن به‌ڵام تاوانی ئێمه چی‌یه؟ ئێمه یه‌که‌مین قوربانیی ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ین و ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له ده‌وڵه‌تی کوه‌یتی برا بکه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌و کارانه. ده‌زانم که ئه‌وه سوودی نیه بۆ دایکێك که ڕۆڵه‌که‌ی تیاچووه به‌ڵام باوه‌ڕم ئه‌وه‌یه که خوا دادپه‌روه‌ره و پاداشتی هه‌موو که‌سێك ده‌داته‌وه، چونکه ئێمه هه‌موو ڕۆڵه‌ی ئه‌وین و ئێمه‌ی له یاد ناچێت. عێراقییه‌کان ماوه‌یه‌کی ئێجگار زۆره که تامی ئاسایش و ئاسووده‌ییان نه‌چێشتووه و شایه‌نی ئه‌وه نین که له لایه‌ن برا عه‌ره‌به‌کانه‌وه جنێویان پێبدرێت و سووکایه‌تیان پێبکرێت، چونکه چه‌ندین که‌سی بێده‌سه‌ڵاتمان تێدایه. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که خوا لێتانخۆشبێت و ئێمه و ئێوه بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، ئامین.
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان، نه‌فره‌تی خوا له هه‌موو سوننی و شیعه و به‌عسییه‌ك یان هه‌رکه‌سێکی تر که تۆوی ناکۆکی ده‌چێنێت و هانی عێراقییه‌کان له‌سه‌ر کوشتن ده‌دات. من ده‌ڵێم سه‌دام مرد و داگیرکه‌ر هه‌ر ده‌چێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه که ئاره‌ق و خوێنی عێراقی له هه‌موو تووندڕه‌وێك شه‌ریفتره.
سڵاوتان لیبێت، داوا له هه‌موو موسوڵمانێکی جوامێر ده‌که‌م که نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی فه‌رامۆش بکات و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له یاد بێت که خه‌ڵکی عێراق برای ئێمه‌ن و سزای خه‌ڵکی عێراق نه‌درێت به هۆی هه‌ڵه‌ی فه‌رمانڕه‌واکانیه‌وه، خوایه برا عێراقییه‌کانمان له ده‌ست نه‌هامه‌تی ڕزگار بکه.
خوایه درودی خۆت به‌سه‌ر موحه‌مه‌د و نه‌وه‌ی موحه‌مه‌د ببارێنه و نه‌هامه‌تیی نه‌وه‌ی موحه‌مه‌د زوو کۆتایی پێبهێنه و نه‌فره‌ت بکه له دوژمنانی نه‌وه‌ی موحه‌مه‌د و عه‌لی و فاتیمه و حه‌سه‌ن و حسێن، ئامین ئه‌ی خوا هه‌ردوو جیهان، که هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له ده‌سه‌ڵاتی خوای مه‌زن گه‌وره‌تر نیه.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بانه‌وه: عێراق بۆ عێراقیه‌کانه نه‌ك بۆ ئێرانیه‌کان، فارسه سوکه‌کان هۆکاری ئه‌و وێرانی و تێکدانه‌ن که له عێراق رویداوه، به‌و خودایه که ئه‌مڕۆ من ئێرانیه‌کان ده‌بینم له عێراقدا که ئه‌وان خاوه‌نی وڵاتن چونکه حکومه‌ت به‌کرێگیراوی ئێرانه و له هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کاندا ده‌یانبینم وه‌ك مێش وان، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاته له وڵات‌دا و ئه‌وان فه‌رمان ده‌رده‌که‌ن و ده‌کوژن و خه‌ڵک ئاواره ده‌که‌ن، بۆ نمونه هه‌ر فڕۆکه‌وانێک بۆردومانی ئێرانی کردبێت کوژراوه، به‌ڵگه‌ش زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێم، (ئێمه ئه‌ی گه‌لی عێراقی مه‌زن له‌سه‌رمانه که عێراق له ئێرانیه‌کان و به‌کرێگیراوه‌کانی رزگاربکه‌ین و وسڵاو و ره‌حه‌تی خوداتان لێبێت.)
خودایه هێرش بکه‌یته سه‌ریان و تۆڵه‌یان لێبکه‌یته‌وه و ماڵیان وێران بکه‌یت وه‌ک چۆن عاله‌میان ئاواره‌کرد. سڵاوم بۆ هه‌موو لایه‌ک.
خودایه عێراق و عێراقیه‌کان سه‌ربخه‌یت و ریزیان یه‌کبه‌خه‌یت له‌ژێر ئاڵای خوادی گه‌وره‌دا.
خوا یارمه‌تیی عێراق بدات و هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه.
خوایه عێراق و گه‌لی عێراق سه‌رفراز بکه و، خوایه نه‌فره‌ت بکه له ئه‌وانه‌ی که ئازاری عێراق و عێراقییه‌کان ده‌ده‌ن.
خوایه عێراق له ده‌ستی وڵاتانی دراوسێ بپارێزه و هه‌موو عێراقییه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ند بپارێزه.
خه‌فه‌ت بۆ غه‌دری ڕۆژگار مه‌خۆ که سه‌گ له‌سه‌ر لاشه‌ی شێر سه‌ما ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی که ئێستا له وێنه‌کاندا بوون به تاوانکار، خودی حکومه‌ت بواری پێدان که خه‌ڵك بکوژن و خێزانه‌کان ته‌فروتونا بکه‌ن و منداڵان هه‌تیو بکه‌ن و، کاتێك که ده‌چیت سکاڵایه‌ك تۆمار بکه‌یت ئه‌وان سکاڵاکه له دژی که‌سێکی نه‌ناسراو تۆمار ده‌که‌ن، به‌خوا ئه‌وان خه‌ڵکیان ده‌کوشت و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی پۆلیس له لایه‌ناوه بۆ پاراستنیان ڕاده‌وه‌ستا.
سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لیبێت، زۆربه‌ی سه‌رنجه‌کانم خویندۆته‌وه که ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته نووسراون و نکۆڵی له‌وه ناکه‌م که هه‌ندێکیان زۆر به ڕێز و ئه‌ده‌به‌وه شتیان نووسیوه، به‌ڵام به داخه‌وه زۆربه‌ی سه‌رنجه‌کان قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق و هیچوپووچه و، به‌ڵگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی که‌سه ته‌کفیرییه‌کانه له تووندڕه‌وه‌کانی هه‌ردوولا، سوننه و شیعه و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به خوا و ئایینه‌وه نیه. ئێمه ئه‌وه‌ڵ و ئه‌خیر عێراقین و نه‌فره‌تی خوا له هه‌رکه‌سێك که به درێژایی چه‌ندین ساڵه ئازاری عێراقییه‌کانی داوه یان ئازاریان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له کاتی که‌وتنی دیکتاتۆره‌وه هه‌تا ئێستا تووشی عێراقی سته‌مدیده بووه هه‌رگیز پێشتر شتی وه‌های به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك بزانن و دان به ئه‌وه‌دا بنێن که سه‌دام خراپه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ی کردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له پاش ئه‌و هاتوونه‌ته سه‌ر کورسیی حوکمڕانی، هه‌ر له بچووکترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه هه‌تا سه‌رۆك فه‌رمانگه‌ی هه‌ر کام له ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و هه‌تا ئه‌و سه‌رۆکانه‌ی که پاش که‌وتنی به‌غدا و هه‌تا ئێستا حوکمڕانییان گرتۆته ده‌ست، یه‌ك که‌سیانم به‌دی نه‌کردووه که له سه‌دام شه‌ریفتر بێت. سه‌دام یه‌ك زۆردار بوو، به‌ڵام ئێستا عێراق به ده‌ست چه‌ندین که‌سانی زۆرداره‌وه‌یه، که ده‌رگایان بۆ هه‌موو پیاوکوژانی دونیا خستۆته سه‌رپشت بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو عێراقه‌وه و بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه سه‌یره‌کانیان و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن، هه‌ر له کوشتن و تێرۆر و تاڵانی و دزیی و ... هتد له ئه‌و تاوانکارییه دڕندانه‌ی که مرۆڤایه‌تی ده‌رهه‌قیان ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی لێده‌تکێت. هه‌روه‌ها ده‌ست خراوه‌ته ناو کاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه له لایه‌ن فارسه ناڕه‌سه‌نه‌کان و وه‌هابییه‌کان و هه‌ر که‌سێکی تری هه‌موو سوچێکی ئه‌م دونیایه که ته‌ماعی هه‌بێت یان داخ و کینه‌ی له دڵدا بێت و، ئای که به هۆی سه‌دام و سیاسه‌ته ناله‌بار و چه‌وته‌کانیه‌وه عێراق دوژمنی زۆری هه‌یه. ئه‌وه‌ی که ئێجگار دڵته‌نگی کردم ئه‌و سه‌رنجه‌یه که ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌که نووسراوه و به ناوی 'هه‌رگیز ئاشتی نابینن' و ئه‌و قسانه‌ی نووسیویه‌تی هه‌ستی هه‌موو عێراقییه‌ك بریندار ده‌کات. به‌ڵام به ئاشکرا دیاره که ئه‌و یه‌کێکه له دوژمنانی عێراق و زیاتر پێده‌چێت که خه‌ڵکی یه‌کێك له وڵاتانی هاوسێ بێت که پێشتر به بێ هیچ هۆیه‌ك جه‌نگمان له دژیان کردووه. ئه‌وه‌ی خه‌مباری کردم ئه‌وه‌یه که هیچ عێراقییه‌کی جوامێر و خاوه‌ن شه‌هامه‌تی عێراقیانه وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه کوان ڕۆڵه دلێره‌کانی عێراق و بۆ کوێ چوون؟ به‌ڵام ده‌مه‌وێت به خاوه‌نی سه‌رنجی 'هه‌رگیز ئاشتی نابینن' بڵێم که نه‌فره‌تی خوات لێبێت و له خوای مه‌زن داواکارم که نه‌هێڵێت بۆنی به‌هه‌شت بکه‌یت و، خوا چۆن ئێمه‌ی گیرۆده کردووه تۆش هه‌روه‌ها گیرۆرده بکات. کێ گووتویه‌تی خه‌ڵکی عێراق خه‌ڵکی دووڕوویی و ئاژاوه‌ن؟ ئه‌وه بزانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوویداوه ئه‌نجامی دووڕوویی بێت، ئه‌وا چونکه بارودۆخه‌که ناچاری کردووین که تێکه‌ڵاو و ئاشنای خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه جیاوازه‌کان ببین که خه‌ڵکی یه‌کێك له ئه‌و وڵاتانه‌مان نه‌بینی که دووڕوو نه‌بن، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت یه‌ك که‌سمان به‌دی نه‌کرد که دڵی وه‌کو ڕۆڵه‌کانی عێراق پاك و بێگه‌رد بێت. به هه‌رحاڵ ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌م به خۆتاندا بچنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه هۆش و بیرتان و، ده‌با هه‌موو یه‌کده‌ست و یه‌کڕیزبین و ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسێنین بۆ که‌سانی وه‌کو ئه‌و ناڕه‌سه‌نه نامه‌رده که ته‌نانه‌ت غیره‌تی ئه‌وه‌شی نه‌بووه که ناوی خۆی بنووسێت یان خه‌ڵکی چ وڵاتێکه، چونکه که‌سێکی بۆگه‌ن و هیچوپووچه و، خوا ڕێنیشانده‌ره. خوایه زامی عێراقی خۆشه‌ویست ساڕ‌ێژ بکه و یه‌کڕیزیان بکه و قسه‌ی ڕۆڵه‌کانی یه‌کبخه و په‌یڤی هه‌ق به‌رز ڕابگره و، زه‌وی تاریك بکه به ڕووی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که خراپه‌یان بۆ عێراق ده‌وێت و، خوایه به‌سه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا سه‌رمانبخه و، شایه‌تومان ده‌هێنم که هیچ خوایه‌ك جگه له ئه‌ڵا نیه و محه‌مه‌د درودی خوای لیبێت پێغه‌مبه‌ری خوایه و، سڵاو و میهره‌بانی خواتان لیبێت.
پرسیار له هه‌موو عێراقییه‌کی ڕه‌سه‌ن ده‌که‌م ئه‌و کاته‌ی بێته‌وه یاد که عێراق یه‌کێك عێراق بوو، نه سوننی و نه شیعه و نه کریستیان و نه کورد هه‌بوو، هه‌موو ناومان له سه‌ربازیی و له ئیشدا هه‌ر عێراقی بوو، به مێشکێکی سافه‌وه بیر بکه‌ینه‌وه و بزانین کی بووه که هه‌وڵی تێکدانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی داوه و کێیه که سوود له خوێنڕشتنی عێراقییه‌کان ده‌بینێت و، له یادتان بێت که هه‌تا مردن ئێوه عێراقین و یه‌ك میلله‌تن.
تێرۆری فیکری له نێوان پیاوکوژان و شیعه‌کاندا نه‌شونمای کردووه و ئه‌وان داهێنه‌رن له‌و بواره‌دا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگیان له یاد چووه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نێو ئێمه‌دا خوێنیان ده‌ڕژێت که‌سانی عێراقیی ڕه‌سه‌نن. زۆر سوپاستان ده‌که‌م ئه‌ی شیعه‌کان و بۆ ئه‌و ڕوونکردنه‌وانه‌ی ئێوه بۆ ئێمه‌تان کرد ده‌رباره‌ی خه‌ڵکی عێراقیی جوامێر و پاڵه‌وان خوا بیانپارێزێت و هه‌تا ڕۆژی کۆتایی بیانخاته ژێر میهره‌بانیی خۆی.
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان و به کوشتن وه‌ڵامی بکوژ بده‌ره‌وه، خوا ڕاستی گووتوه. ئه‌وان له ئایین نه‌گه‌شتوون و ئه‌وان له‌به‌ر خاتری مه‌زهه‌ب داکۆکی‌یان نه‌کردووه به‌ڵکو له‌به‌ر خاتری دۆلاری فارسی داکۆکی‌یان کردووه. ئه‌وان هه‌ر سوننه‌یان نه‌کوشتوه به‌ڵکو ئه‌و شیعانه‌شیان کوشتوه که به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و داوای برایه‌تی و هاوسۆزیی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه. پێویسته برایانی سوننه بزانن که بنچینه‌ی ئاژاوه‌که بریتیه له چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی حیسابکراو له‌سه‌ر شیعه وه‌کو عه‌زوز و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی حیسابکراو له‌سه‌ر سوننه وه‌کو دلێمی و، ئه‌وان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و له ترسی ئه‌مه‌ریکا له کاتی سه‌ردانی مێژووی سه‌رۆکی ئێران بۆ سوریا یه‌ك دروشمیان به‌رز کرده‌وه، یه‌کێك به‌رزی ده‌کرده‌وه و ئه‌وی تر که‌پسی ده‌کرد! که‌سانی ئاقڵ له ئه‌وه تێده‌گه‌ن و به ئه‌و ناڕه‌سه‌نانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن که خوێنی برای موسوڵمانی بڕژێت، جا هه‌ر که‌سێك بێت.
بۆچی ئێستا بۆ عێراق ده‌گرین و بۆچی ئه‌ی خه‌ڵکی عێراق بۆ کوه‌یت نه‌گریان ئه‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یتان ئاواره کرد و منداڵه‌کانتان هه‌تیو کرد و وڵاته‌که‌تان وێران کرد و جه‌رگی دایکانتان بۆ ڕۆڵه‌کانیان سووتاند؟ ده ئه‌مڕۆ ئێوه‌ش هه‌مان ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی کوه‌یت بچێژن و ئاواره‌یی بچێژن و هه‌تیوبار ببن هه‌روه‌کو چۆن دایکانی کوه‌یتیتان هه‌تیوبار کرد و وه‌کو جوله‌که ئازاری کوه‌یتتان دا. ئێوه‌ن هۆکاری هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ دورگه‌ی عه‌ره‌بی. به‌ڵام به هه‌رحاڵ ئێستاکه په‌شیمانی سوودی نیه. بۆ زانیاریتان من سعودیم و هه‌ق قسه ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ئێوه به کوه‌یتتان کرد که‌م نه‌بوو، هانا بۆ خوا ده‌به‌م که تۆڵه‌تان لێبکاته‌وه ئه‌ی خه‌ڵکی عێراق ئه‌ی خه‌ڵکی کوفر و دووڕوویی که ئه‌وه قسه‌یه‌کی حه‌جاج بن یوسفه به‌ر له سه‌دام، ئێستا سه‌رانێك ده‌بینم که کاتی لێکردنه‌وه‌یانه ئه‌ی خه‌ڵکی عێراق ئه‌ی خه‌ڵکی کوفر و دووڕوویی. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م قسه‌یه له دژی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان نیه، به‌ڵکو دووڕووه‌کانیان که عێراقیان فرۆشت و بوونه هۆی ماڵوێرانیی کوه‌یت. هانا بۆ خوا ده‌به‌م که تۆڵه له هه‌موو زۆردارێك بکاته‌وه.
پشت و په‌نامان به خوا.
عێراق رۆی و پشت و په‌نامان به خوا.
