رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سه‌رنجه‌كانه‌وه
سه‌رنجه‌كانت یارمه‌تیمان ده‌دات بره‌و به ماڵپه‌ڕه‌كه بده‌ین و ئه‌م به‌شه ده‌بێته جێگایه‌ك بۆ وتووێژی خوێنه‌ران له عێراق. ئێمه رێسایه‌كمان داناوه بۆ سه‌رنجه‌كان هیوادارین كه په‌یڕه‌وی بكه‌ن. ناردنی سه‌رنجه‌كانتان نیشانه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م رێسایه‌یه. ئێمه هانی وتووێژ ده‌ده‌ین له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆره‌وه، تكایه ئه‌وه‌شت له‌بیر بێت كه ئه‌و سه‌رنجانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه گوزارشت له بیركردنه‌وه و دیدی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه سه‌رنجه‌كه‌ی نوسیوه. مه‌رج نیه ئێمه هه‌میشه بیرۆكه و دید و بیروڕای ئه‌و سه‌رنجانه‌مان له‌لا په‌سه‌ند بێت یان كۆك بین له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌و بڵندگۆیه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بكرێت كه به‌لای ئێوه‌ی خۆێنه‌ران گرنگن.
1- ئه‌مه بڵندگۆیه‌كه كه چاودێریده‌كردێت و ده‌برێت به‌ڕیوه. مه‌وتنی چاودێری سه‌رنجه‌كان ده‌كات و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لایان ببات، دایانبڕێژێته‌وه یان ئه‌و ناوه‌رۆكانه بگۆڕێت كه به‌لایه‌وه نه‌شیاون.
2- ناردنی سه‌رنجه‌كانتان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان له مه‌وتنی مانای ئه‌وه‌یه كه رایزیبویت و خاڵه‌كانی رێسای سه‌رنجه‌كانت په‌سه‌ندكردووه.
3- هه‌موو ئه‌و نوسینانه‌ی ئاراسته‌ی مه‌وتنی ده‌كرێن مه‌به‌ست لێیان بڵاوكردنه‌وه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، مه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی نوسه‌ره‌كه له ناونیشانی په‌یامه‌كه‌یدا بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ڕوونبكاته‌وه.
4- سه‌رنجه‌كان بۆ خه‌ڵكانی عێراقه. سه‌رنجه‌كان که له‌باره‌ی بابه‌ته‌كان و ووتاره‌كانی مه‌وتنیه‌وه‌یه بۆ به‌رده‌م به‌رپرسانی ماڵپه‌ڕه‌که ڕه‌وانه‌ده‌کرێن، مه‌به‌ست لێیان خولقاندنی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دایه‌لۆگی كراوه‌یه له‌باره‌ی بابه‌ته به‌رده‌سته‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و به‌شیوازێكی كراوه تا هه‌موو خوێنه‌ران بیبینن.
5- مه‌وتنی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوه‌رۆكی هه‌موو سه‌رنجه‌كان دابڕێژیته‌وه. سه‌رنجه‌كان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كان و وتاره‌كانی مه‌وتنی ده‌بێت په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به بابه‌ته‌كه‌وه.
6- ئه‌و سه‌رنجانه‌ی كه توندن و هێرشئامێزن و ئه‌وانه‌شی كه سوكایه‌تین و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ن، بڵاوناكرێنه‌وه. جنێودان، هێرشكردنی شه‌خسی، سه‌رنجی ره‌گه‌زپه‌رستانه، بانگێشه بۆ توندوتیژی، هه‌ڕه‌شه، یاخود به‌كارهێنانی سوكایه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ر سه‌رنج نووسێكه‌وه بێت، بڵاوناكرێنه‌وه.
7- رێكلامكردن بۆ یه‌كه‌ی بازرگانی و چالاكی بازرگانیانه‌ی هاوشێوه بڵاوناكرێنه‌وه.
8- مه‌وتنی ئاماده‌نییه كه چاودێری و داڕشتن و سانسۆر و به‌رپرسیارێتی سه‌رنجه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ. بۆی هه‌یه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پێشێلكاریكردنی رێساكانی سه‌رنج نوسین و بۆشی هه‌یه هیچ نه‌كات. پێویسته سه‌رنج نووسه‌كان ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه سه‌رنجه‌كانیان یاسایین و له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندان.
