ڕێنوێنیه‌کانی ناردنی بابه‌ت/ هۆنراوه و هه‌ڵبه‌ست
ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی به‌دوای چاودێردا ده‌گه‌ڕێت بۆ نوسینی بابه‌ت و هۆنراوه و هه‌ڵبه‌ستی ئۆریجناڵ بۆماڵپه‌ڕی مه‌وتنی (Mawtani.com). تکایه ڕینوێنیه‌کانی پێشکه‌شکردن به وردی بخوێنه‌وه به‌ر له ناردنی بابه‌ته‌که‌ت و دڵنیابه که ئێمه ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه بڵاوده‌که‌ینه‌وه که چیرۆك ئامێز نین، بۆیه تکایه چیرۆك پێشکه‌ش مه‌که‌ن. پێشنیارمان بۆ نوسه‌ره‌کان پیاداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته بڵاوکراوه‌کانی ناو ماڵپه‌ڕی مه‌وتنیه بۆ لێتێگه‌یشتنێکی باشتری مه‌به‌سته‌کانمان و بۆ ئه‌وه‌ی له شێوازی نوسین و ئامانجه گشتیه‌كان حاڵی بن. تکایه كرته‌یه‌ك لێره بكه بۆ چوونه ناو ماڵپه‌ڕ و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفمان. چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانتانین!
بابه‌ت و هۆنراوه و هه‌ڵبه‌سته پێشکه‌شکراوه‌کان
مه‌وتنی به دوای بابه‌ته‌کانی به‌ره‌و پێشچوونه به‌رده‌وامه‌کانی ناو عێراقدا ده‌گه‌ڕێت، بۆنموونه پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌مڕۆکه له‌بواری ڕامیاری عێراقدا به‌دیده‌کرێن، هه‌روه‌ها له‌بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و داراییدا، هاوکات له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی باری ته‌ندروستی و ڕێساکانی گوزه‌رانی عێراقیه‌کان، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشڤه‌چوونه‌کانی په‌یوه‌ست به مافی هه‌موو عیراقییه‌کان. بابه‌ته پێشکه‌شکراوه‌کان پێویسته له 150-700 وشه زیاتر نه‌بن. بابه‌ته پێشنیارکراوه‌کانتان له‌وانه‌یه به هه‌ند وه‌نه‌گیرێن و پشتگوێ بخرێن ئه‌گه‌ر قه‌باره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌دا یه‌ك نه‌گرنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی هه‌روه‌ها به‌دوای هۆنراوه‌ی به‌جۆشدا ده‌گه‌ڕێ که هه‌ستی که‌شبینی ئاراستکراو بۆ عێراقییه‌کان له‌خۆده‌گرێت به مه‌رجێ که هۆنراوه‌کان له 200 وشه تێپه‌ڕ نه‌که‌ن.
گومان له‌وه‌دا نیه که هۆنراوه په‌نجه‌ره‌ی زیندووی شارستانیه‌ت و ڕۆشنبیری عێراقی دێرینه، بۆیه ئومێد ده‌که‌ین که به‌هره شعرییه‌کانتان بنێرن تا بتوانین له سه‌ر ڕووی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
ئێمه به‌هیوای پێشخستن و بونیادنانه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژێکی پرشنگدارترین بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان، هه‌ربۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی سو‌کایه‌تی ده‌که‌ن و بریندارکه‌رن، یاخود ئه‌وانه‌ی وشه و تێرمی ناشیرین و هێرش ئامێز له‌خۆده‌گرن یان بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی، ڕه‌د ده‌کرێنه‌وه.
بابه‌ت و هۆنراوه‌کان پێویسته تایبه‌تی و خودکه‌سی بن و كاری نوسه‌ر خۆی بن، له‌هه‌ندێك باری تایبه‌تیدا، مه‌وتنی به نوسراوی دووباره ڕازیده‌بێت، هه‌رچه‌نده، هه‌ندێك جار کورتکراوه و بڕگه‌ی بڵاوکراوه‌ی ناو په‌ڕتوك و بابه‌ته ئاکادیمیه‌کان له به‌رچاوده‌گیرێن. بۆئه‌و نوسراوانه‌ی که پێشتر بڵاوکراونه‌ته‌وه، تکایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ ڕوونکردنه‌وه و ڕۆشنایی خستنه سه‌ر سات و شوێنی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی. به‌کارهێنانی نایاسایی و مافی کۆپیکردن له ئه‌ستۆ ناگرین.