خودا سه‌رتانخات ئه‌ی شیعه‌ی ئه‌میری موسوڵمانان عه‌لی کوڕی ئه‌بی تاڵیب، سڵاوی خوای لێبێت، به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێكدا که دوژمنایه‌تیتان ده‌کات و عێراقی سه‌ربه‌رز سه‌ربخات به‌هۆی گه‌له رێزداره‌که‌یه‌وه و سڵاوم بۆ خه‌ڵکی عێراقی لاواز له‌لای به‌شه‌ر و له‌لای خوا و مافه مرۆییه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه... براتان له ده‌وڵه‌تی کوه‌یتی ئازاد و سه‌ربه‌رزه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه ئینشائه‌ڵا.
خودایه تۆڵه له هه‌موو زاڵمێك بکه‌یته‌وه.
خودا یارمه‌تی هه‌موو عێراقیه‌کان بدات بۆ رزگاربوون له داگیرکاری بیانی و فارسی، بڵێن ئامین.
یه‌که‌م عێراقیم و دووه‌م شیعه‌م و سێیه‌م خه‌ڵکی سه‌وره‌م، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه که من رقم له توندوتیژیه به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه، جا هه‌ر چیه‌ك بێت و له هه‌رلایه‌نه‌ێکه‌وه بێت، ئایا شیعه بێت یاخود سوننه، با هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وین که رێگه به‌که‌س نه‌ده‌ین که کاری تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر بکات، من که‌سێکی حه‌ماڵ ده‌ناسم که له ناوچه‌ی جه‌میله کار ده‌کات و ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی ئه‌سڵیخ بۆ داگرتنی باری سه‌یاره‌یه‌ك و له ئه‌نجامدا رۆحیان داگرت، به‌راستی گوناهه و لۆمه‌ی ئه‌و لایه‌نه دیاریکراوه ده‌که‌م که ئه‌م کاره‌ی کردووه هه‌روا ده‌مینینه‌وه ئه‌وانه‌ی که ئه‌م نمونانه‌یان له‌لایه.
خودا عێراق و هه‌موو عێراقیه‌کان بپارێزێت به عه‌ره‌ب و کورد و شیعه و سوننه‌وه، به‌ڵام خودا رزگارمانکات له سعودیه و ئێران ئه‌وا ئه‌م وڵاته ده‌حه‌وێته‌وه.
من عێراقیم و له عه‌مان داده‌نیشم و هیوادارم که کارێکم ده‌ستکه‌وێت له عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانم به‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ خاکی نیشتمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی خێزانم هه‌یه، ته‌مه‌نم 34 ساڵه، ماسته‌رم هه‌یه له ژمێریاری و دیبلۆمی باڵا له ژمێریاری تێچوون و به‌کالۆریۆسم هه‌یه له ژمێریاریدا و ئه‌زمونی باڵای 10 ساڵ کاکردنم هه‌یه له بواری ژمێریاریدا. ئێستا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێك له کۆمپانیا ئو‌ردو‌نیه‌کان کار ده‌که‌م و له زانکۆ وانه ده‌ڵێمه‌وه.
بژی عێراقی ئازاد دوور له تیرۆر، نیشتمانی جوان به ئاشتی بژی و هه‌موو ئه‌وانه‌شی که نیشتمانه‌که‌یان ده‌فرۆشن و ده‌بنه به‌کرێگیراو له دژی وڵاته‌که‌یان برۆخێن بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ، براتان (ئه‌حمه‌د سه‌عد عه‌بدئه‌لحه‌مید محه‌مه‌د ساڵح زیادی.)
سلاوتان لێبێت براکانم له ئایندا،ئه‌وانه‌ی له وێنه‌که‌دان به حساب داواکراون له‌لایه‌ن حکومه‌تی درۆزنه‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بۆ ئێستا ئه‌وانه به‌شێک نین له حکومه‌تی به‌کرێگیراو که له په‌رله‌مانن.
خودا به‌نه‌عله‌تیان بکات له‌م دنیا و ئه‌وی تردا.
زۆر ئاشکرایه که کاره‌که پێویستی به‌وه‌یه که هه‌موو عێرقیه‌ك به ویژدانی خوۆیدا بچێته‌وه و له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا بوه‌ستێت بۆ راگه‌یاندنی خۆی له‌عنه‌ت له خۆی بکات له بری ئه‌وه‌ی له‌عنه‌ت له ئه‌وانی تر بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارخراپی هه‌یه وه‌ک توڕه‌یی خوای گه‌وره وایه که هه‌موان ده‌گرێته‌وه.
خوایه له عێراق مه‌هێڵه که‌س بتوانێت هه‌وا هه‌ڵبمژێت و ئاو بخواته‌وه، نه مرۆڤ نه ئاژه‌ڵ، ئه‌وه وڵاتی کوفر و خۆفرۆشانه، وڵاتی خراپه و به‌دڕه‌وشتییه، وڵاتی ئه‌وه‌یه که له دایکیان ده‌ده‌ن و خیانه‌ت له که‌سوکار و دراوسێی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌ی وڵاتی دووڕوویی و ئاژاوه‌نانه‌وه. خوایه عێراق ته‌فروتونا بکه و هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت مه‌هێڵه ده‌ربکه‌وێت.
ئایا پیاوکوژێکی خه‌ته‌رناکتر هه‌یه له ئه‌وه‌ی که 62 هاوڵاتیی شیعه‌ی کوشت و ئه‌و له ئه‌عزه‌میه ده‌ستگیر کرا و ناسرایه‌وه و ئه‌و بکوژی خوێندکاری شه‌هید ئه‌زهه‌ر سه‌باح جاسمه و، داوای له‌سه‌ر تۆمار کرا له باره‌گای فه‌وجی گاردی نیشتمانی له کۆرنیشی ئه‌عزه‌میه، ماڵی جارانی سه‌دام و، دڵمان خۆش بوو و گووتمان سوپاس بۆ خوا خوێنی ڕۆڵه‌کانمان به‌فیڕۆ نه‌چوو، که‌چی سه‌رمان سووڕما که زانیمان به چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلار به‌ره‌ڵا و ئازاد کراوه و، ئه‌و که‌سه بریتیه له پیاوکوژ ئه‌حمه‌د ده‌حلۆ سامه‌ڕایی. خوا بۆ خۆی ئاگاداره که من ئه‌وه‌م به ئێوه ڕاگه‌یاند.
هانا بۆ خوا ده‌به‌م و ئه‌و چاکترین پشتیوانه.
گیانه خوا یارمه‌تیان بدات، ئه‌و سه‌درییانه بێزارن که ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیون، ئاخر ئه‌وان کێن هه‌تا قسه به سوننه یان به وه‌هابی بڵێن، من ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی گه‌وره‌ترین که‌سیان ده‌که‌م و ئه‌گه‌ر پیاوه با وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی حه‌به‌کانن چونکه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هی خۆیانه و خه‌ریکی چه‌پڵه‌ن واته له‌خۆدان (mix) چونکه وه‌زاره‌تی له‌خۆدان هی ئه‌وانه و بێگومان هه‌موویان کافرن بینراون که کاتێک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ناوچه‌یه‌ك دوو حه‌ب ده‌خۆن و له‌خۆیان ده‌ده‌ن و وه‌کو تاقمی ئه‌بو جه‌هل قسه ده‌که‌ن و دوو پێك شه‌راب ده‌خۆنه‌وه و تاقمه‌که‌یان ده‌که‌ونه ده‌هۆڵ لێدان و ئافره‌ته‌کانیان سه‌ما ده‌که‌ن و ته‌ق ته‌ق. له‌به‌ر ئه‌وه گیانه وازیان لیبهێنن خه‌ریکی به‌زمی خۆیان بن و با ملیان بشکێت... خاڵتان.
هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه، به داخه‌وه تێبینی ده‌که‌م که هه‌ندێك له سه‌رنجه‌کان مه‌نتیقی نین و تایه‌فه‌گه‌رییه، بۆچی هه‌موو ئه‌م قسه خوار و خێچانه. هه‌ر که‌سێك به ده‌ستی تێرۆریستان بکوژرێت، جا سوننی بێت یان شیعه یان کورد یان کریستیان یاخود هه‌ر تایه‌فه‌یه‌کی تر عێراقییه و، ئێوه گه‌نجانێکی ڕۆشنبیرن پێویسته که له ڕێگه‌ی سه‌رنجه‌کانتانه‌وه داوای یه‌کێتی و یه‌کڕیزیی بکه‌ن. له خوا داواکارم که یه‌کڕیزمان بکات.