9- ئێمه ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه‌كان بڵاوناكه‌ینه‌وه به‌ڵکو به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان، لایا‌نده‌ده‌ین.
پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی سه‌رنجه‌كان
مه‌به‌ست له سه‌رنجه‌كانی مه‌وتنی خولقاندنی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و دایه‌لۆگی كراوه‌یه.
بۆچی سه‌رنجی خوێنه‌ران میانڕه‌وده‌كه‌ن و ده‌ستكاریان ده‌كه‌ن؟
ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجگه‌لێكی راسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆ بخه‌ینه به‌ردیده‌ی خوێنه‌ری گشتی. له رێگه‌ی چاودێری سه‌رنجه پێشكه‌شكراوه‌كانه‌وه، بوارێكمان ره‌خساندوه كه تیایدا خوێنه‌ران ده‌توانن سه‌رنجه ژیر و رۆشنیریه‌كانی خۆیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن كه ده‌بێته مایه‌ی باشتركردنی جۆرایه‌تی زانیاری و هه‌واڵكانمان.
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی سه‌رنجه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه ئه‌گه‌ر هات و له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بوو، به‌ڵام بڕیاره‌كانی میانڕه‌وكردنه‌وه و دارشتنه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆیین، هه‌تا بتوانین بایه‌خیان پێده‌ده‌ین و هاوگونجاویان ده‌كه‌ین.
ئێوه چ جۆره سه‌رنجێكتان مه‌به‌سته؟
ئێمه سه‌رنجه ژیرانه‌كان ده‌نرخێنین كه گوزارشت بن له كۆمه‌ڵێك دید كه راسته‌وخۆ مه‌به‌سته‌كه‌یان ده‌پێكن و به‌ڕێزه‌وه. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كه گفتوگۆكان به‌دوربگرین له سه‌رنجی دووباره کراوه، جا ئه‌و دوباره‌بونه‌وانه هی هه‌مان خوێنه‌ر بن یان جیاواز. ئێمه هه‌مان ئه‌و ستانداردانه‌ی چێژبه‌رزی ده‌گرینه به‌ر كه له مه‌وتنیدا گیراونه‌ته‌به‌ر.
چه‌ند شتێك هه‌ن كه ئێمه په‌سه‌ندیان ناكه‌ین و لێیان نابورین: هێرشی شه‌خسی (بۆسه‌ر خوێنه‌ر یان نوسه‌ر)، زمانپیسی، بازاڕیبوون، جنێوفرۆشی (به تانه‌و ته‌شه‌ر و ئه‌و پیتانه‌ی كه ریزه خاڵێكیان به‌دوادا هاتووه) رێكلامی بازرگانی، لاساییكردنه‌وه، فڕبه‌سه‌ره‌وه‌نه‌بوون و هاوت و هاوار. سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئێمه ته‌ماشای ئه‌و به‌سته‌رانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ سه‌رنجه‌كاندا نێردراون تاوه‌كو بزانین كه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تریش هه‌مان ستانداردیان هه‌یه وه‌ك به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی و دایان ده‌ڕێژینه‌وه به‌پێی پێویست.
ئایا سه‌رنجه‌كان داده‌ڕێژنه‌وه؟
به‌شیوه‌یه‌كی گشتی، نه‌خێر. به‌ڵام مه‌وتنی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سه‌رجه‌م سه‌رنجه‌كان دابڕێژێته‌وه له‌ڕووی ناوه‌رۆك و ڕوونی و په‌یوه‌ندی به بابه‌ت و درێژیه‌وه.
ئه‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له مه‌وتنی ده‌گیرێن؟
پێشوازی له رای به‌هێز و ره‌خنه له كاره‌كانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌و سه‌رنجانه‌مان ناوێت كه ته‌نها بینیانگرتبێت به سیاسه‌ته‌كانی كاركردنمانه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش دایان ده‌ڕێژین.
هه‌ر بابه‌تێکی تر؟
ناردنی سه‌رنجه‌كانتان بۆ بڵاوكردنه‌وه له مه‌وتنیدا نیشانه‌ی په‌سه‌ندكردن و ره‌زامه‌ندیه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ئێمه له په‌یڕه‌وی سه‌رنجه‌كاندا خستوماننه‌ته ڕوو. ئه‌م په‌یڕه‌وه ده‌كرێت به‌شێكی یاخود هه‌مووی ده‌ستكاریبكرێت به‌بێ هێچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت.