لێره‌دا پشکنین و لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر بابه‌ت و هۆنراوه‌کان له کاری نوسه‌رێکی دیه‌وه کۆپیکرابن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی ئه‌و نوسه‌ره جارێکی تر نایه‌ته بڵاوکردنه‌وه. مه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بابه‌تی پێشکه‌شکراو بۆ دوو لایه‌ن ده‌رنابڕێت. مه‌وتنی مافی پێداچوونه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کان به‌خۆیده‌دات. تۆش به پێشکه‌شکردنی بابه‌ته‌که‌ت ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌رده‌بڕی به‌رامبه‌ر به چاوپێداخشاندنه‌وه و هه‌رچی گۆڕانێکی به‌په‌سه‌ندی بزانین له‌به‌رهه‌مه‌که‌تدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، مه‌وتنی هه‌وڵده‌دات تا ئه‌وپه‌ڕی توانا گۆڕان و لادانه‌کان سنووردار بکات. مه‌وتنی مافی یه‌که‌مین بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌له‌کترۆنی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ خۆی ده‌سته‌به‌رده‌کات و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بابه‌ت و هۆنراوه‌کان له ئه‌رشیفدا بیه‌ڵێته‌وه تاوه‌کو کاتێکی نادیار وله‌هه‌ر پێگه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی تردا، به‌مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به‌شێوه‌ی چاپکراو و سوودلێوه‌رگیراوی ڕاسته‌وخۆ له داهاتوودا. مافی تایبه‌تی بابه‌ته‌که ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ نوسه‌ر دوای 30 ڕۆژ له یه‌که‌مین بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و مافانه‌ی ئه‌رکایڤکردن و مافی کۆپیکردنی که له‌سه‌ره‌وه دیاریکراون.
مه‌وتنی به‌هیچ جۆرێك پاره و خه‌لاتی دارایی نابه‌خشێت و پێشنیاریشی ناکات. له‌کاتێکدا بابه‌ته‌کان به شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بڵاوده‌کرێنه‌وه وه‌ك به‌شێکی تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی، هه‌موو بابه‌ت و هۆنراوه‌کان دواتر له دۆمه‌ینی مه‌وتنیدا ئه‌رکایڤ ده‌کرێن له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی بابه‌تی نوێ‌دا.
بابه‌ته پێشکه‌شکراوه‌کان پێویسته بنێردرێن بۆ ئه‌درێسی: . پێشه‌کی داوای لێبوردن ده‌که‌ین له‌هه‌ر ناڕحه‌تییه‌ك له‌وانه‌یه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا دووچاری ببیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌م کاته‌دا ته‌نها ئه‌و بابه‌ت و هۆنراوانه وه‌رده‌گرین که له ڕێگای ئیمه‌یڵی ئه‌لکترۆنیه‌وه به‌ڕێده‌کرێن. ئه‌گه‌ر ناکرێت ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ت له‌یه‌ك ئیمه‌یڵدا جێگابکه‌یته‌وه، تکایه وه‌ك فایلێکی ئێم ئێس وۆرد (Word -MS)، وۆرد پێرفێکت ( WordPerfect ) یاخود فایلێکی تێکست (Text file) هاوپێچی ئیمه‌یڵه‌که‌تی بکه. تکایه ئازادبه له پێشکه‌شکردنی ژیاننامه‌یه‌کی (بایۆگرافییه‌کی) کورت ده‌رباره‌ی نوسه‌ر وه‌ك که‌سی سێهه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له بابه‌ته پێشکه‌شکراوه‌کان ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو ده‌که‌یت.
خشته‌ی کاتی پێشکه‌شکردن
بابه‌ت و نوسراوه‌کان له یه‌ك هه‌تا 30 ئه‌یلول/ سیپته‌مبه‌ری 2008دا وه‌رده‌گیرێن. هه‌موو بابه‌ته پێشکه‌شکراوه‌کان چاویان پێدا ده‌خشێنرێته‌وه و ده‌ست به بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌کرێت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی.
له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی بابه‌ته‌کانتانداین
تیمی کاری ماڵپه‌ڕی مه‌وتنی