ئه‌وه کێ بوو که هێنانی و کردنی به شت و چه‌کی پێدان، کێ بوو جگه له حکومه‌ته جوامێره‌که‌ی ئێمه به سه‌رکردایه‌تیی جه‌عفه‌ری و مالیکی و سه‌گه‌که‌یان سۆڵاغی فارسی، مه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوو که میلیشیاکانی دروست کرد و یارمه‌تیی دان، ڕاسته یان نا؟
پێویسته که عێراق یه‌کڕیز و به‌هێز بێت و به‌سه ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی که ئێستا به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێن، خۆتان خه‌ڵکی ئه‌وێن و وه‌های لێده‌که‌ن ئه‌ی که‌سانی بێگانه چی ده‌که‌ن له نێوانتاندا! به‌سه خوا هه‌ڵناگرێت و سه‌باره‌ت به وڵاته‌که‌تان و براکانتان له خوا بترسن. ئه‌و تاوانکارانه ده‌ستگیر بکه‌ن و خوێنیان حه‌ڵاڵه و خوایه گه‌لی عێراق و حکومه‌تی عێراق سه‌رفراز بکه.
سه‌له‌فییه‌کان به‌کرێگیراون.
ئای چه‌ند له خۆفرۆشان به ده‌ستی میلله‌تان له‌ناوبراون، هه‌ربۆیه خۆڕاگربه ئه‌ی نیشتمان به‌و هیوایه‌ی که پاش ئه‌م نه‌هامه‌تیه دووباره سه‌ربه‌رز ببێته‌وه، له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وتن به ده‌ستی ئێمه بێته دی یان به ده‌ستی پیاوانی به ڕاست موسوڵمان. ئه‌گه‌رچی سه‌رکه‌وتن خه‌ون و هیوا و ئامانجێکی سه‌خته به‌ڵام به ئومێدی خوا هه‌ر به‌ده‌یده‌هێنرێت. ده‌ڵین ڕۆژی بیست و یه‌که‌م ده‌که‌ین به جه‌ژنی ئاشتی به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه ڕۆژی شکستی ئیسلامه (خوا ئایینی خۆی به‌سه‌ر سته‌می ئه‌واندا سه‌رده‌خات)، ئیتر خوایه تۆڵه له هه‌موو خۆفرۆشێك بکه‌ره‌وه، ئامین. هه‌ربۆیه خۆڕاگربه ئه‌ی نیشتمان به‌و هیوایه‌ی که پاش ئه‌م نه‌هامه‌تیه دووباره سه‌ربه‌رز ببێته‌وه و به ئومێدی خوا له خۆفرۆشان و نامه‌ردان پاکسازییت ده‌که‌ین.
گیانه قسه زۆره به‌ڵام به‌داخه‌وه کرده‌وه که‌مه، ئه‌وه‌تا برایانی سوننه شووڵیان لێهه‌ڵکێشاوه و هیچ که‌سێکی شیعه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌د و شه‌شتی سوریا سه‌لامه‌ت نیه، بۆچی ئه‌وانه‌ش داگیرکه‌رن؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت تێرۆر نه‌مێنێت ئه‌وا هه‌ر سنووری ئێران دامه‌خه‌ن، به‌ڵکو سنوور له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کاندا دابخه‌ن (سعودیه-سوریا-ئه‌رده‌ن و هه‌موو عه‌ره‌به خۆفرۆشه‌کان، له پێش هه‌موویانه‌وه وه‌هابییه‌کان)، چونکه ئه‌وان عێراقیان به داگیرکه‌ر فرۆشت.
ئه‌وانه‌ن که حکومه‌تی عێراقیان رسواکرد و نوریان رسوا کرد من جه‌واد نانسم و ئه‌بو سه‌را ناناسم ئه‌مه چیه هه‌ر رۆژه و به ناوێکه‌وه.هههههههههههههههههه.
پشت و په‌نامان به خودا براکه‌م له جاده‌ی حه‌یفا کوژرا له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستان قاعیده.
عێراق وه‌کو کیانێکی سیاسی هاوچه‌رخ یاخود ده‌وڵه‌تێکی هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستکردی ئینگلیزه. ئازیز. په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کان هه‌میشه به‌ره‌و هه‌ستێکی وروژاوه، هاوکات به هه‌ستی ویژدانی له پاکێتیه‌کی ساخته و وروژاودا، رۆیشتن به‌ره‌و توانه‌وه له ره‌نگی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ییدا، هه‌ستێك به لایه‌نگیری بۆ کیانێك (که هه‌ندێك جار ده‌گاته راده‌یه‌ك که ئه‌سته‌مه وه‌سف بکرێت.) ئه‌و په‌روه‌رده‌یه له هێڵێ وه‌همیه‌وه درێژه ده‌کێشێت و ده‌یه‌وێت که به‌رده‌وام باز بدات به‌سه‌ر واقیعدا به‌ره‌و خه‌یاڵ، له‌وێ ئارام بگرێت و ئیراده‌ی موفره‌داته‌کانی خۆی بسه‌پێنێت (موفره‌داته‌کانی خه‌یاڵ) بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راستیه‌ك، چی تر به توندی ده‌شکێته‌وه به‌ره‌و واقیعێکی راسته‌قینه به دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌بێته بێسه‌روبه‌ریه‌کی به‌ربڵاو واده‌کات که که‌سی وه‌همدار ببێته دوو که‌سێتی و وایلێده‌کات بته‌قێته‌وه له توڕه‌ییدا له‌به‌ر ئه‌و دوریه‌ی که له نیوان راستی و حه‌زدا هه‌یه: هیچ وه‌همی نامێنێت په‌نای بۆ به‌رێت به‌بێ به‌رهه‌م. هه‌ڵه‌شه‌یی بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری عێراقی هه‌تا ئێستاش له‌مه تێپه‌ڕینه‌کردوه. دروستکه‌ری دیمه‌نه‌که (ئنگلیز) ئه‌م جه‌ره‌یانه‌ی پێخۆشه، ئه‌م جه‌ره‌یانه که له یه‌کێک له سیماکانیدا له سوڕانه‌وه‌ی رۆلێت ده‌چێت هه‌تا خولانه‌وه‌ی زیاد بکات پاره‌کان به‌ره‌و خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڕوات له کاتێکدا دۆڕاوه‌کان واقوڕماون و پڕن له کینه له‌به‌ر دۆڕاندنیان. ئه‌مه ره‌وشی ئینگلیز و براکانیه‌تی له عێراق، و عێراقیه‌کانیش وه‌ک چه‌مکێک.عێراق هه‌ر له له‌دایكبونیه‌وه (نه‌ك به‌تایبه‌تی، ده‌رده‌که کوشنده‌یه توشی سه‌رجه‌م کیانه‌کانی ناوچه‌که بووه) له وێرانی و برسێتی و ترس‌دا ده‌ژی. له هیچ سه‌رده‌مێکدا ئه‌م وڵاته ئارام نه‌بووه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ش، وه‌ک چۆن هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت راڤه‌ی بکه‌ن، کورد و شیعه نین، مه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕوا به‌وه بهێنین که عه‌قڵ وه‌لا نێین له قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. شیعه‌کان به‌تایبه‌ت له نه‌هامه‌تیدا پڕن، هه‌روه‌ک پێکهاته‌کانی تر که داگیرکاری ده‌ره‌کی خولقاندونی وه‌ک سوریا و تورکیا و کوه‌یت و لوبنان و ده‌وڵه‌تانی دیکه.ده‌بێت بۆ ته‌واوکردنی گۆشه‌نیگاکه و گشتگیری بۆچونه‌که ئه‌وه بزانین که -بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت- ژێرده‌ستی ویستێکی هاوبه‌ش بووه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئیسلامه‌وه هه‌تا نه‌مانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی. ئه‌م مێژوه‌ت خۆش بوێت ویاخود رقت لێی بێت، په‌سه‌ندی بکه‌یت یاخود ره‌تی بکه‌یته‌وه، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که رویدا! عێراق وه‌ک کیانێکی تاك به‌شێکه له ئۆقیانوسێکی هاوشێوه به جیاوازیه‌وه. داگیرکه‌ری ده‌ره‌کی ئه‌م به‌شه‌ی دابڕی له پارچه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌تر، و پاشایه‌کی تێدا دامه‌زراند که سه‌رده‌مێکی پڕ نه‌هامه‌تی به‌دوادا هات، ده‌سته‌ڵاتێک ناتوانێت هیچ کات مه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له دروستکه‌رانی: دروستکه‌رانی عێڕاق. له دابه‌شکاریه‌کانی ئه‌و داگیرکاریه‌دا دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵبوون، هه‌ندێک لایه‌ن زوڵمیان لێ‌کرا و هه‌ندێکیش به‌رزکرانه‌وه بۆ پێگه‌ی سه‌رشۆڕ، هه‌رچه‌نده وه‌ک خاوه‌ن شکۆ ده‌رده‌که‌وتن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زوڵم لێکراون (کورد بۆ نمونه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ملیان هێشتا له په‌تی ئه‌مر و نه‌هیدا بوو که داگیرکه‌ر له‌و رۆژه تا ئیستا پیاده‌ی ده‌کات. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه داگیرکه‌ر توانی ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کاندا بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نێکیشی بجوڵانایه لایه‌نه‌کانی دیکه به ئاواز و ویستی ئه‌و ده‌جوڵانه‌وه. ئه‌مه عێراقه.
هه‌ر که‌سه خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی.
نه‌فره‌تی خوا له شیعه‌کانی که ئه‌م نیشتمانه‌یان فرۆشت، ئه‌ی نه‌وه‌ی زیناکردن و عه‌لقه‌می.
داخ ده‌خۆم بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عێراق و خه‌ڵکی عێراقدا هات و، مێژوو هه‌رگیز ئه‌وانه له یاد ناکات که ده‌رگایان خسته سه‌رپشت بۆ داگیرکردنی عێراق به بێ هیچ به‌رگرییه‌ك و نیشاندانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی عروبه له ده‌روازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه‌وه. دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام چه‌ند خراپ بووبێت به‌ڵام ئه‌وه بیانوو نیه بۆ خیانه‌تکاریی و، ئه‌وه خیانه‌تکردنه له نیشتمان و خیانه‌تکردنه له ئایین و خیانه‌تکردنه له نه‌ته‌وه و، با له ئه‌وه زیاتر نه‌ڵیین که میری ئیمامی موسوڵمانان گووتویه‌تی: ئه‌ی خه‌ڵکی عێراق ئه‌ی خه‌ڵکی خراپه و دووڕوویی و ... هتد. هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیووانه.
من یه‌کێك بووم له خوێنه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی'مه‌وتنی' کردووه و هه‌میشه سه‌رنجی خۆم ده‌رباره‌ی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی له شێوازی و چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کاندا بێهاوتا بێت. به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه نا‌ئومێد بووم و هیواکانم بوون به هه‌ڵم و، ئه‌م ماڵپه‌ڕه بووه به سه‌کۆیه‌کی جنێۆ و قسه‌ی ناشیرین و ئاستی بۆ نزمترین و هیچوپووچترین ئاست دابه‌زیووه. له‌وانه‌یه ئه‌م پلانێکی ڕاگه‌یاندنی نوێ بێت که له‌وانه‌یه مێشکی بچووکی من نه‌توانێت لێی تێبگات و بزانێت ئایا ئامانجه‌کانی ڕاگه‌یاندنی چین. به‌ڵام من ئامۆژگاریی لێپرسراوانی ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌م به ئه‌و شێوه‌یه‌ی که زۆر باش لێی تێده‌گه‌ن و ده‌ڵێم به ئه‌م شێوه‌یه عێراق دروست ناکرێته‌وه و خه‌ڵکینه له عێراقییه‌کان تێبگه‌ن چونکه عێراقییه‌کان هه‌ست به هه‌موو شتێك ده‌که‌ن. ئه‌و باسه‌ی ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خۆمی له‌باره‌وه بنووسم ئه‌وه‌یه له ژێر سه‌ردێڕی 'زانیاری/پاداشت'، یان به عه‌ره‌بیی په‌تی واته 'زانیارییمان لێت ده‌وێت و دۆلاری خۆت وه‌ربگره'. ڕاست درۆ مه‌گه‌ر لێی تێناگه‌ن؟؟؟ ئێوه به ئاسمانیشه‌وه لێی تێده‌گه‌ن. دوا سه‌رنج که ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته نووسراوه خوێندمه‌وه نووسه‌ره‌که‌ی که‌سێکی کورده و ناوی خۆی ناوه 'زانی' و ئامۆژگاریی تورکمانه‌کانی عێراق ده‌کات که له تورکیا دوور بکه‌نه‌ونه‌وه. ئه‌و چاك ده‌زانێت ئه‌گه‌ر تورکیا نه‌بووایه کورده‌کان ته‌پڵی تۆپانی تورکمان و عه‌ره‌بیان ده‌کرد. خه‌ڵکینه پێشتر فێری عه‌ره‌بی ببن و له ئاوی دیجله و فورات بخۆنه‌وه و سوپاسی خواتان بکه‌ن. به‌سه جنێو و قسه‌ی ناشیرین، کوا خوێندنی بابه‌تی ڕۆشنبیریی کاتێك که ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی به‌عس ده‌بوون، تێبگه‌ن و ئاقڵ ببن. بابه‌ته‌که ڕۆشنبیریی بوو و ڕۆژێك له ڕۆژان بابه‌تی ڕۆشنبیریی فێری جنێو و قسه‌ی ناشیرینی نه‌کردوون. پێشتر ڕاپۆرته‌کان به خۆڕایی ده‌نووسران، که‌چی ئه‌مڕۆ ده‌ڵین زانیاریی بده و دۆلار وه‌ربگره. ده ئیتر لێیتێبگه‌ن، خۆ ئه‌وه‌نده گران نیه.
بۆچی به‌شی فارسیتان بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه داناوه، ئاخر بۆچیییییییییی؟ ئاقڵ تێده‌گات هاهاهاها، (بژی و شتی نوێ ببینه). بێگومان وه‌ڵامه‌که ئاسانه: چونکه فارسه‌کان به‌ش و پشکیان له عێراقدا هه‌یه و هه‌روه‌کو په‌نده‌که ده‌ڵێت ئیتر برا عێراقییه‌کان ڕازی ده‌بن ڕازی نابن که‌یفی خۆیانه.
هه‌ر له‌به‌ر خاتری نووسین مه‌نووسن، به‌ڵکو بنووسن چی بکه‌ین و چۆن بکه‌ین و چۆن خزمه‌تی عێراق که ماڵی هه‌موومانه بکه‌ین و چۆن ڕابردووی پرشنگدار و شکۆمه‌ندیی بگێڕینه‌وه بۆ ئاستی جارانی که له ده‌ست چوون. من خه‌فه‌ت ده‌خۆم بۆ هه‌موو ڕۆژێکی ژیانم که دوور له عێراق و دوور له به‌غدا به‌سه‌ری ده‌به‌م، به‌سه ئیتر با لاف و گه‌زافی نیشتمانپه‌روه‌ریی لێنه‌ده‌ین، هه‌موو یه‌کێك له ئێمه نیشتمانپه‌روه‌ره و مه‌هێڵن بێگانه له ناوتان‌دا بژی و له دژی بجه‌نگن و دووری بخه‌نه‌وه و گوێ له قسه‌کانی ڕامه‌گرن و عێراق له پێش هه‌موو شتێکه‌وه بخه‌نه پێش چاوی خۆتان. خوایه عێراق و گه‌له‌که‌ی له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بپارێزیت.
ئه‌وانه نیشتمانپه‌روه‌ر نین، ئه‌وانه دروستکراوی ده‌ستی ئه‌م حکومه‌ته‌ن و ئه‌وانه پیاوکوژ و تێرۆریستن (هه‌ر خه‌ڵکی سوننه ده‌کوژن)، واته پاکتاویی ڕه‌گه‌زیی. ته‌حه‌دایان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریکییان کوشتبێت.
ئایا ده‌توانم به‌شداریی بکه‌م؟
من جارێك 'مه‌هدی کازم'م له ناوچه‌ی به‌یاع بینی.
عێراقییه‌کان هه‌تا چه‌پڵه بۆ ئه‌وانه لێبده‌ن که له پێشیاندان ئه‌وا میلله‌تی چه‌پڵه‌ن و ئه‌و په‌نده‌یان به سه‌ردا ده‌سه‌پێت که ده‌ڵێت (..... فاق). ده‌مه‌وێت باوه‌ڕ به ئه‌وه بکه‌م که ڕۆژێك گووتویه‌تی ئێوه بۆ عێراق نین و عێراق بۆ ئێوه نیه. ڕاسته عێراق بۆ عێراقییه‌کانه به‌ڵام ئێوه نا ئه‌ی مشتێك له خه‌ڵکانی بووده‌ڵه‌ی میلله‌تانی ئێرانی و به‌لوش و پاکستانی و هیندی و کاولی. ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌شێك له ئه‌وانه نه‌بێت پێویسته پاکانه له‌وانه بکات بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریی خۆی بسه‌لمێنێت و ئه‌وه‌ی دڵسۆزه ده‌با یه‌که‌م شت دڵسۆزی نیشتمان بێت ئه‌مجا ئایین یان مه‌زهه‌به‌که‌ی یاخود نه‌ته‌وه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ده‌بێت پارته ناله‌باره‌کان قه‌ده‌غه بکات چونکه ئه‌وانه پارتی خاوه‌ن هونه‌ری جۆراوجۆری شه‌ڕن، به تایبه‌تی ته‌قاندنه‌وه و خراپه و کوشتن و ڕاکردن به دوای پله و پایه. کێ له ئێمه به حه‌رام پاره‌ی که‌سانی تری نه‌خواردووه و ئێمه هه‌موو دزیمان له هه‌مووان کردووه یان وه‌کو شه‌یتانی که‌ڕ بێده‌نگ بووین. کێ له ئێمه ئیشی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت، به‌ڵکو ئیشمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بژین. کێ له ئێمه بڕوانامه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی نیشتمانیی هه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا بڕوانامه‌ی ته‌قاندوه‌مان هه‌یه. کێ له ئێمه ماکی مرۆڤکوژی نیه، ناوه‌که‌ت ته‌رجومه بکه و ده‌بینیت که مانایه‌کی هه‌یه که که‌سانی تر ده‌تۆقینێت. لێره‌دا نموونه‌یه‌کتان ده‌ده‌مێ، 'سه‌دام حسێن ئه‌لمه‌جید' سه‌دام واته هێرش و په‌لامار و حسێن واته هه‌ستی تاوانکاریی و هه‌ستی دووه‌م مرۆڤی میهره‌بان و دلۆڤان، ئه‌لمه‌جید واته خۆ به نه‌مر زانین و ئه‌و هیچ شتێکی باشه‌ی نیه که وه‌ها به‌رده‌وام بێت. ئیتر به ئه‌و جۆره ناوه‌کانیان پێچه‌وانه‌ی ناوه هاوشێوه‌کانی تره و خوویان داوه‌ته نوێژکردن به‌ڵام بۆ دزینی پاره، هه‌ر ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که له ژێر پێی گه‌شتیارانی نوێی که‌ربه‌لادا پانوپلیش بوونه‌وه و دروشمی گه‌ردنیان بریتیه له ئه‌ی حسێن نه‌خوێنده‌و‌اره.
من هاوڵاتییه‌کی خه‌ڵکی فه‌لوجه‌ی قاره‌مان و موجاهید و خۆڕاگرم. داوا له خوای مه‌زن و خۆشه‌ویست ده‌که‌م که سوپای قاره‌مان و پۆلیسی پاڵه‌وانمان سه‌رکه‌وتوو بکات و وره‌یان به‌رز بکاته‌وه بۆ تێکشکاندنی تێرۆریستان و عێراق یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بکات و ئه‌و به هانای پاڕانه‌وه‌کانمان دێت. داوا له حکومه‌ت ده‌که‌م که داموده‌زگاکانی له گه‌نده‌ڵان و دزه‌کان پاکسازیی بکات و هه‌موو که‌سێکی خراپ و تاوانکار ده‌ربکات. ئه‌ی عێراق خوا بتپارێزێت و سوننه و کورد و شیعه یه‌کڕیز و ته‌با بکات و ببنه یه‌ك ده‌ست له دژی دوژمنانیان و، له‌گه‌ڵ سڵاومدا.
ئه‌ی گه‌لی توركمان زمانه‌كه‌تان رزگاربكه‌ن له پیلانی توركی كه به‌ره‌ی توركمانی خه‌ریكی جێبه‌جێكردنیه‌تی كه به‌كرێگیراوی توركیایه.
ئه‌وانه له ژیاندا نه‌مێننه‌وه كه تاوان به‌رامبه‌ر به مافی گه‌لی عێراقی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پاش سڵاو به‌و خودایه من هه‌ستێكی زۆر به‌هێزم هه‌یه كه راستی سه‌رده‌كه‌وێت و پشت به‌خودا سه‌ركه‌وتن بۆ عێراق و گه‌لی عێراق ده‌بێت، (ته‌نها به‌شه‌ره‌فه‌كان).
خودا عێراقیه به‌شه‌ره‌فه‌کان سه‌ربخات.
بۆچی له مه‌ڵپه‌ڕه‌که‌دا فارسی هه‌یه؟ عه‌ره‌بی و کوردی زمانی فه‌رمین به‌ڵام فارسی بۆ ده‌نوسن؟؟؟؟
هه‌ر که‌سه که هیچ مافێکی نیه دێته وڵاته‌وه و داگیری ده‌کات و پیر و ژن و منداڵان ده‌کوژێت و داهاته‌کانی وڵاته‌که تاڵان ده‌کات و وێرانی ده‌کات، ئه‌وانه ده‌بێت پێیان بوترێت تیرۆریست و ده‌بێت هه‌موان پێکه‌وه بوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م داگیرکه‌ره خراپه له عێراق ده‌ربکه‌ین.
ئه‌ی کوا وێنه‌ی مالیکی تاوانباری یه‌که‌م و عه‌بدولعه‌زیزی ته‌کفیری و موقته‌دای خوێنڕێژی تاوانبار، ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه له سه‌دام و کۆمه‌ڵه‌که‌ی نه‌جاتمان بوو ئێستا له‌وان خراپتر و پیسترمان توش بووه، خودا یارمه‌تی گه‌لی عێراقی بدات، راسته ئه‌وه‌ی که وتویه‌تی سه‌گێك ده‌ڕوات و له‌و سه‌گتر دێته جێی. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌که‌ش بێت ئه‌وا پێویسته ئه‌م ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕێکی تایبه‌ت بکاته‌وه ته‌نها بۆ وێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای مه‌هدی خوا سه‌لامه‌تیان کات درێغیان نه‌کردوه خه‌ڵاتی ئوسکاریان هه‌یه له تیرۆردا و فه‌یله‌قی غه‌دریش ماڵپه‌ڕێک ته‌نها بۆ قێزه‌ونه‌کان. زانیاریه‌کیش هه‌یه بیزانن که کاتێک ناوی تیرۆر ده‌به‌ن ناوی وه‌ک (نوری مالکی و عه‌بدول عه‌زیز حه‌کیم و موقته‌دای قێزه‌ون و سه‌رجه‌م حکومه‌ت به‌بێ جیاوازی له نێوان شیعه و سونی کورد و عیلمانیه‌کان).
مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو که‌سێکی عێراقی نیشتمانپه‌روه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی له عێراق ده‌کرد که ناوی نوری سه‌عید بوو و، ئه‌وه‌تا له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌شدا که‌سێکی عێراقی نیشتمانپه‌روه‌ر ڕێبه‌ری گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌کات که هه‌مان ناوی هه‌یه و ناوی نوری مالیکیه. ده‌با هه‌موو یارمه‌تیی بده‌ین و پشتیوانیی لێبکه‌ین و ڕاستییه‌کانی پێڕابگه‌یه‌نین و، تکای لێده‌که‌ین که عێراق و عێراقییه‌کان له پێش هه‌موو شتێکه‌وه بخاته ناو دڵ و ویژدانیه‌وه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین. برایانی عێراقییم، ده‌با هه‌موو ڕێکبکه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که عێراق هه‌موو شتێکی هه‌موومانه و به هیوای سه‌رکه‌وتن له لایه‌ن خواوه.
میشعان له هه‌مووتان شه‌ریفتره ئه‌ی خۆفرۆشان. له خوا داواکارم که ئاسایش له عێراق سه‌قامگیر ببێت و گه‌له‌که‌ی بخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و موسوڵمانان سه‌رفراز بکات.
ئایا له پاش ڕوخانی ڕژێمی پێشووه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ چه‌ند له گه‌لی عێراقی موجاهیدی خۆڕاگر کوژراوه؟ ده‌ڵێن که ژماره‌ی شه‌هیدان زیاتر له شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی ئاوا‌ره‌کانه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که ئیمزای له سێداره‌دانی سه‌رۆکی پێشووی کرد بریتیه له نوری مالیکی سه‌رۆکی حیزبی ده‌عوه که ویستی سه‌دام له دوجه‌یل تێرۆر بکات و له به‌سرا چه‌ندین له موسوڵمانانی کوشتووه. ئایا نوری دادگایی ده‌کرێت و له سێداره ده‌درێت، وه یاخود بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵدێت و تام له ئه‌و ئۆتێلانه‌ی ده‌بینێت که به پارووی ناوده‌می گه‌لی عێراق کڕیونی؟ با دووده‌کی بۆ ماوه‌یه‌ك بیخوات و زاڵ بێت به‌سه‌ر جوامێراندا به‌ڵام دڵنیابن که ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی 1500ی ئه‌و به‌رده‌وام نابێت و خوا خۆی ئاگاداره که ڕۆژێك بۆ تۆیه و ڕۆژێك له دژی تۆیه و، خوا گوێ له پاڕانه‌وه ده‌گرێت.
سڵاوتان لێبێت، من به سه‌فه‌ر چووم بۆ ئه‌رده‌ن و هه‌ر به گه‌شتنم بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی عالیه که‌سێك له بڵندگۆکانی ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌وه‌هاواری ده‌کرد که فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی پاشایه‌تی له ئیسرائیله‌وه گه‌شت! ئیتر به چ هه‌قێکه‌وه ئه‌وانه و زه‌رقاویی بێنامووس ده‌رباره‌ی جیهاد له عێراق قسه ده‌که‌ن، بۆچی ناچن له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا شه‌ڕ له دژی زایۆنییه‌کان بکه‌ن. واز له عێراق بهێنن بۆ خودی عێراقییه‌کان ئه‌ی نامه‌ردینه ئه‌ی ته‌کفیرییه وه‌هابییه ناڕه‌سه‌نه‌کان، نه‌فره‌تی خواتان لێبێت هه‌تا ڕۆژی دوایی.
ئه‌گه‌ر سنووری ئێران دابخه‌ن ئیتر تێرۆر نامێنێت.
سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لێبێت، من هاوڵاتییه‌کی پارێزگای واسیتم که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی عێراق. برایان، داوا له ئه‌وانه‌ی که ئه‌م وتاره ده‌خوێننه‌وه ده‌که‌م که یارمه‌تیم بده‌ن، برایان ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت وڵاته‌که‌مان پێشبکه‌وێت ئه‌وا ده‌بێت گه‌نده‌ڵی که به وڵاتماندا بڵاوبۆته‌وه بنبڕ بکه‌ین، چونکه ئه‌وه له خۆیدا ده‌بێته نه‌هێشتنی تێرۆر له عێراقی نوێماندا.
خوایه به‌سه‌ر ئه‌واندا سه‌رمان بخه و ماڵیان وێران بکه و منداڵانیان هه‌تیو بکه.
سوێند به ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌ردوونی خوڵقاندووه و ڕێکخستووه ئاسانتر له هه‌ڵکردنی شه‌ماڵێکی فێنك من سه‌رینێکی خوری و به‌ڕه‌یه‌كم هه‌بوو که‌چی تێرۆریست هات و ئه‌وه‌شیان لێڕفاندم
میلله‌تێکی فاشیل، ئێوه هه‌ر خه‌ریکی قسه‌وباستانبن و بهێڵن مالیکی و تاقمه‌که‌ی سامانه‌کانمان تاڵان بکه‌ن. ئه‌ی فاشیلینه.
ئه‌ی برایانی عێراقیم، به‌سه و بۆ گه‌ل و میلله‌تان بێ‌دار ببنه‌وه و ببینن که بێگانه چی به وڵاتمان ده‌کات و ئێمه بێ‌ئاگا وه‌کو هه‌ر هیچ نه‌بووبێت. ئای هه‌زار ئاخ و داخ بۆ ئه‌م وڵاته و خه‌ڵکه‌که‌ی ناوی.
ئه‌گه‌ر سه‌دام چه‌کی کیمیاویی و ئه‌تۆمیی هه‌بووه، ئه‌وا ئوسامه بن لادنیش تێرۆریسته.
نه‌فره‌تی خوا له وه‌هابیی سه‌له‌فی، ئه‌وانه مرۆڤ نین چونکه مرۆڤ خۆی ناته‌قێنێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه ئاژه‌ڵن. به‌ڵام خوا دلۆڤانه و ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن و مادام ئه‌بو ئیسرا هه‌یه ئه‌وه‌نده به‌سه.
نه‌فره‌تی خوا له هه‌رکه‌سێك که ده‌یه‌وێت ئازاری عێراق و ڕۆڵه‌کانی بدات. ئه‌وانه خۆفرۆشن و ده‌بێت له‌ناوببرێن چونکه له ناو ئێمه‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه. ئه‌وانه ئه‌جێندای ده‌ره‌کی جێبه‌جێ ده‌که‌ن بۆ سه‌ربڕینی عێراقییه‌کان و، ئێران پاره‌یان پێده‌دات و سوریا تێرۆریست ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی عێراقی بکوژن. به‌ڵام مه‌حاڵه بتوانن خێر له سامانه‌کانی عێراق ببینن. هانا بۆ خوا ده‌به‌ین و ئه‌و چاکترین پشتیوانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن به ڕاستی موجاهیدن بۆچی له فه‌له‌ستین جیهاد ناکه‌ن و ئه‌وه چاکترین به‌ڵگه‌یه که ئه‌وانه موسوڵمان نین به‌ڵکو به‌کرێگیراوی موسادی سه‌هیۆنین، نه‌فره‌تی خوا له ئه‌وان و له ئه‌وانه‌ش که پشتگیری‌یان ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ریکییه‌کان بوون که سه‌دامی تاوانکاریان له‌ناوبرد.
ئێوه به ئاشتی و ئاسووده‌یی ده‌ژیان، به‌ڵام ئه‌و په‌نده ڕاستی گووتوه که ده‌ڵێت 'به ده‌ستی خۆی چاڵ بۆ خۆی هه‌ڵده‌که‌نێت'.
له‌عنه‌تی خودا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له پشت وێرانكردنی ئه‌م وڵاته‌وه‌ن و سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پارێزگاری لێده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن و بۆ كه‌ناڵی ئێڵ بی سیش.
بۆچی حكومه‌ت نازانێت كاتێك مشعانه دز له عێراق بوو ئه‌و دزه و تیرۆریسته و سه‌گ و سه‌گبابه و ئێستا عه‌دنان دلێمی گه‌وره‌ترین تیرۆریسته به‌حه‌قی گه‌لی عێراق خۆی و كوڕه نه‌گریسه‌كه‌ی و ئه‌وان ئێستا له عێراق ته‌راتێنیانه و كاتێكیش كه هه‌ڵدێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وكات بنوسن له‌سه‌ریان داواكراوان مشعان و عه‌دنان ئه‌بو عه‌رك و حارس زاڕی ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی تیرۆرن له عێراق.
با کات بقۆزینه‌وه تاوه‌کو ده‌ستگریکردنی ئه‌وانه، گوڕه‌پانه‌که پاک بکه‌ینه‌وه له‌وانی که هه‌ن له ئه‌ندامانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان (گه‌نده‌ڵه‌کانیان) که ژماره‌یان زۆره.
پشتوپه‌نامان به‌خوا له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئازاری عێراق ده‌ده‌ن و ژیانیان تێکده‌ده‌ن خودایه عێراق و عێراقیه‌کان بپارێزیت.
خودا ره‌حم به سه‌رۆک بکه‌یت پاڵه‌وانی دایکی جه‌نگه‌کان، چاک باشوری عێراقی سه‌فه‌وی سه‌رکوتکردبوو.
هاوڕێم به عومرت حوکم به‌سه‌ر خه‌ڵکدا مه‌ده تا به‌چاوه‌ی خۆت نه‌بینیت و دڵنیا نه‌بیت له‌وه‌ی که دیوته.
بهێڵن ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌رباره‌ی ئێوه قسه بکه‌ن و بهێڵن گفتوگۆ جێگه‌ی خوێنڕشتن بگرێته‌وه و، خواتان له‌گه‌ڵ بێت.
ئه‌ی سه‌رۆکی ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گووترێت حکومه‌تی ئێستا، ئایا هه‌ڵوێستت چی‌یه به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا؟
خوا ئه‌م باره له‌سه‌ر شانی عێراق و عێراقییه‌کان لابه‌رێت و خوا هه‌موو ئه‌وانه له‌ناوبه‌رێت که ویستویانه عێراق له‌ناوبه‌رن. خوایه له شه‌هیدانی عێراق و ئه‌وانه‌ی که له کرده‌وه تێرۆریستییه تاوانکارییه‌کاندا کوژراون خۆش ببه و له هه‌موو مردووی موسوڵمانان خۆش ببه. ئه‌ی نیشتمان سوێند به تۆ ده‌خۆم که که‌س نه‌ماوه دزیت لێنه‌کات و ناوی عێراقیان زڕاند، ئێمه بینیومانه خه‌ڵك دزی له بێگانه ده‌کات به‌ڵام نه‌مانبینیوه خه‌ڵك دزی له ماڵی خۆی بکات.
نه‌فره‌تی خوا له ئه‌م حکومه‌ته به‌کرێگیراوه.
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی که خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه و پرسه‌یه‌کی ماته‌مینی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێدا بته‌قێنێته‌وه چیی ناو ده‌نێیت، موجاهید یان ئاژه‌ڵێکی تێرۆریست؟
له خوای مه‌زن داواکارین که وشه‌ی حه‌ق له هه‌موو ئاینه ئاسمانییه‌کان و مه‌زهه‌به‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو بکات. به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان ئه‌گه‌ر خوا سه‌رفرازتان بکات که‌س ناتوانێت به‌سه‌رتاندا سه‌ربکه‌وێت.
نه‌فره‌تی خوا له هه‌موو ئه‌و نامه‌ردانه‌ی که عێراقییه‌کان ده‌کوژن و ئێوه به پاڵه‌وان ناویان ده‌به‌ن و گوایه داکۆکی له عێراق ده‌که‌ن. به‌خوا ئه‌وانه کۆیله و به‌نده‌ی پاره‌ن نه‌ك به‌نده‌ی خوا. خوایه بۆ خاتری محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر و هاوکارانی پاکی هه‌ر ته‌نها مالیکی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو بکه، چونکه ئه‌و شه‌ریفترین که‌سی ئه‌م حکومه‌ته‌یه و به‌سه‌ر هه‌موو خۆفرۆش و به‌کرێگیراو و پوول په‌رستێکدا سه‌رکه‌وتووی بکه.
خوا هه‌موو تێرۆریستێك که ناوی عێراقی مه‌زنی زڕاندووه و له بینینی به‌غدا بێبه‌شی کردووین، سه‌رفراز نه‌کات.
سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لێبێت. نه‌فره‌تی خوا له تاوانکاران و تێرۆریستان و خوا تۆڵه‌یان لێبسێنێته‌وه له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویستی خۆی و، باوه‌ڕ به خوا بکه‌ن که ئه‌وانه بووده‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگانیان و په‌یوه‌ندییان به ئایین و مرۆڤایه‌تییه‌وه نیه. خوا له ئه‌م دونیا و له ئه‌و دونیا تۆڵه‌یان لێبکاته‌وه و به هیمه‌تی ڕۆڵه جوامێره‌کانی عێراق مه‌رگیان زۆر نزیکبۆته‌وه و چیتر قسه و درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌وان هیچ که‌سێك هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێنێت چونکه ئه‌و ده‌هۆڵی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی ئه‌وان لێی ده‌ده‌ن به درۆکان و ساخته‌کانیان دڕاوه، نه‌فره‌تی خوا له ئه‌وان له هه‌ر کۆییه‌ك هه‌ن و نه‌فره‌تی خوا له ئه‌وانه‌ی که بۆ سته‌م و زۆرداریی هاوکارییان ده‌که‌ن.
ئه‌وانه پاڵه‌وانن نه‌ك تاوانکار و ئه‌وانه قاره‌مانانی عێراقن.
ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌ی هه‌موو دونیا، به‌جێیه که سه‌رباری ئه‌و هه‌موو توانایه‌ی که هه‌یه ئه‌و نامه‌ردانه بتوانن له دژی حکومه‌ت و یاسا یاخی ببن؟ به‌خوا زه‌حمه‌ته، ئه‌ی کوا ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌کان، وه یاخود ئه‌وان هه‌ر مووچه وه‌رده‌گرین و گێژوێژن. برا، پێویسته که دوایان بکه‌ون ئه‌گه‌ر له مه‌ریخیش بن و چاوی خۆی و که‌سوکاریان ده‌رده‌هات و ئه‌وه‌ی پێویسته بیکه‌ن هه‌ندێك زانیارییه ئه‌گه‌ر که‌میش بێت ده‌رباره‌ی شوێنه‌کانی ئێستایان و بزانن خه‌ڵك چی ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ هیچ شتێك له ئارادا نیه که خۆتی بۆ به‌خت بکه‌یت به‌ڵام ئه‌وه نه‌نگییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت که هه‌ر خه‌ریکی پله و پایه و پاره و کورسین. برا ئێمه ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌م وڵاته داماوه و هه‌ر فه‌رمانمان پێبده‌ن و ته‌نانه‌ت پاره‌شمان له ئێوه ناوێت و، ئێمه حه‌ز ده‌که‌ین خزمه‌تی عێراق بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکو هه‌ژاران له ئێوه و له ئه‌و تاوانکارانه ڕزگاریان ببێت. داوای لێبوردن ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێمان کردبێت.
من راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیم له زانكۆی تكریت و ئه‌ندامی فیرقه‌م له حیزبی به‌عس و سوپای مه‌هدیدا، چی ده‌كه‌ن ئێستا.
تیرۆریستی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه دێته وڵاتێكه‌وه كه هی ئه‌و نیه و پیر و ژن و منداڵه‌كانی ده‌كوژێت و سه‌رچاوه‌كانی ده‌بات.. كێیه تیرۆریستی راسته‌قینه توو ئه‌و خوایه؟
پشتوپه‌نا به‌خوا به‌سه تیرۆر به‌سه تێرتان نه‌خوارد له خۆێنی عێراقیه‌كان ده‌بێت بڵێن ده‌رده‌كه له خۆماندایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رونه لاوازه‌كان به‌داخه‌وه خۆیان فرۆشتوه به بێگانه پێش ئه‌وه‌ی وڵات بفرۆشن. خودا تۆڵه له‌وانه بكاته‌وه كه هۆكار بوون.
خودا دوژمنانی عێراق به‌نه‌حله‌ت کات.
خودا تاق و ته‌نیایه و شه‌ریکی نیه رۆژگارێک که روخسارێک سپی ده‌کات و یه‌کێکی دیکه ره‌ش ده‌کات رۆژێک که حه‌ق نزیک ده‌بێته‌وه رۆژێک که پاره و منداڵ سودیان نابێت رۆژێک که هه‌موو تاکێک لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر کرداره‌کانی ئایا سته‌مکار ده‌ڵێت من نازانم ئه‌ی چۆن نازانێت و ئه‌و ده‌یزانی که سته‌م حه‌رامه کێ له ئێمه شه‌و و رۆژ له‌یه‌ک جیاناکاته‌وه زستان و هاوین و ئه‌وه‌ی که رۆحێکی کوشتبێت به‌بێ گوناه و هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت ئایا خوای گه‌وره وتویه‌تی جوله‌که و لاو و موسوڵمان له‌سه‌ر هه‌ر رێبازێک بن ناوی خودا بهێنن و حه‌ق نزیکه (رۆژێک دێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م که ئاسن قسه‌ده‌کات و ده‌فڕێت و ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی له خۆرهه‌ڵاته ئه‌وه ده‌بێنێت که له خۆرئاوایه ساڵتان مانگه و مانگتان هه‌فته و هه‌فته‌تان رۆژ و رۆژتان سه‌عات و سه‌عاتتان چرکه خودای تاق و ته‌نیایه و شه‌ریکی نیه.
به‌سه تیرۆر.
یه‌کێك له ئه‌وان لێره‌یه له یه‌مه‌ن له ژێر پارێزگارییه‌کی تووند و چڕدا.
زانیارییم ده‌رباره‌ی عیزه‌ت هه‌یه و بۆ په‌یوه‌ندیی rashade2009@hotmail.com.
نه‌خێر نه‌خێر بۆ تێرۆر، به‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ئاشتی.
ماڵپه‌ڕیکی ئێجگار تایبه‌تمه‌نده و هیوای سه‌رکه‌وتنان بۆ ده‌خوازم.
ده‌ستوبرد بکه‌ن له خه‌ربه‌ردان له تێرۆریستان.
بابه‌تێکی چاکه و من زۆر خوولیای ئه‌وه‌م و ئایا هیچ باسی زیاتر له‌باره‌یه‌وه هه‌یه و، سوپاس. ئه‌لمه‌نسی.
پێغه‌مبه‌ر درودی خوی لێبێت ده‌ڵێت "ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر خوێن و پاره و نامووسی موسوڵمان به ده‌ستی موسوڵمانێکی تر حه‌رامه"، ده‌با سه‌باره‌ت به گه‌له‌کانمان له خوا بترسین.
سڵاو و میهره‌بانیی خواتان لێبێت، برایان ئه‌وانه تاوانکارن نه‌ك تێرۆریست چونکه تێرۆریست ئه‌وه‌یه که دوژمنی خوا و دوژمنی ئێوه ده‌تۆقێنێت، له خوا بترسن ده‌رباره‌ی ئه‌وی شتانه‌ی که ده‌یڵێن.
بۆ خاتری خوا تێرۆر به‌سه و خێرا ده‌نده (خه‌به‌ر) له تێرۆریستان بده‌ن.
با درود بر «محمد» پیامبر (درود خدا بر او باد) سخن خود را آغاز می کنم. خدمت تمامی عراقیان و عرب های شریف در جهان عرض می کنم که سازمان «القاعده» یک ساز






له ئه‌وانه خه‌ته‌رناکتر هه‌یه که بریتین له سوپای مه‌هدی که خه‌ڵکێکی زۆر زیاتر له ئه‌وان ده‌کوژن و ئه‌شکه‌نجه ده‌ده‌ن.